د.مه‌سعوود بینه‌نده
سه‌رده‌می گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌میشه ساتی قه‌یران و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ململانێ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ره‌کانی مێژوو بوون. هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه نوێکان روویان له داهاتوویه و بانگه‌شه‌ی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی و پێکهێنانی جیهانێکی تازه ده‌که‌ن؛ و له‌به‌رامبه‌ردا ره‌وته کۆنه‌پارێزه‌کان له‌ژێر مه‌ترسیی له‌کیسچوونی نه‌زم و ریزبه‌ندیی جیهانی هه‌بووندار و پشتبه‌نده نه‌ریتییه‌کانیان خۆیان به بیره‌وه‌ری رابردوودا هه‌ڵده‌واسن و له به‌رگرییه‌کی پاشڤه‌ڕۆخوازانه‌دا(regressive) وێنای جیهانێکی رۆمانتیک ده‌نه‌خشێنن. ره‌وتی کۆنه‌پارێز و رابردووخواز، رۆحی مردووه‌کان و بیره‌وه‌ریی سه‌رده‌می به‌سه‌رچوو بانگهێشت ده‌که‌نه‌وه بۆ‌وه‌ی به زیندووکردنه‌وه و که‌ڵکگرتن له قورسایی و هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌و فیگۆره وشکهه‌ڵگه‌ڕاوانه پێش به گۆڕانکاری و تێکچوونی جیهانی ئه‌فسووناوی و پیرۆزی رابردوو بگرن. لێره‌دا و له ئیحزاری رۆحی مردووه‌کاندا، رابردووخوازان ته‌نیا نین، هه‌ندێ جار پێشکه‌وتنخوازانیش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له پێکهێنانی جیهانی نوێ‌دا سه‌رکه‌وتوو بن، به‌ناچار له وزه‌ی هێما و هێزی نیشانه‌کانی رابردوو که‌ڵک وه‌رده‌گرن. قاره‌مانه ئوستووره‌یییه‌کان، که‌سایه‌تییه پیرۆزه‌کان و رووداوه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان له لایه‌ن گۆڕانکاریخوازانه‌وه جلو‌به‌رگی ئێستا له‌به‌ر ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کوو پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی پێشکه‌وتنخواز جووڵاندن و بزواندنێکی سه‌ره‌کی له پانتاییی ئێستادا به‌دی بێنن. که‌وایه رابردوو هه‌میشه له یه‌ک روومه‌تدا ده‌رناکه‌وێ و بۆ یه‌ک مه‌به‌ستیش کردار نانوێنێ؛ به‌ڵکوو جار وایه بارستاییی رابردوو بۆ به‌دیهێنانی داهاتوویه‌کی نوێ و دابڕانێکی ئه‌وتۆ له ئێستادا ده‌کار ده‌هێنرێت.
له جیهانی رۆژئاوا شۆڕشی پیشه‌سازی(industrial revolution) و هه‌روه‌ها شۆڕشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی سه‌ده‌کانی هه‌ژده و نۆزده که‌لێنێکی مه‌زنی له‌نێوان پێکهاته‌ی جیهانی کۆن و نوێی هێنایه ئاراوه و له هه‌ناوی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌دا ململانێ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له‌نێوان هێزه سیاسی و کۆمه‌تییه‌کاندا هاته ئاراوه که هه‌مووی ئه‌و ناکۆکییانه به شێوه‌یه‌ک به‌رهه‌م و به‌رامه‌ی دیارده‌ی قه‌یران بوون. قه‌یرانێک که له داڕووخانی نه‌زمی کۆن و جێگیرنه‌بوونی نه‌زمی تازه‌دا ده‌رکه‌وتبوو، ریزبه‌ندییه‌کانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شۆڕش/دژه شۆڕش، جیهانی/نه‌ته‌وه‌یی، ریالیستی/خه‌یاڵکرد، پاشکه‌وتوو/یوتووپیایی، داڕشتبوو و به‌م پێیه‌ش هوشیاری و سووژه‌ی هاوپێوه‌ند و گرێدراوی خۆی پێک هێنابوو. ره‌وتی ئه‌ده‌بیی رۆمانتیسیزم که له به‌هێزترین به‌رهه‌مه‌کانی دابڕان و قه‌یرانی کۆتاکانی سه‌ده‌ی هه‌ژده و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی ئه‌ورووپا دێته هه‌ژمار له سێ شێوازی رۆمانتیسیزمی تاکخوازانه، کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌شبینانه‌دا ده‌رکه‌وتووه و خاوه‌نی هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی گشتییه که ده‌کرێت له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا پۆلێن بکرێن:
-هاودڵی و یه‌کگرتوویی له‌گه‌ڵ سروشت
-گه‌ڕانه‌وه بۆ قۆناغی رابردوو و سه‌رده‌می پاکی و بێخه‌وشی منداڵی
-ستایشی گوند و لادێ و ژیانی پاستۆڕاڵ
-له‌پێشێتی و گرنگیدان به هه‌ست و خه‌یاڵ له‌ئاست لۆژیک و ئاوه‌زدا
-تاسه‌بێژی و حه‌سره‌تی رابردوو و داخی زه‌مه‌نی له‌کیسچوو
-عه‌شق، ناهومێدی، مه‌رگئه‌ندێشی، ناسیۆناڵیزم و ....
کوردستانی ئێران له‌پاش مه‌شرووته و دواتر دامه‌زراندنی ئیتنۆ-ده‌وڵه‌تی ره‌زاخانی، به‌ره‌و ڕووی ره‌وتی مودێڕنیزاسیۆنی سه‌ره‌تایی بوویه‌وه و پریشکه‌کانی ئه‌م گۆڕانکارییه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه شێوه‌ژیانی نه‌ریتی و کۆنباوی ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرته‌وه. سه‌رهه‌ڵدان و رووخانی کۆمار(1945-1946) و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی گۆڕانکاریی پاڵه‌ویی دووهه‌م(1942) شۆکێکی مه‌زنی گه‌یانده پێکه‌ری ژیانی عه‌شیره‌یی له کوردستان و رێگای بۆ چینێکی به‌رته‌سکی مامناوه‌ند ئاوه‌ڵا کرد که به تێپه‌ڕاندنی بازنه‌کانی ژیانی خێڵه‌کی و شوانکاره‌یی روویان له ناوه‌نده ئابووری و زانستییه‌کانی شاره‌کانی ئێران وه‌کوو تاران و ته‌ورێز کرد و ده‌رفه‌تی ئه‌زموونگه‌ریی مۆدێڕنیته‌یان وه‌ده‌ست که‌وت. چاوه شێخولئیسلامی(رێبوار)، عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار) و سواره ئیلخانیزاده(سواره) له‌و لاوه کوردانه بوون که وه‌کوو ئیلیتی سه‌رده‌م له بازنه‌ی خوێندنی زانستی نوێ و هه‌روه‌تر ئایدۆلۆژیای سیاسیی شۆڕشگێڕانه‌دا راهاتن و یه‌که‌مین ئه‌زموونه‌کانی نوێخوازییان له ئه‌ده‌بی کوردیی رۆژهه‌ڵاتدا به‌دی هێنا. ئه‌م که‌سانه به خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ده‌بیی گه‌لانی دیکه و رێچکه‌کانی نوێکاریی ئه‌ده‌بی جیهانی، هه‌وڵی نوێکردنه‌وه‌ی شیعری کوردی ده‌خه‌نه گه‌ڕ و هه‌نگاوه‌کانی سه‌ره‌تایی له‌م ئاڕاسته‌یه‌دا هه‌ڵده‌هێنن.
سواره له شیعری شاردا ره‌وایه‌تی سووژه‌ی دابڕاو له ژیانی عه‌شیره‌تی و خوونه‌گرتوو به ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی ژیانی شاری ده‌گێڕێته‌وه و له سۆنگه‌یه‌کی رۆمانتیکییه‌وه هه‌وڵ بۆ به‌رسازدانی هوشیارییه‌کی تازه له پانتاییی ئه‌ده‌بی کوردی ئه‌دات. تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م ئه‌زموونه چه‌ند ره‌هه‌ندی جیاواز ده‌گێڕێته‌وه. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که سواره وه‌کوو نامۆیه‌ک له پانتاییی شاری تاران‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه؛ شارێک که نه‌ته‌نیا به‌ستێنی له‌بار نییه بۆ کوڕی عه‌شیره‌ت و سه‌وداسه‌رێکی هه‌ڵوه‌دا، به‌ڵکوو له زمانی ئه‌و تێ ناگات و دژ به خولیا و ئاواته‌کانی ده‌وه‌ستێته‌وه. تاران، پاریس نییه که جیاوازییه‌کان راکێشێت و ده‌رفه‌ته‌کان به یه‌کسانی دابه‌ش بکات، تارانی ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌نیا درگا له ئه‌زموونێک ده‌کاته‌وه که له ژیانی گۆندیی کوردستاندا ئیمکانی به‌ڕێوه‌چوونی نه‌بوو و ئه‌مه‌ش بۆ خه‌یاڵی جیاوازخوازی شاعیر خۆی له خۆیدا ده‌رفه‌ت دهاته هه‌ژمار. تاران له روانگه‌ی سواره‌وه سیمایه‌کی دژوازی تێدا چنراوه، له لایه‌که‌وه ناوه‌ندی سه‌رکوتکاری و بنه‌بڕکردنی هیواکانی کورده که له رووخاندنی کۆمار‌دا ده‌وری گێڕاوه؛ له لایه‌کی تره‌وه به‌ستێنی ئه‌و نابه‌رابه‌رییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه که هوشیاریی چینایه‌تی ده‌ورووژێنێ و ئاسۆکانی داهاتوویه‌کی گه‌ش له ئاسمانی ته‌ماویدا، ده‌رده‌که‌وێت. رۆحی سه‌ربزێوی سواره له قه‌فه‌سی ئاسنینی تاران هه‌ڵدێت به‌ڵام ته‌رمه‌که‌ی وه‌کوو فۆرمێکی زامدار؛ شه‌قار شه‌قار و بریندار، له‌سه‌ر ته‌ختاییی ساردوسڕی کۆنکرێتی خیاباندا به‌جێ ده‌مێنێت و له دوا هه‌ناسه‌کانیدا، په‌یڤه‌کانی یه‌که‌م پرۆژه‌ی ئه‌ده‌بیی شیعریی نه‌وه‌ی نوێ ده‌پرژێنێت:
شار(سواره ئیلخانیزاده، خه‌وه به‌ردینه)شۆڕشی ئێران هه‌ندێ له‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تی و فیکرییانه ئازاد ده‌کات که لەنێوان جیهانی کۆنباوی عه‌شیره‌تی و شێوه‌ژیانی مۆدێڕن‌دا په‌نگیان خواردبووه‌وه و ملبه‌ند و ئه‌ستۆگری دۆخی دژواز و هه‌ڵپه‌سێردراوی مۆدێڕنیته‌ی سیاسی و ئابووریی پڕتاوی پاڵه‌ویی دووهه‌م که‌وتبوون. پاش شۆڕشی 57 ئه‌و هێزانه به گوڕوتینێکی ته‌واو دێنه گۆڕه‌پان و چه‌ک له‌شان و قه‌ڵه‌م له‌ده‌ست ده‌که‌ونه به‌ربه‌ره‌کانێی ئه‌و هێزانه‌ی که تا ئێستا خۆیان به کۆیله و گیرۆده‌ی ده‌زانی. ئه‌حمه‌د بازگر له شیعری گۆمه‌شیندا ره‌وایه‌تی فاوستی ئه‌م سووژه نوێیه ده‌گێڕێته‌وه که له‌ژێر تیشکی مه‌شخه‌ڵێکی پرۆمتیوسیدا[2] و به ئیراده‌یه‌کی هێرکوولیه‌وه[3] به‌ره‌وڕووی سه‌رکه‌شی و بێباکیی سرووشت ده‌بێته‌وه و به‌ڵێنێکی هیومانیستی له چاوی مێدۆساوه[4] تۆمار ده‌کات:گۆمه‌شین(ئه‌حمه‌د بازگر، هاوێنی 1362 هه‌تاوی)سووژه‌ی شیعری شاری سواره، شۆڕشگێڕێکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک گوندییه که به‌رگه‌ی ناکۆکی و دژوازییه‌کانی خیابان و ئاپارتمان و کۆنکرێتی مرۆڤبرده‌ی ئه‌وانه ناگرێت و هه‌وڵ ئه‌دات نامورادی و نامۆیییه‌کانی شار نه له رێگای ئه‌زموونی شار و له قووڵاییی ناکۆکییه‌کانیدا به‌ڵکوو له ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی شار له‌ڕێگای گونده‌وه چاره‌سه‌ر بکات. سووژه‌ی خه‌ونباز و هه‌روه‌ها ئه‌وینداری سواره له سووژه‌ی په‌ره‌پێده‌ری ئه‌حمه‌د بازگردا درێژ ده‌بێته‌وه تاوه‌کوو رۆمانتیسیزمی تاکه‌که‌سی و سروشتخوازانه، له‌گه‌ڵ رۆمانتیسیزمی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییی شیعری نوێی کوردی هه‌نگاوێ به‌ره‌و پێش بهاوێن. شۆڕش سه‌ر ده‌که‌وێ و خه‌ونی رۆمانتیکیی خه‌ونبازان دێته دی، به‌ڵام خه‌یاڵی پاستۆڕاڵی شۆڕشگێڕان که لایه‌نی بزۆز و ده‌سپێڕانه‌گه‌یشتووی مۆدێڕنیته‌یان ره‌چاو نه‌کردبوو، شۆکێکی دڵکوت و هه‌ژێنه‌ری وه‌به‌ر ده‌که‌وێ. ئه‌و واقیعه‌ی که ره‌نگه شه‌پۆله سه‌رکه‌شه‌کانی گۆمه‌شین وه‌کوو ئه‌سپێکی ده‌سته‌مۆ راگیر کرابێت به‌ڵام چیدی ئه‌م ئه‌سپه له ئه‌سپێتی که‌وتووه و ئه‌م جاره‌یان راگیربوون و زێده‌بوونی زه‌ربه‌تی پێڵاوه‌کانی له‌سه‌ر وزه‌ی مرۆڤ، عه‌قڵێکی که‌ره‌سه‌مه‌ند(instrumental)ی پێک هێناوه که ئاماده‌یه ته‌نانه‌ت ده‌وری خاوه‌نه‌که‌شی بته‌نێته‌وه و ئاسۆی چاوی له بیابانی بێ ڕێگا و بێ ئاسۆدا هه‌ڵه بکات. بیرۆکراسییه‌کی مه‌زنتر و چاوه‌دێرییه‌کی به‌ربڵاوتر و ته‌نگه‌تاوکردنێکی هه‌مەلایه‌نه‌تر؛ هه‌مووی ئه‌مانه هاوزێدی ئه‌و خه‌ونه پیرۆزانه بوون که پیرۆزی‌برده‌یی(profanation) خۆیان به خه‌یاڵدا نه‌ده‌هات و ئاشیان له به‌رزه‌جێیه‌کی نادیاردا ده‌گه‌ڕا. ئه‌م شۆکه ئاڕاسته‌ی خه‌یاڵی خه‌ونبازانه‌ی به‌ره‌و قووڵایییه‌کانی هه‌ناوی خۆی و هه‌بوون و نه‌بوونی جیهان رۆبرد و مرۆڤێکی ره‌شبین و خواروخێچنوێنی به‌رهه‌م هێنا. قه‌ده‌ر وابوو که چاره‌نووسی فاوستی په‌ره‌پێده‌ر له مرۆڤی تراژیکدا تووشی ده‌روونبینیی ئه‌گزیستانسیالیستی بێت و چاره‌نووسی دۆزه‌خیی خۆی ره‌وایه‌ت بکات. به‌شێکی زۆر له به‌رهه‌مه‌کانی جه‌لال مه‌له‌کشا، سیزیێفئاسا به‌ره‌و ڕووی دۆخێکی بێ‌واتا، چه‌ن پاته، بێمه‌به‌ست و دۆزه‌خی ده‌بێته‌وه و به هێوایه‌ک که ئاکامی بێهیواییه گاشه‌به‌رده‌که‌ی له کۆڵ ده‌نێت. - ئه‌م سه‌رده‌مه/ چه‌رخی ده‌رده/ سه‌رده‌می ته‌نیاییی ئینسانه/ تۆ نازانی/ له‌کام لاوه/ له دۆزه‌خی ته‌نیاییدا/ لاشه‌ت دابێژ دابێژ ده‌که‌ن.- ژیان، خاچێكی گرانه/ من وه‌ك عیسا،/ به‌ره‌و گردی یاخیبوون، كێشی ده‌كه‌م/ یان، گاشه‌به‌ردی تاوانه/ من وه‌ك سیزیف/ له بناری منداڵییەوه/ هه‌تا لووتكه‌ی مه‌رگی ده‌به‌م!/ هه‌رچه‌نده بارم زۆر گرانه و/ هه‌زار ساڵه / ئه‌م هه‌ورازه تووشه ده‌بڕم/ به‌ڵام شادم/ كه سه‌ر‌ئه‌نجام/ له جولجوتای عێشقا ده‌مرم!- ده‌ستم لێ هه‌ڵبگره/ من خه‌ڵکی دنیا نیم.- له‌ناو گڕ و کڵپه‌ی پڕ له ئازاری ئه‌م دۆزه‌خه‌دا/ ده‌سووتێم و هه‌ڵده‌قرچێم/ رۆژێ هه‌زار که‌ڕه‌ت ده‌مرم!/ ئه‌و به‌هه‌شته شاد و سه‌ربه‌سته بۆ ئێوه و به‌کامتان بێ/ من ته‌نیا هه‌ر له‌م دۆزه‌خه/ هه‌ست به بوونی خۆم ده‌که‌م و ئارام ده‌گرم!- ئه‌ی ڕێبواره غه‌ریبه‌که/ به‌م لا و به‌و لا چاو مه‌گێڕه/ خێڵ ڕۆییوه/ ته‌نیا جێگه‌ی کوچکاورێک/ به‌جێ ماوه له‌م هه‌واره/ ئه‌م گه‌رداڵه/ ته‌پوتۆزی خۆڵه‌مێشی یاده‌کانه/ ئه‌و چنووره کێویله‌یه‌ی/ بۆی ده‌گه‌ڕێی/ ئێستا گوڵێکی ده‌سته‌مۆی/ نێو گوڵدانی خه‌ڵکی شاره.(جه‌لال مه‌له‌کشا، زڕه‌ی زنجیری وشه دیله‌کان)رۆمانتیسیزمی ره‌ش و رادیکاڵی مه‌له‌کشا، چیرۆکی مرۆڤی کێشه‌مه‌ند و تراژیکه، ئه‌و مرۆڤه‌ی که له‌سه‌ر به‌ستێنی شکست و دارووخان پێهه‌ڵده‌نێ، به‌ڵام هه‌مدیسان په‌نجه‌ی له په‌نجه‌ی دێوه‌زمه ناوه و خه‌ریکی "نه"وتنێکی قاره‌مانانه‌یه، قاره‌مانێک که له پێشدا دۆڕاوه به‌ڵام ده‌یهه‌وێ له ساتی که‌وتنیدا ده‌نگی ده‌نگ بداته‌وه و برووسکه‌یه‌ک له تاریکیی شه‌وه‌زه‌نگا بۆ چرکه‌یه‌ک هه‌ڵبکا تاکوو داستانی ئه‌و سه‌ربزێوی و ملنه‌دانه تۆمار بکات. مه‌له‌کشا له ئه‌زموونی خۆیدا رێچکه‌ی سواره‌یی به‌ر ئه‌دات و په‌نا بۆ سێ کوچکه‌ی شێرکۆ/هه‌ڵمه‌ت/په‌شێو ده‌بات به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه به رێزمانێکی ساکارتر و بازنه‌یه‌کی به‌رته‌نگتری وشه‌وه ده‌باته پێش هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێین شیعری مه‌له‌کشایی ته‌نانه‌ت له ترۆپکی تیژبێژی و به‌رزه‌فڕیدا روخسارێکی منداڵانه و ساکارانه له شیعره‌کانی سێ کوچکه‌ی ناوبراو ده‌نه‌خشێنێ و له بازنه‌ی هه‌ندێ وشه و وێنه‌ی به‌رده‌وام دووپاته و چه‌ندپاته‌دا قه‌تیس و سه‌رگه‌ردان ده‌مێنێته‌وه.سووژه‌ی رادیکاڵ و ره‌شنوێنی جه‌لال له مارفی ئاغایی و ژیلا حسه‌ینیدا پاڵاوته ده‌بێت و تا ڕاده‌یه‌ک تاکه‌که‌سیتر ده‌بێته‌وه. مارف که سه‌رقاڵی گێڕانه‌وه‌ی رازی مانه‌وه‌ی خۆیه‌تی له خاک‌دا، له ئیماژیسمدا قووڵتر ده‌بێته‌وه و هه‌رچه‌نده شه‌وه‌کانی پڕ ده‌بێته‌وه له ته‌نیاییی من و بێتۆییی تۆ، به‌ڵام به‌رده‌وام هوژدار ده‌دات که زیندووبوونتان بسه‌لمێنن. گۆڕستانی وڵاتی منسهدان گۆڕیچاوهڕوانی ته‌رمی لێیه،زیندووبوونتان بسه‌لمێنن،ده‌نا لێرهوهنهوزیش ههرئاویلکهیه(مارف ئاغایی، زه‌وی سه‌خت و ئاسمان دوور)پانتاییی وشه و وێنه‌ی مارف له مه‌له‌کشا به‌رزتر ده‌ڕوات و هاوکات له سێ کوچکه‌ی باشوور نزیکتر ده‌بێته‌وه. ئه‌م نزیکبوونه‌وه ئه‌گه‌رچی ئاسۆی تازه‌ی له پێش چاوی مارف کردۆته‌وه به‌ڵام هاوکات ده‌ستئاوسانی ئه‌و چه‌شنه رێبازه‌ی کردوه و چون نه‌یتوانیویه خۆی لێ ده‌رباز بکات یان داهێنانی نوێی تێدا به‌دی بێنێت، پێمل به دووپاته و لاساییکردنه‌وه‌ی بۆته‌وه و تا ڕاده‌یه‌ک به‌ربه‌ستێکی له پێش هه‌نگاوه‌کانی خولقاندوه. تاکه‌که‌سیبوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی رۆمانتیسیزم هه‌روه‌ها له شیعره‌کانی ژیلادا به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تیتر سه‌ر هه‌ڵئه‌دات و ئه‌ویندارییه‌کی "ژن/کچ"انه(نه ده‌نگی ژنانه) ده‌بێته تانوپۆی ئه‌و ده‌قانه‌ی بڕیاره هه‌نگاوێ له هه‌نگاوه‌کانی ره‌وتی نوێی شیعری کوردیی رۆژهه‌ڵات تۆمار بکات: ژیلا که دڵی برینداری وێڵی خه‌یاڵێکی ئه‌وینداره، خۆزگه به په‌لکه‌زێڕینه ئه‌بات و چاوه‌ڕوانی په‌نجه‌ی خۆشه‌ویستییه تاوه‌کوو ببێته بزوێنه‌ری ده‌ربڕینێکی شێعرێکی نوێ.دڵی ته‌نگم سێتارێکهکاتێ په‌نجه‌ی خۆشهویستتتاڵی که‌زیه‌ی تاسه‌کانی ئهبزوێنێلهو ساته‌دا یادی ماندووی ئهلهرزێنێئاوزی خه‌م لێ ئه‌دات وپڕ به زاری شیعرێکی نوێ ئه‌چریکێنێ(ژیلا حسه‌ینی، گه‌شه‌ی ئه‌وین،1374)ژیلا و مارف به کۆچی ناواده پرۆژه‌ی ناته‌واوی خۆیان بۆ هه‌ندێ ده‌نگی تر به‌جێ دێڵن که له راستیدا بڕیار نییه ته‌نیا ئه‌و رێچکه‌یه ئه‌وانه بیبڕن و ئه‌زموونی شکست ته‌نیا له خۆشه‌ویستیی دڵ و ئه‌وینداریی نیشتماندا ئاماژه پێ بده‌ن. پرۆژه‌ی شیعریی داکار، ره‌وتی نوێترخواز و هه‌روه‌ها شیعری به‌ره‌ی چوار-جیاواز- سێ ره‌وتی هاوشێوه بوون که له ئایدیا و تیۆریدا به به‌رئه‌نجامێکی لێک نزیک گه‌یشتبوون به‌ڵام له ئه‌زمووندا تا ڕاده‌یه‌ک لێک جیاواز ده‌رده‌که‌وتن. داکار بەپێی ده‌ربڕینی به‌یاننامه‌ی ژماره یه‌کی که له 1377ی هه‌تاوی له مه‌ریوان هاته وه‌شاندن، خۆی به پرۆژه‌ی ئه‌ده‌بی- هونه‌ریی پێشڕه‌وی کوردی ناودێر کرد و خولیای سه‌رهه‌ڵدانی به‌ره‌یه‌کی ئاوانگاردی هونه‌ری ئه‌ده‌بیی هه‌ڵگرتووه و ئاماژه‌یان به هه‌ندێ خاڵ داوه؛ وه‌کوو: نوێگه‌ری له باری فۆرم و ناوه‌رۆک، روانینێکی ئه‌وڕۆیی و ئێستایی بۆ مرۆڤی هاوچه‌رخ، شیعرینه‌کردنه‌وه‌ی ژیان، تێپه‌ڕاندنی ئه‌ده‌بی به‌رگری به‌ره‌و ئه‌ده‌بی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵمه‌ت، شلکردنی جڵه‌وی ناخودئاگا و ناسینی مه‌دلووله زه‌ینییه‌کان و به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی ژه‌ڤه‌ر کورد. ئه‌م خاڵانه که وه‌کوو بنه‌مای فیکریی پرۆژه‌ی داکار دیاری کراوه تێکه‌ڵاوێکه له توخمه فیکرییه‌کانی رێبازه ئه‌ده‌بییه‌کانی وه‌ک، فۆرماڵیزم، پێکهاته‌خوازی، پاشپێکهاته‌خوازی، سورڕئاڵیزم، ئاوانگاردیزم و چه‌ن ره‌وتی دیکه. له ڕاستیدا ئه‌م مانیفستۆیه، به‌یانی کۆی رێبازه ئه‌ده‌بی و فیکرییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئه‌ورووپایه که هه‌رکامه و له سه‌رده‌مێکی تایبه‌تی مێژوویی‌دا و به ئاڕاسته‌یه‌کی جیاوازه‌وه هاتنه رۆژه‌ڤه‌وه و له زۆر شوێنیش‌دا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه و تێپه‌ڕاندنی یه‌کتر جووڵه‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی خۆیان وه‌گه‌ڕ خست. له ڕاستیدا ئه‌م مانیفستۆیه به‌رهه‌می خولیای نوێخوازیی مرۆڤێکی کوردی رۆژهه‌ڵاته که له‌ژێر کاریگه‌ریی وه‌رگێڕانه فارسییه‌کانی حه‌فتاکانی هه‌تاوی له ئێران‌دا له‌ناکاو چاوی به کۆیه‌ک رێباز و ره‌وتی ئه‌ده‌بی هه‌ڵهێنا و فورسه‌تی خوێندنه‌وه و ده‌روونیکردنه‌وه‌ی تاک به تاکی ئه‌وانه‌ی نه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که مه‌به‌ستی سیاسیی پێشخستنی دۆزی کوردیشی له به‌رچاو بووه و بۆیه ده‌کرێ به روانینێکی خێلوخێچبینانه‌وه(ئانامۆرفۆتیکی)، مه‌به‌ستێکی بنه‌ماییتر له‌هه‌ناوی ئه‌م مانیفستۆیه‌دا ببینین که تا ڕاده‌ێه‌ک شاراوه‌یه: رۆمانتیسیزم. باسکردن له جه‌ماوه‌ر و به‌جوانیناسانه‌کردنی ئه‌و چه‌مکه ئه‌و که‌ڵکه‌ڵه رۆمانتیسیستییه‌یه که له ده‌ربڕینی ئینسانی "ژه‌ڤه‌ر کورد" یان سوپێرماندا بەڕوونی خۆی ده‌نوێنێ؛ چه‌مکێکی "نیچه"یی که لۆکاچ به بیرۆکه‌یه‌کی دژه‌ئاوه‌زخوازانه(irrationalism) و هه‌وێنی سه‌رهه‌ڵدانی فاشیزم پێناسه‌ی ده‌کات. ئه‌م دژوازییه له‌وه‌یدا که داکار مه‌به‌ستی نوێکاری و ئاوانگاردیزمی راگه‌یاندبوو به‌ڵام خولیای خه‌ونبازانه‌ی رۆمانتیسیزم داڵده‌ی دابوو، بووه هۆی ته‌قینه‌وه و تێکچڕژانی ئه‌و وزه و هه‌وڵانه‌ی که مه‌به‌ستی نوێخوازانه‌ی داکار له ته‌نیشت یه‌ک کۆیانی کردبووه‌وه، هه‌ر بۆیه به‌شێکی زۆری راوه‌ستا و به‌شێکێشی له ره‌وت و رێبازی جیاوازدا رێگای خۆی جیا کرده‌وه.پرۆژه‌ی نوێترخوازانه‌ی ساڵه‌حی سووزه‌نی و شیعری شێتی یوونسی ره‌زایی و به‌ره‌ی چواری ره‌زا عه‌لیپوور له سه‌رده‌می پاش داکاردا هه‌وڵێکی نه‌رێکارانه(negation) و برده‌گه‌رانه(sublation) ده‌هێننه گۆڕی تاوه‌کوو هاوکات که خولیای به‌سه‌رچووی داکار ده‌سڕنه‌وه، هه‌وڵ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مه‌به‌سته نوێباوه‌کانی بده‌ن. ئه‌م ره‌وته شیعرییانه که ئه‌زموونی نوێخوازی و پاشنوێخوازیی ئه‌ده‌بی فارسی و هه‌روه‌ها ئه‌ده‌بی گه‌لانی تریان دیوه‌ته‌وه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه که سواره بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ده‌یه له‌مه‌و پێش، به‌شێوه‌یه‌کی ناته‌واو به‌جێ یهێشتبوو و ته‌نانه‌ت به‌دواداچوونی پاش خۆی نه‌یانتوانیبوو پرسگری سواره‌یی واته پرسی "شار" بوورووژێنن و له به‌پرۆبلێماتیککردن و به‌ده‌قکردنیدا هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆ هه‌ڵبێنن. دیالێکتیکی ژیانستی ئاوه‌زی و هێزه مادییه‌کان له سه‌ده‌ی نۆزده‌ی پاریس‌دا، ئه‌و به‌ستێنه‌یان پێک هێنا که بودلێر له سێ ئاڕاسته‌ی جیاوازه‌وه رۆمانسی ژیانستی مۆدێڕنی له‌سه‌ر نووسیه‌وه:ره‌وایه‌تی پاستۆراڵ، ره‌وایه‌تی دژه‌پاستۆراڵ و ره‌وایه‌تی بودلێریکاتێ که بودلێر پێبه‌سته و سه‌رمه‌ستی لایه‌نی بریقه‌دار و بێخه‌وشی که‌شوهه‌وای شاری ده‌بێت ته‌واوی ره‌هه‌نده کێشه‌مه‌ند و تاریکه‌کانی شار له‌بیر ده‌باته‌وه و گشتێتیی شار له کۆلکه‌زێڕینه‌ی داربرقه‌کان و جوانی و پڕتاویدا قوتار ده‌کاته‌وه. له‌م روانگه‌وه مۆدێڕنیته له شێوازی "مۆدێڕنیته‌ی بێوه‌ری له فرمێسک و زام"دا ده‌رده‌که‌وێت و دژوازی و ناکۆکیی دواهاته دزێو و دژه‌ئینسانییه‌کانی ده‌که‌وێته سێبه‌ره‌وه. له ره‌وایه‌تی دژه‌پاستۆڕاڵدا بودلێر له‌ئاست ره‌وتی پێشکه‌وتن و پاشهاته‌کانی هه‌ڵوێست ده‌گرێت و بێهیواییی فه‌رهه‌نگیی خۆی له ره‌خنه‌کاریی "رۆمانسی مۆدێڕنی پێشکه‌وتن"دا تۆمار ده‌کات. به‌ڵام بودلێر له هیچکام له‌م ئه‌زموونانه‌دا نامێنێته‌وه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ئه‌دات شار له شارێتیی خۆیدا بخوێنێته‌وه و ده‌سته‌مۆی هیچکام له ده‌سه‌ڵاته داسه‌پێنه‌ر و ده‌سته‌مۆسازه‌کان نه‌بێت، هه‌ر بۆیه له بزۆزیی شه‌قام و ئاژاوه‌ی ترافیک؛ و ئاپۆره‌ی خه‌ڵکدا چێژی ونکردنی خه‌رمانه‌ی پیرۆز و نادابینکراوی زه‌مه‌نی تێپه‌ڕبوو له‌ئامێزگرتن(espouse)ی واقیعی ساکاری کووچه و کۆڵانان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.له نیوه‌ی دووهه‌می حه‌فتاکاندا له ئێران بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی هاته ئاراوه که خوازیاری کرانه‌وه‌ی که‌شی سیاسی و هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و چالاکییه فه‌رهه‌نگییه‌کان بوو. له ڕاستیدا ئیراده‌یه‌ک له هه‌ناوی ئاپۆره‌ی خه‌ڵکه‌وه سه‌ری به‌رز کرده‌وه و خوازیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی خیابان(reclaim the streets) و بلوار و ته‌نانه‌ت پانتاییی رۆژنامه و گۆڤار و جیهانه مه‌جازییه‌کان بوو. له‌م سه‌رده‌مه‌دا که شار وەزڵه که‌وتبوو و هه‌ڵسووڕان و به‌رهه‌مهێنانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی پڕتاو بووبوویه‌وه؛ ئه‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییانه که تا ئه‌و سه‌رده‌مه له ژێرزه‌وینی شاردا و له په‌راوێزی ناوه‌نده‌کانی پێوه‌ندیگرتن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا ته‌ریک که‌وتبوونه‌وه سه‌ریان هه‌ڵهێنا و له لێگه‌ڕان به‌دوای شێوازه جیاوازه‌کانی ئه‌زموونی ئێستایی و سه‌رده‌میدا، نواندنه‌وه و ره‌وایه‌تی خۆیان به‌رهه‌م هێنا. سووژه‌ی نه‌رێکاری خوێندکاری رادیکاڵ، رۆژنامه‌نووسی رووناکبێژ، ره‌خنه‌کاری سیاسی، ژنانی یه‌کسانیخواز و کرێکاری مافخواز له هه‌ناوی خه‌ڵکه‌وه سه‌ریان به‌رز کرده‌وه و هه‌رکامه و له ئۆرکێسترای شاردا بەپێی نۆتی خۆی ده‌نگێکی هه‌ڵده‌هێنا و له رۆمانسی مۆدێڕنیته‌ی شاریدا چیرۆکی کاراکته‌رێکی ده‌گێڕایه‌وه. شه‌پۆک و زه‌ربه‌تی ئه‌م گۆڕانکارییانه له ره‌وتی بزۆزی و پڕتاویی شاردا، فیگۆرێکی نوێیان له پانتاییی رسکاندن و ئه‌فراندنی ئه‌ده‌بیدا بانگهێشت کرد که بانگه‌شه‌ی تێپه‌ڕاندنی سنووره‌کان و تێکشکاندنی فتیشه نه‌ریتییه‌کانی ده‌کرد. فیگۆرێک که هه‌وڵی ده‌دا شوناسی چه‌قبه‌ستووی رابردوو، له شوناس‌خوازیی به‌رده‌وام و په‌یتا په‌یتای دۆخی نه‌وه‌ستاوه و تێپه‌ڕبوودا بتوێنێته‌وه و بووتیقایه‌ک له رانه‌وه‌ستان و ده‌سڕانه‌گه‌یشتووییی شار بنووسێته‌وه.ساڵه‌حی سووزه‌نی له وه‌سف و وێناندنی دیارده‌کاندا که‌ڵک له هێما سووتاو و سواوه‌کان وه‌رناگرێ؛ بۆ نموونه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌ڕدا ئاڵای سپی و گه‌ڵای زه‌یتوون و کۆتری باڵشکاو ده‌کار ناهێنێ به‌ڵکوو له گه‌مه‌یه‌کی فۆڕماڵیستیدا و له تێکشکاندنی ریزبه‌ندی و رێزمانی وشه‌ی شه‌ڕدا، بنه‌مای عه‌قڵی دووجه‌مسه‌ریی شه‌ڕ/ئاشتی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ده‌ڵێ:شه‌ڕی ناو ئه‌م دێڕه؛به شینه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا وبه "ڕێ"وه کۆتاییی دێ...که‌وایه ئه‌و "هێ" قۆڕه چ گێ و وویه‌ک ده‌خوا له‌و به‌ینه‌دا!بیسڕنه‌وه!ئه‌و کات ئه‌وه‌ی که ئه‌مێنێ "شڕ"ه ماعیر!گه‌مه‌که‌ش هه‌مووی ده‌شێوێ‌ێ....(ساڵه‌ح سووزه‌نی)ئاوانگاردیزمی سووزه‌نی، له ئاستی ده‌ربڕینی واتا و ناوه‌رۆکێکی جیاوازدا ناوه‌ستێته‌وه و به‌وه گه‌یشتووه تاوه‌کوو بنه‌مای گه‌مه‌که نه‌شێوێت، لۆگۆسی حه‌قیقه‌تخوازانه‌ی شه‌ڕئه‌نگێزانه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێته‌وه و زمانی وێژه‌وان و هه‌ستی وێژه هاوده‌ستی تاوانبارانی شه‌ڕ کردار ده‌نوێنێت. ساڵه‌حی سووزه‌نی له قۆناغێکدا ده‌وری مارسل دووشانی شیعری کوردیی گێڕاوه، حازر-ئاماده(ready-made)کانی توانیویه وه‌کوو شه‌پۆکێک، خه‌ونی سه‌ره‌ڕۆخوازانه‌ی ره‌وایه‌تی هاوگرتوو و واتاگه‌رانه‌ی رۆمانتیسیزم بڕه‌وێنێته‌وه و له‌ڕێگای شیزۆفڕنیای زمانییه‌وه، عه‌قڵی نه‌ریتی و هاوسه‌نگخواز به‌ره‌وڕووی ته‌نگژه بکاته‌وه. هه‌وڵی زمانپه‌رێشانه‌ی سووزه‌نی داله‌کانی زمانی شیعری، له‌ژێر ئۆتۆریته‌ی مه‌دلوولی باوانخوازدا رزگار ده‌کات و رێگا بۆ نه‌وه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه که ده‌یانهه‌وێت بێبه‌ربه‌ست ئه‌زموونی ئه‌وڕۆییی خۆیان نه له‌ژێر نیگای واقماوی ئه‌ویدییه مه‌زنه‌کان به‌ڵکوو له لێگه‌ڕانێکی به‌رده‌وام به‌دوای ژویسانسی مه‌رگ و شێتی و شاگه‌شکه‌ی نامومکینی هاوجووتبووندا تۆمار بکه‌ن. پرۆفانه‌کردنی سووزه‌نی واته بێئابڕووکردنی وشه پیرۆزه‌کان به ره‌هه‌ندێکی گاڵته‌جاڕانه و کینایی، خه‌رمانه‌ی پیرۆزی شیعری ماقووڵ و تابۆنوێن تێک ده‌شکێنێ و ده‌ڵێ:شاعیریان گوتووه گوو.. بخوا و خۆی هه‌ڵمسێنێ كه به‌ردی به ئاسمانه‌وه وه‌ستاندووه باڵی کردۆته مل که‌ر { ئه‌رێ شاعیر ئازان} به كه‌وش ئه‌ڵێن بفڕه ! به مه‌ل ئه‌ڵێن بدوو!(ساڵه‌ح سووزه‌نی، به ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌کانی عاله‌م) ره‌زا عه‌لیپوور که له حه‌فتاکانی هه‌تاویدا به ده‌رکردنی به‌رهه‌مه شیعری قاڵییه‌ک ده‌ناسم له هه‌رچی گوڵیه‌تی ماندووه وه‌کوو پێشه‌نگی به‌ره‌ی چوار رچه‌شکێنی ده‌کات و رێگایه‌کی نوێ بۆ ده‌ربازبوون له بنبه‌ستی داکار پێشنیار ده‌کات. پاش ده ساڵ له ئه‌زموونکردنی ئه‌م رێبازه نوێیه له لایه‌ن که‌سانی جیاواز و به گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه میراتێکی نه چه‌ندان به‌رچاو دێته به‌رهه‌م که هه‌ر شاعیرێک به چه‌ند شیعر یان یه‌ک دوو به‌رهه‌می چاپکراو به‌شداری تێدا ده‌کات. له نه‌وه‌ده‌کانی هه‌تاوییه‌وه به‌دواوه که ئیمکانی ئاوڕدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی زۆرتر له یه‌ک ده‌یه ئه‌زموونی ئه‌م رێبازه دێته ئاراوه خه‌سارناسی و لێکدانه‌وه‌کان به‌رجه‌سته ده‌بنه‌وه و له هۆکاره‌کانی غه‌ریبکه‌وتنه‌وه‌ی شیعر و ته‌ریککه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وته نوێباوانه ده‌کۆڵرێته‌وه. تێڕامانێک له ئاستی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی شیعریدا سه‌باره‌ت به‌و وه‌ڵامه‌ی که رێبازی به‌ره‌ی چوار به پرسگری داکاری دایه‌وه دێته ئاراوه و هه‌وڵ ئه‌دات هه‌م خودئاگایی و پێناسه‌یه‌ک له‌خۆ به‌رهه‌م بێنێت و هه‌م فۆرم و زمانی تازه بۆ به‌رده‌وامبوون و گه‌شه‌کردن بدۆزێته‌وه. له به‌رهه‌می نوێی ره‌زا عه‌لیپووردا زمانێکی تازه دێته گۆڕێ که ده‌یهه‌وێت به بارێکی تردا(به‌و بارا) جوانیناسیی شیعری نوێی کوردی درێژه بدات:تۆ ئێستهگیرفانێکی سه‌نه‌م هیچله جانتاکەتا؛پاره‌ی چوار رۆژی نیو نهفهرجانتاکهت؛چه‌سپێکی برین پێچ -ئه‌وێکه‌ت بیپێچه-سی کاندۆم و بلیتێکی مێترۆ سهنهمچوارشهمه به‌و لاوه حه‌بی LDتۆ ئێسته جانتاکهتکرێم و کلینێکس، دوو ماتیک -بۆ مۆد و مه‌بادا-نامه‌یه‌ک، شینه‌کی"بۆ خوا گیان،یان جێگره سێ نوخته‌که‌ی"(نازانی له کوردی تێ ناگا)-تۆ ئێسته جانتاکه‌ت سهنهمسێوێکی چرچ و له‌ته مۆزێکی ره‌ش.(ره‌زا عه‌لیپوور، که‌ڕاکه، 1394)له‌م کۆپله‌یه‌دا پێرسۆنای سه‌نه‌م له قه‌واره‌ی گیرفان و پانتاییی نێو جانتاکه‌یه‌وه ره‌وایه‌ت ده‌کرێت و شتومه‌که‌کان له درێژه‌ی جه‌سته‌ی بریندار و ده‌سته‌مۆکراودا، گوزارشتی ره‌وتی به‌شمه‌کبوون(commodification) و بازاڕیبوونه‌وه‌ی شوناسێکی ئینسانی ده‌گێڕنه‌وه. بنیامین له خوێندنه‌وه‌ی پاریسی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئاماژه به‌و شوناسه بۆهێمیانه ئه‌دات که له پانتاییی سیسته‌می دابه‌شکاریی کار وه‌ده‌رنراون و وه‌کوو دژه‌قاره‌مانی ژیانی هه‌رڕۆژه‌ی سه‌رده‌می شار ده‌رکه‌وتوون. سۆزانی یه‌کێ له‌و فیگۆرانه‌یه که به‌رهه‌می پارادۆکسه‌کانی مۆدێڕنیته‌ی شارییه و هاوکات که به‌شمه‌کبوونی جه‌سته‌ی ژنانه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه‌دا ئاشکرا ده‌کات ده‌نگێکی نه‌بیستراوه و کپکراوه به‌رز ده‌کاته‌وه، ده‌نگێکی تێکه‌ڵاو به ژویسانس که ده‌ستوپێوه‌ندییه ئۆدیپییه‌کان تووشی ته‌نگژه ده‌کات و که‌لێنه‌کانی ئه‌ویدیی مه‌زن به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه. فاوستی شیعری کڕاکه له سه‌نه‌مدا مفیستۆیه‌کی تراژیک ده‌بینێته‌وه و هاوکات که هه‌نگاوه‌کانی ئه‌و به‌سه‌ر مه‌داری داڕووخاندا ده‌گێڕێته‌وه، به‌هاکانی ئه‌زموونی مۆدێڕنیته‌ی شاری له دۆخێکی دژوازدا ئاماژه پێ ده‌دات و ره‌وتی چه‌وساندنه‌وه و په‌راوێزخستن به‌ره‌و ڕووی پرسیار ده‌کاته‌وه. ره‌وایه‌تی کڕاکه له سووژه‌ی بناسی خوداناس و هه‌روه‌ها له فیگۆری خه‌ونبازی حه‌سه‌ندا گێڕانه‌وه‌یه‌کی دژه‌پاستۆڕاڵ و پچڕپچڕ به‌رهه‌م دێنێت که له ناوه‌ندشکێنیی گوتاری حه‌قیقه‌تخوازانه‌ی ئه‌وان و له ئاماژه به حوزووری غایبیاندا بێواتاکردنی واتا له سه‌رده‌می ئاوارته‌دا ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.له زمانی که‌ڕاکه‌دا چه‌شنێک زمانی ریتمیک خۆی ده‌نوێنێ که هاوئاهه‌نگی ره‌وتی ره‌وایه‌تکردن به‌رز و نزم ده‌بێته‌وه و ته‌با ده‌گه‌ڵ ژینگه-جیهانی پێرسۆناژه‌کاندا ژویسانسێکی نامۆ و دڵهه‌ژێن به خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت. بێگومان ده‌وری ئه‌م ریتمه له که‌ڕاکه‌دا زیندووکردنه‌وه‌ی مووسیقای ده‌ره‌کیی شیعر نییه به‌ڵکوو چه‌شنێک ئۆبژێکتیڤکردنی پێگه‌ی وشه‌یه تاکوو به‌ماکه‌بوونی زمان(materiality of language) هه‌رچه‌ند له ئاستێکی کۆنتڕۆڵکراودا به‌رهه‌م بێنێت و هه‌وڵێک بۆ جه‌سته‌مه‌ندکردنی زمان و داڕشتنه‌وه‌ی جیاوازی فۆرمی وشه‌کان بنوێنێت.یونسی ره‌زایی له‌و شاعیره نوێخوازانه‌یه که له پۆلێنبه‌ندیی به‌ره‌ییدا زۆرتر پێگه‌یه‌کی نێوانبه‌ره‌یی دابین ده‌کات و هه‌رچه‌ند هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی به‌ره‌ی سێهه‌می داوه به‌ڵام ده‌گه‌ڵ شاعیرانی به‌ره‌ی چواریشدا که به نوێخوازتر و جیاوازیش ده‌ناسرێن سنووری تایبه‌تیی خۆی هه‌یه. یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شیعری یۆنس ئه‌وه‌یه که له سووبژێکتیڤیته‌ی شاعیر دانابڕێ و منی شاعیر ماوه به زمان نادات که مه‌یله‌و باوی خۆی رێگا ببڕێت، هه‌ر بۆیه ده‌کارهێنانی ته‌کنیکی نوێ و هه‌وڵدان بۆ به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی بارستایی و شمه‌کێتیی وشه له ئۆتۆریته‌ی واتا و حووزووری شاراوه و ئاشکرای پێکهاته و سه‌ناعه‌تی به‌لاغی که‌م ناکاته‌وه. فیلته‌ری کووبیستیی شیعره‌کانی یونس له پێکه‌ربه‌ندی و پرێسپێکتیوی شیعری به‌ره‌ی سێ تێ ده‌په‌ڕێت ئه‌گه‌رچی لێره‌شدا گۆچان به‌ده‌ست و کاوه‌خۆ هه‌نگاو هه‌ڵده‌نێت. له‌م شیعره‌دا بەجوانی شاعیر له کۆپله‌ی یه‌که‌مدا پیاو‌ه‌تی له دار و راکشاوه‌یی له شه‌قام و عاشقی له هه‌وردا ده‌نوێنێت و رووناکی و تاریکی و ته‌نیایی ده‌کاته ئامانجی ئه‌م پێوه‌ندییه وێنه‌یییه؛ به‌ڵام له‌م پێکهاته وێنامه‌نده‌دا نامێنێته‌وه و له کۆپله‌ی دووهه‌مدا په‌نجه‌ره ئاژاوه‌ی تێ ده‌که‌وێت، عه‌شق راکشاوه ده‌بێت و هه‌ور ته‌نیا ده‌که‌وێت؛ به‌ڵام له ئاکامدا شاعیر له پشتی ته‌واوی ئه‌م رووداوانه‌وه ده‌ستێوه‌ردانی خۆی ئاشکرا ده‌کات و پێمان ده‌ڵێت ته‌واوی ئه‌م وێنانه له گۆشه‌نیگای شاعیره‌وه یه‌ک ده‌گرێته‌وه. پیاوتر له دار... به ریشاژۆی په‌نجه‌ره‌تدا... ڕووناكڕاكشاوتر له شه‌قام... به ئاژاوه‌ی چاوتدا... تاریك عاشقتر له هه‌ور... به ته‌نیاییتدا.منم پیاوی عاشقی ڕ‌اكشاو... له‌و دێڕه‌دا كه شێعرهمنم په‌نجه‌ره‌ی ئاژاوه... له‌و عیشقه‌دا كه تهنیامنم شاعیری ته‌نیاییی هه‌ور... له‌و ئاژاوه‌ی شه‌قامه‌دا...كه ڕووناك(یۆنس ڕه‌زایی، منم شاعیری ژنانی چاوه‌ڕوان) که‌ماڵ ئه‌مینی که ئه‌زموونی خۆی له دووتۆی به‌رهه‌می "قاڵاو یانی قه‌فه‌فه‌سێکی خاڵی"دا پێ گه‌یاندووه و له ره‌وتی شیعری به‌ره‌ی چواردا ده‌وری چالاکی نواندووه له شیعرێکدا ئاوه‌ها گه‌مه به چه‌مکی دووری و که‌وتن و ژیانی رووتینی هه‌رڕۆژه ئه‌کات: دوور یانی کەوتنلە حافزەی گەرۆڵی پارک وەک گەڵاکەس نەیزانی کەوتن خەسڵەتی خاک بوو یان شعووری ئوتووبانمن ئەوەتا نغرۆی هەڵوەدایی و ئیرەییبردنمبە گمەگمی بەیانییەکانی قوتابی و مەدرەسەبە نیوەرۆی تەمەڵی دەوامبە ئێوارەی پیاسەیەکی ئارامئێرەیی ئەبەم بە تای تەنیاییی شەوانەتبە تایەک کە دەستت ئەگرێجووتت ئەکا بێ منلەوانەیە ئێرەیی بەم گڵۆپی نووستنی ژوورەکەتبە کزەی ساردی درزی پەنجەرەبە مەلافە و بە چکۆلەکەکانی بەیانیکە هێشتا بێ من چۆلەکەن(که‌ماڵ ئه‌مینی، به‌شێک له شیعری هه‌ڵوه‌دا) له‌م شیعره‌دا هێماکانی سروشت تێکه‌ڵ به فه‌زای رووتینی ژیانی شار بۆته‌وه؛ هه‌ر بۆیه، که‌وتن و هه‌ڵوه‌رین چیدی ئاماژه‌یه‌کی رۆمانتیکیی پێوه دیار نه‌ماوه به‌ڵکوو له به‌ستێنی یاسامه‌ندیی پارک و ئووتاباندا پێناسه کراوه‌ته‌وه. دووری که له ره‌وایه‌تی کلاسیک‌دا هه‌میشه دابڕانێکی ئانتالۆژیک یان ئه‌ویندارانه‌یه که به کارتێکه‌ریی له‌سه‌ر سۆز و هه‌ستی مرۆڤ، ئامانجێکی کاتارسیسی ده‌پێکێ و مه‌به‌ستێکی رۆمانتیسیستی به‌رهه‌م دێنێت. له گوتاری ئه‌م شیعره و زۆربه‌ی شیعره‌کانی تری که‌ماڵی ئه‌مینیدا ئه‌و میکانیزمه‌ی که ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستی به‌رهه‌م دێنێت له به‌ستێنی ژیانی هه‌ررۆژه‌ی رووتینی شاردا هه‌ڵده‌سووڕیت و پاشتر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌سته‌وه‌ریی شته‌کانه‌وه کردار ده‌نوێنێت. ئیبراهیم ئهحمهدینیا که سه‌ره‌تا ئه‌زموونی شیعریی خۆی به کۆمه‌ڵه‌شیعری "مه‌داری زوقم"ه‌وه ده‌ست پێ کردووه له هه‌شتاکانی هه‌تاویدا له‌ژێر کاریگه‌ریی به‌ره‌ی چواردا تا ڕاده‌یه‌ک له زمانی واتاخواز و وێنه‌مه‌دارانه‌ی زوقمبه‌ستوو دوور ده‌که‌وێته‌وه و هه‌وڵ ئه‌دات له ره‌وتی نوێخوازیی سه‌رده‌مدا زمان و زاری خۆی به‌شدار بکات. نزیکایه‌تیی زمانیی ئهحمهدینیا به زمانی ئاخاوتن و وریاییی له‌مه‌ڕ تێنه‌په‌ڕاندنی ئێجگاریی سیسته‌می وه‌سفی و چواندنی و سه‌مبولیستی، به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م شاعیره له ئاقاره‌کانی به‌ره‌ی چواردا ده‌هێڵێته‌وه. له‌م شیعره‌دا ئاو وه‌کوو هێما و سیمبوولی پاکی و بێگه‌ردی، ده‌مانباته‌وه بۆ لای باوه‌ڕی میترایی و میهری؛ و لێره‌وه به‌ره‌ی دژه‌رووناکیی ئه‌هریمه‌ن که ره‌وتی زه‌وین و مه‌له‌کووتیی ئاسمانی به‌ده‌ست گرتووه ده‌کێشێته ته‌نگژه‌وه و به‌رائه‌ت و دابڕانی خۆی لێ راده‌گه‌یه‌نێت. له‌وپه‌ڕی سنووره‌کانی ئاوهیچ هه‌واڵێ نییه…..له غوربه‌تی ئه‌م چوارشهممهیهنێرگز تووڕه‌یه به زاراوه‌ی مردنقهراڵهکانی ئه‌هریمه‌ن دونیایان گرته به‌ر.تا قیبله‌نما به ده‌ستی شه‌یتان بێ،چ مه‌علووم حه‌زمان له باخچه سارده‌کانی به‌هه‌شت؟ئه‌گه‌ر مه‌له‌کووتی ئاسمانمن و رێوی ناگرێته خۆ،ئه‌ی باران!شایه‌تیمانم ته‌نها به شانی تۆ داحهقیقهتی سپی ته‌نها لای به‌فره وته‌نها ئاو جێی متمانه‌مه!(ئیبراهیم ئهحمهدینیا، به‌شێک له شیعری که لاوه‌کانی اناالحق)جه‌میل مورادی له شیعری موناجاتدا به ده‌مه‌لاسکێیه‌کی ئایرۆنیک به پێکهاته و ناوه‌رۆکی موناجات که خاوه‌نی هێمایه‌کی کلاسیکه و به میراتی کلاسیکبێژان ده‌ژمێردرێت، سه‌ره‌ڕای گێڕانه‌وه‌یه‌کی ده‌رده‌دڵانه، فۆرم و ناوه‌رۆکی ره‌وایه‌تی موناجاتنامه بنه‌ماشکێنی ده‌کات و به که‌ڵکگرتن له ئیهامی واتایی و مۆرفۆلۆژیک گه‌مه‌یه‌کی زمانی ده‌هێنێته کایه‌وه که تێیدا گومان و بێ‌واتایی باڵ به‌سه‌ر ئه‌وه واتایانه‌دا ده‌کێشن که ده‌قی شێعری به‌رهه‌می دێنن: "با" و "با[باد]"، "وان" و "[ئه]وان"، "ئاو" و "ئاوی"، "سین" و "یا/سین"، "دینم که با" و " دینم که با"، "وان" و "وان[ی حه‌مام]"، "شیر" و "شین‌تر" و ... . ئه‌م ته‌کنیکه سه‌ره‌ره‌ڕای گه‌مه‌کردن به شیعری دروشمی و پرۆپاگاندیستی، چه‌شنێک گۆڕانی واتایی(semantic shift) به‌رهه‌م دێنێت و ئاسۆی "واتا/بێ‌واتا"ییی شیعره‌که به‌رفراوانتر ده‌کاته‌وه. رووم تێ که با / بێوڵاتیدهمارهکانم (شین) بێله (وان)ه‌ێک که کوردمکه غوربه‌تی ههناسهکانمئهگاته ئه‌و مراوییانه‌ی ماوه‌یه‌که شه‌که‌تن له ئاو به ئاورووم تێ که ئاوبێ ئاو چۆن بچمه ده‌می مه‌رگه‌وه؟ئایلان ئه‌ڵێ؛له وان تهنیاترمهگهر (وان)له کورد ته‌نیاتر مه‌گه‌ر باکووری نالیله شیعر ئاوی...تر مه‌گه‌ر؛ شین م که یا/سین م کهدینم که با /دینم که با بتڵێ بم به قورقێنه‌ی نه‌وته‌وه خۆۆۆشششسهری تۆ خۆشکێیه به که‌س مه‌ڵێ کورد مردووه/ نه‌مردووه؟مێژوو ئه‌ڵێ: نه‌مردین و مه‌ودایه‌ک ترترانزیت هه‌تا تارانبۆنی سنوور و سهلهفیبه عه‌بای ره‌ش و سپییهوهسهری خوای که‌چه‌ڵ کردینبه خوا جه‌لال!+++(وان)م بۆ پر که‌ن له شیرشینتر له رۆژئاوابمدهنه ده‌م چاوی ئهستهمبوولهوهئاخۆ نالی نه‌یتوانی یا نهیتوانیچاوه خێله‌کانی حهبیبهبه چاوه شینه‌کانی(وان) بگۆرێتهوهشاعیر ئه‌ڵێ:( شیعری موناجات- جه‌میل مورادی، گه‌لاوێژی ٩٣) به‌رئه‌نجام ره‌وتی شیعری نوێی کوردی له رۆژهه‌ڵات به ئه‌زموونی نوێگه‌ریی سواره و هاوڕێکانیه‌وه له چله‌کانی هه‌تاویدا ده‌ست پێ ده‌کات و تا بیست ساڵ دواتر پێشڤه‌چوونێکی ئه‌وتۆ بەخۆوه نابینێت. ره‌وته‌کانی پاش سواره به شێوه‌یه‌ک له درێژه‌دانی ره‌وتی سواره‌یی دۆش داده‌مێنن، هه‌ر بۆیه روو له سێ کوچکه‌ی شیعری نوێی باشوور ده‌که‌ن. ئه‌م به‌ره‌یه ئه‌گه‌رچی له گۆی مه‌مکی کانیاوه‌کانی شیعری نوێی باشوور تینوویه‌تیی خۆی ده‌شکێنێت به‌ڵام پێبه‌سته و ده‌سته‌مۆی زمان و زاری ئه‌و ره‌وته ده‌مێنێته‌وه و ناتوانێت داهێنان و ده‌سکارییه‌کی به‌هره‌مه‌ندانه‌ی تێدا بێنێته گۆڕێ. له نیوه‌ی دووهه‌می حه‌فتاکانی هه‌تاویدا به‌یاننامه‌ی شیعریی داکار دێته وه‌شاندن که مه‌به‌ستی نوێخوازانه‌ی زۆربه‌ی شاعیرانی رۆژهه‌ڵات لەخۆ ده‌گرێت و هه‌رچه‌نده خودی داکار و به‌ڕێوه‌به‌ڕانی ده‌سکه‌وتێکی ئه‌وتۆ به‌رهه‌م ناهێنن به‌ڵام پرسگر و کێشه‌یه‌ک ده‌خوڵقێنن که وه‌ڵامی خۆی له هه‌وڵه جیاوازه‌کانی نوێخوازاندا وه‌کوو ره‌وتی نوێترخواز، شیعری شێت و رێچکه‌ی جیاواز که له کۆبه‌نددا ده‌توانین به به‌ره‌ی چوار ناودێریان بکه‌ین خۆیان ده‌بیننه‌وه. پاش زۆرتر له ده‌یه‌یه‌ک ئه‌زموونی نوێخوازیی به‌ره‌ی چوار، ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له ده‌سکه‌وته‌کان و خه‌سارناسیی لاوازییه‌کان ئه‌و راستییه‌مان بۆ روون ده‌که‌نه‌وه که هه‌گبه‌ی به‌ره‌ی چوار سه‌ره‌ڕای نێوێکی هاوبه‌ش و خولیایه‌کی یه‌کگرتوو پڕه له ئاڕاسته‌ی جیاواز و جووڵه‌ی ناچونیه‌ک و لادان و لاده‌ریی زۆر و زه‌وه‌ند. ئێستاکه و له خوێندنه‌وه‌وی به‌سه‌رهاتی هه‌وڵ و ئه‌زموونه‌کانی بێوچانی نوێخوازیدا پتر له هه‌ر کات و ساتێ بۆمان روون ده‌بێته‌وه که نوێخوازیی به‌رده‌وام و رادیکاڵ له‌م پانتایییه‌دا پێویستییه‌کی بنه‌مایییه و ئه‌گه‌رچی سیمپتۆمی هه‌ڵه و خه‌ساره‌کان به‌رده‌وام به‌رۆکمان پێ دگرن و وزه‌ی ئه‌ژنۆمان شل ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام بنیامین وته‌نی هه‌ر ئه‌و ژێسته رادیکاڵه‌کانه به دووپاتکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی شکسته مێژوویییه‌کان ده‌توانن وزه‌ی رزگاریخوازانه‌ی ئێستاییی سه‌رده‌م وه‌ده‌ست بخه‌ن و رێگا بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بابه‌تی نوێ ئاوه‌ڵا بکه‌ن. *گۆڤاری شی، ژماره سیفر و یه‌ک
[1] له‌م وتاره‌دا به‌شێک له نموونه شیعرییه‌کان به پێی پێویست ئاماژه و لێکدانه‌وه‌ی بۆ کراوه؛ و هه‌وڵ ئه‌درێت له به‌شی دووهه‌می ئه‌م وتاره‌دا به‌رهه‌می شاعیرانی تر که خاوه‌نی ده‌نگی به‌رچاو و به‌رهه‌می کاریگه‌ر بوون بخرێته به‌ر تیشکی ره‌خنه و لێکۆڵینه‌وه. [2] به‌پێی ئووستووره‌ی یۆنانی زیۆس له ره‌وتی ئه‌فراندنی مرۆڤدا پرۆمتیۆس راده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێ پێشکه‌شی مرۆڤ بکات بێجگه ئاگر، به‌ڵام پرۆمتیوس به‌نهێنی ئاگر راده‌ستی مرۆڤ ده‌كات و کاتێ زیۆس ئاگاداری ئه‌م کاره‌ی ده‌بێت له سه‌ر لووتکه‌ێ قافدا(قه‌وقاز) به‌ندی ده‌کات و سزای ده‌بێته ئه‌وه‌ی که هه‌ر رۆژ هه‌ڵۆیه‌ک دێت و جه‌رگی ده‌خوات و دیسانه‌وه جه‌رگی ده‌ڕوێته‌وه و ئه‌م سزایه به‌رده‌وام ده‌بێت.[3] هێرکوول یان هێراکلێس پاڵه‌وانێکی ئه‌فسانه‌یی یۆنانی و رۆمییه که هێمای به‌هێزی و سه‌ربزێوییه. له چیرۆکی سزادانی پرۆمتیووسدا ئه‌وه که هه‌ڵۆی جگه‌رخۆر ده‌کوژێت و پرۆمتیوس رزگار ده‌کات. [4] به پێی ئووستووره‌کانی یۆنانی خاوه‌نی نیگایه‌کی سێحرئاوی بووه و به چاولێکردنی شته‌کان توانیویه بیانکا به به‌رد. ئاماژه به نیگا و روانینێکی به‌ده‌سه‌ڵات و دابینکاره. گوڵم!
دڵم پـڕه له ده‌رد و کوڵ
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت
ئه‌ڵێم به جامێ ئاوی کانیاوی دێیه‌که‌م
عیلاجی که‌م کوڵی دڵی پـڕم، له ده‌ردی ئینتیزاره‌که‌ت
وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له شار و هاڕه هاڕی ئه‌و
له ڕۆژی چڵکن و نه‌خۆش و تاو و یاوی شه‌و
ئه‌ڵێم بـڕۆم له شاره‌که‌ت
له شاری چاو لەبه‌ر چرای نیئۆن شه‌واره‌که‌ت
بـڕۆمه دێ که مانگه‌شه‌و بزێته ناو بزه‌م
چلۆن بژیم له شاره‌که‌ت
که پـڕبه‌دڵ دژی گزه‌م؟!
له شاره‌که‌ت، که ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه
مه‌لی ئه‌وین غه‌واره‌یه
ئه‌ڵێی له ده‌وری ده‌ست و پێم
ئه‌وه‌ی که تێل و تان و ڕایه‌ڵه، که‌له‌پچه‌یه
ئه‌وه‌ی که په‌یکه‌ره میسالی داوه‌ڵه
ئه‌وه‌ی که داره تێله، مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه
له شاره‌که‌ت که‌مه‌ندی دووکه‌ڵه
که دێته ده‌ر له ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند
و تیشکی بێگوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته به‌ند
له هه‌ر شه‌قام و کووچه‌یه‌ک شه‌پۆڕی شینه
دێ به‌ره‌و دڵم
ده‌ستی گه‌رمی ئاشنا نییه که ئه‌یگوشم
ده‌ستی چێوییه
له شاره‌که‌ت زه‌لیله شێر،
باوی ڕێوییه
به هه‌ر نیگایه‌ک و په‌تایه‌که
ئه‌ڵێم بـڕۆم له شاره‌که‌ت
گوڵم، هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل
چلۆن ئه‌بێته جاڕه گوڵ
له شاری تۆ، له بانی عه‌رشه قۆنده‌ره‌ی دڕا‌و
شاره‌که‌ت
ئاسکه جوانه‌که‌م!
ته‌سکه بۆ ئه‌وین، بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو
کێ له شاری تۆ، له شاری قاتڵی هه‌ژار
گوێ ئه‌داته ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ؟
منێ که گۆچی تاوی گه‌رمی به‌رده‌واره‌که‌ی عه‌شیره‌تم
به داره ته‌رمی کووچه‌کانی شاره‌که‌ت
ڕانه‌هاتووه له‌شم
بناری پڕ به هاری دێ
ڕه‌نگی سوور و شین ئه‌دا
له شیعر و عاتیفه‌ی گه‌شم
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم
پێت ناخنکێندرێم گۆمه‌شین!
لەخۆبایی ئه‌ی گۆمه‌شین
ڕەنگه به‌وه‌ی شه‌پۆله‌کانت
به گرمه و لرفه و هاوار و هه‌ڕه‌شه‌ن،
گێژ ده‌خۆن و خۆ به دیواری هه‌ڕۆڵی شاخا ده‌ده‌ن
بایی بووبی و ڕفاندبێتت
ئه‌و هاوڕێی هاوسه‌نگه‌ر،
ئه‌و ڕۆڵه‌ی شیرین!
ئه‌ی وه‌یشوومه‌ی نه‌هات،
به‌س له‌به‌ر چاوی گیاندار و په‌له‌وه‌ری ده‌وروپشتت
خۆبایی که!
به قاقای ڕه‌ش، بە نێوچاوانی وا گرژت
ئاوازی ده‌لووشم ده‌کوژم به‌س بخوێنه!
گوێ ڕادێره
بزانه به گژ کێدا هاتووی!
بمناسه و به هه‌موو چۆمان و
به ده‌ریا و خه‌لیج و ڕۆخم بناسێنه!
له‌مپه‌ره‌که‌ی ده‌ریای دووکان،
که پێش به تۆ و چه‌ند ڕووباری له تۆ به‌لرفه‌تر ده‌گرێ
ده‌سکردمه!
ئه‌و که‌شتیه مه‌زنانه‌ی
هه‌زار شه‌پۆلی سه‌رکێشی تۆف ده‌شێلن،
ده‌سکردمه!
ئه‌و ئاگره‌ی که ده‌یبینی سته‌مکار هه‌ڵدەقرچێنێ
ده‌سکردمه!
من کارگه‌رم، من ڕه‌نجده‌رم،
من ئینسانی تێکۆشه‌ری جه‌نگاوه‌رم!
پاش وه‌ی سه‌ری سه‌رکوتکه‌رم پان کرده‌وه،
ئه‌مجار دێمه سه‌رینی تۆی له‌خۆبایی،
شه‌رتبێ وه‌ها بتبه‌ستمەوه،
به هه‌ورازا، به نشێوا،
وێنه‌ی ئه‌سپێکی ده‌سته‌مۆ،
به ده‌شت و ده‌را خۆشئاژۆ،
وا بتبه‌م و بتگێڕمه‌وه،
له‌بن هه‌موو دارێک، هه‌موو بنچکێکدا،
چۆک دابده‌ی؟ سوجده ببه‌ی،
بۆ دار، بۆ گوڵ، بۆ گه‌نم، بۆ ئاوه‌دانی!
ده‌ستی ماندووم،
پڕ بکه‌ی،
له سه‌وزه‌ڵانی، له هه‌رزانی!
له‌سه‌ر ده‌رکه‌ی،
خه‌یاڵی زیانەخڕۆیی و خنکاندن و ماڵوێرانی!
لەسه‌ر ده‌رکه‌ی،
ئه‌و بای سه‌ری لەخۆباییت،
له‌به‌ر پێم‌دا،
له‌به‌ر پێی ئینسانی ڕه‌نجده‌ر،
ک‌ش و ماتی مه‌ندیی گۆمت:
له ترسانا بله‌رزێنی!
له‌به‌ر ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتی
منی داهێنه‌ر،
منی داهێنه‌ری خۆلقێنه‌ر،
سه‌ری ته‌سلیم،
چاوی ڕێزگرتن و ته‌عزیم،
دانه‌وێنی!
/ تازه‌گه‌ریی ی ی/