تاریخ: ۱۳۹۷/۷/۱۹
مۆبایلێک لە شێوەی سەعاتی دەستدا
بە پێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵی هاژە لە درێژەی کار و چالاکیەکانی پێشانگای تێکنۆلۆژیی بەرلین، شەریکەی "نوبیای" چینی مۆبایلێکی زیرەکی نمایشکرد، ئەم مۆبایلە نوێیە ستایلێکی جیاوازی ھەیە و بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە دەتوانرێت لە دەست بکرێت و وەک سەعات بەکار بھێنرێت.
 
 مۆبایلەکە شاشەیەکی درێژی ھەیە و دەتوانرێت سیمکارتی مۆبایلی تێبکرێت، لە هەمان کات‌دا کۆمەڵێک کاری جیاوازی پێدەکرێت.
لەوبارەیەوە لێپرسراوانی کۆمپانیاکە ڕایانگەیاند بەکارھێنەر دەتوانێت بە ئامێرە نوێیەکە تەلەفۆن بکات و وێنەشی پێبگرێت، تەنانەت دەتوانێت لەڕێگەیەوە پۆست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دانێت. 
بە واتایەکی‌تر لەگەڵ مۆبایل و بەکارھێنەر دەتوانێت وەک مۆبایل و سەعاتیش ئامێرەکە بەکار بھێنیت، بەڵام بەرپرسانی شەریکەکە ھیچ زانیاریەکیان دەربارەی کاتی بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکەو نرخەکەی نەدرکاندووە.