تاریخ: ۱۳۹۷/۶/۲۷
شەش کورد چوونە ناو پەرلەمانی سوید

بە پێی هەواڵی هاژە، دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سوید شەش کوردستانی بە ناوەکانی "سارا سێپ‌پەلە لە پارتی دیموکراتە سویدییەکان، گوڵان ئاڤجی لە پارتی لیبرالەکان، قادر کاسرگا، لاوێن ڕێدار و سەرکان کوێسە لە پارتی سوسیال دیموکراتەکان، ئامینە کاکەباوە لە پارتی چەپ" چونە ناو پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە.

هەر وەها دوو کوردی تریش بە ناوەکانی "شادیە حەیدەری لە پارتی سۆسیال دیموکراتەکان، ژین ئاکگول حاجۆ لە پارتی چەپ" وەک جێگری نوێنەری پەرلەمان ناویان هاتۆتە دەرێ.

شایانی ئاماژەیە، ئەگەر پارتی سوسیال دیموکرات حکومەت پێک بێنێت، ئەوا دوور نییە کە یەک دوو کەسی‌تریش لە بەردەنگە کوردەکان بچنە نێو پەرلەمانی ئەم وڵاتەوە.