بە پێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵی هاژە محەممەد عەلی ئەتروشی هونەرمەندی بواری سینەما و شانۆ کۆچی دوایی کرد.
ئیبڕاهیم سەعیدی دەرهێنەر و سینەماکار سەبارەت بە کەسایەتی ئەتروشی بە هاژەی وت:
محەممەد عەلی ئەتروشی یەکێ لە هونەرمەندەکانی توانا و بە حەق ناسراوی بواری سینەما و شانۆی کوردستانی باشوورە کە لە دهۆک دەژیا، بە بوونی کەسایەتییەکی دڵسۆز و توانای وەک کاک محەممەد عەلی لە مەنتیقەی دهۆک و بە گشتی بادینان ئەم ناوچە بە نیسبەتی ناوچەکان تری کوردستانی باشوور پێشکەوتنێکی بەرچاوتری لە بواری سینەما و شانۆدا بە خۆیەوە دیت.
هەروەها وتیشی: حەول و تێکۆشانی محەممەد عەلی ئەتروشی لە بواری پەروەردەدا بوو بە هۆی پەروەردە کردنی دەیان کەسی لاو کە هەر کام ئێستا خۆیان بونەتە کەسایەتییەک لە هونەری سینەما و شانۆی کوردستاندا.
سەعیدی هەروەها ڕایگەیاند: کاک محەممەد عەلی لە بواری دەرهێنان و بە تایبەت دەورگێڕیدا پێگەی لە سینەما و شانۆی کوردی و فیلمە کوردییەکاندا تەواو دیارە، لە دەیان فیلمی کوردی هەر وەک هەرمان، بیرەوەرییەکانی سەر بەرد و.... دەوری سەرەکی گێڕاوە،
سەرەڕای هونەرمەندی و تواناکانی هونەری ئینسانێکی زۆر متوازیع و مێهرەبان و بە دڵ دڵسۆزی مەسلەکانی نەتەوایەتی بوو.