تاریخ: ۱۳۹۷/۵/۲۶
ئەپڵیکەیشنێکی ئەپڵ بۆ پاراستنی منداڵ
هاژە: یەکێک لە گرفتەکانی دایکان و بابان لە یاد بردنی منداڵ لە نێو ماشێن دایە. گرفتی لە یادکردنی منداڵانی ساوا لەبەشی دواوەی ئۆتۆمبیلدا بۆتە یەکێک لە گرفتە باوەکان کە ڕووبەڕووی دایکان و باوکان دەبێتەوە و مایەی مەترسییە لەسەر ژیانی منداڵان بەتایبەت لەماوەی مانگە گەرمەکانی ھاویندا.
دوای زیادبوونی ڕووداوەکانی جێھێشتنی منداڵ لە نێو ماشێن‌دا، پیاوێک لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکا جۆرە ئەپڵیکەیشنێکی داھێناوە کە دایکان و باوکان کاتێک کە منداڵەکەیان  لە نێو ئۆتۆمبیل‌دا بەجێ دەھێڵن، وەبیریان دەھێنێتەوە.
"ئیرین ئۆکۆنۆر" کە بابی دو منداڵە، بە پارەی خۆی ئەو جۆرە ئەپڵیکەیشنەی داھێناوە، کە دایکان و باوکان لە جێھێشتنی منداڵەکانیان ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمەش تەنیا بە ١٥ چرکە دادەبەزێنرێت و لەوێ‌دا زانیاریی لە بارەی ئۆتۆمبیلەکە و بوونی منداڵ لەوێدا  دەخاتە ڕو. 
ئەگەر باوکە و دایکەکە وڵامی زەنگانەی ئاگادار کردنەوەیان نەدایەوە ئەوا ئەپڵیکەیشنەکە نامەیەک دەنێرێت بۆ ژمارەی بەھاناوەچوونی فریاکەوتنی خێرا.