به‌ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵی هاژه؛ هونه‌رمه‌ندی شانۆکاری ناسراوه‌ی کورد له پلانڕێژی کۆمه‌ڵێک له هونه‌رمه‌ندانی بواری مۆسیقا و شانۆ بۆ ڕێکخستنی ئۆپێرای کوردی هه‌واڵی دا.
هونه‌رمه‌ندی شانۆکاری ناسراوه‌ی کورد له پلانڕێژی کۆمه‌ڵێک له هونه‌رمه‌ندانی بواری مۆسیقا و شانۆ بۆ ڕێکخستنی ئۆپێرای کوردی هه‌واڵی دا.
بێهرووز غه‌ریب پوور هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی بواری شانۆی ئێران له لێدوانێکدا له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی هاتنی یازدههومین فستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان ڕایگه‌یاند: پلانڕێژیمان کردووه و له داهاتوویه‌کی نێزیک دا ئۆپێرای کوردی ڕێدهخهین.
دوکتۆر بێهرووز غه‌ریب پوور که داوه‌ری فستیڤاڵی شانۆی مه‌ریوان بوو ڕایگه‌یاند که به مه‌به‌ستی زیاتر گه‌شه‌کردنی مۆسیقای کوردی و پاراستنی گۆرانی و تكیسته به‌نرخه‌کانی شاعیرانی کورد ده‌ستمان داوه به پێکهێنانی ئۆپێرای کوردی.
وتیشی: بۆ گه‌یشتنه ئه‌نجام و پێکانی مه‌به‌ست له‌م کاره پێویستمان به یارمه‌تی که‌رتی ده‌وڵه‌تی و به تایبه‌ت به‌رپرسانی بواری فه‌رهه‌نگی و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی کوردی مه‌جلیس هه‌یه.
سه‌باره‌ت به شانۆیش داوای کرد که ڕۆژی 4ی ڕه‌زبه‌ر وه‌ک ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قام له ئێران تۆمار بکرێت .
سەرچاوە: مێهر