بە پێی هەواڵی هاژە ته‌مبه‌ڵیی چاو جۆرێک تێکچوون له بینایی چاوی منداڵانه که ئه‌گه‌ر له کاتی خۆیدا پێی نه‌زاندرێ و چاره‌سه‌ر نه‌کرێ، ئه‌و منداڵه له داهاتوودا یان نابینا ده‌بێ، یان زۆر که‌م بینا دەبێ و سۆمای چاوه‌کانی به ته‌واوی له ده‌ست ده‌دا. به‌ڵام له کاتی خۆیدا ئه‌گه‌ر پێی بزاندرێ، چاره‌سه‌ره‌که‌ی زۆر ئاسانه.
که‌واته ئاگاتان له‌وه بێ له‌وانه‌یه چاوی منداڵه‌که‌تان ئاوا به ڕواڵه‌ت زۆر ساغ و سڵامه‌ت بێ، به‌ڵام له‌وانه‌یه ته‌مبه‌ڵ و که‌م سۆما بێ.
گه‌شه‌ی ناوه‌ندی بینایی له مێشک هەر لە نێو سکی دایکه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا و تا ته‌مه‌نی 10 ساڵی به‌رده‌وام ده‌بێ، به‌ڵام لانی زۆری ئه‌و گه‌شه و هه‌ڵدانه تا ته‌مه‌ن 3 ساڵه و تا ئه‌و کات ئاکامی ئه‌و گه‌شه و هه‌ڵدانه سروشتییه ده‌رده‌که‌وێ. له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌ی یه‌که‌می ژیانی منداڵدا هه‌ر شتێک ببێته ڕێگر له به‌رده‌م بینینی ئەودا، ئه‌وە گه‌شه‌ی سیستمی بینایی ئه‌و منداڵه په‌ک ده‌خا. واته چاوێک که به‌ڕواڵه‌ت جوان و ساغ و سڵامه‌ته، له‌وانه‌یه سۆما و بینایی سروشتیی خۆی نه‌بێ.
ئه‌گه‌ر له‌و حاڵه‌تێکی ئاوادا و پێش 5 ساڵی دایک و بابی منداڵ به‌و کێشه‌یه بزانن، ئه‌وا چاوی منداڵه‌که‌یان به ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشکی چاک ده‌بێته‌وه و هیج شتێک ڕوو نادا. به‌ڵام که 5 ساڵ به‌و لاوه تا دره‌نگتر پێی بزاندرێ و چاره‌سه‌ره‌که‌ی وه‌دوا بکه‌وێ، ئه‌وا چاوی منداڵه‌که‌تان ته‌مبه‌ڵتر ده‌بێ و دوای 7 ساڵ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری بینایی بۆ چاوی منداڵ دژوراتر دەبێ.