تاریخ: ۱۳۹۷/۴/۳۰
راپۆرتی چالاکی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ- شنۆ
بە پێی هەواڵی هاژە له درێژەی چالاکییەکانی ئەنجومەنی ژینکۆ و به پێی بانگەوازی چەند رۆژ پێش کۆمەلێک له ئەندامانی ژینگەدۆست بریاریان دا قۆلی هیمەت هەڵمالن و به پیل بانگەوازی ژینکۆ واتا پاکسازی و خاوێن کردنەوەی سەیرانگای میراوێ له زبڵ و پاشماوەی به جێ ماوی گەشتیاران که رۆژانه و له کاتی پشوودان بەرەو ئەم شوێنه ئەرۆن.
هەروەها دابەزاندنی تابلۆیەک به درووشمی ژینگەپارێزی (پاراستنی ژینگه، پاراستنی ژیانه) له هەوەلی میراوێ که لەبەر چاوی گەشتیارانێک که بەرەو میراوێ یان مەندانان ئەچن دیار و بەرچاو بێت.
ئه‌نجومه‌نی ژینکۆ ڕایگه‌یاندووە: ئەم دوو هەوله به هاوکاری ژینگەپارێزانی ژینکۆ هاتۆته بەرهەم که بەرێوبەرایەتی ژینکۆ به ئەرکی خۆیی دەزانێت سپاسی یەک یەکی ئەم ئازیزانه بکات که خۆبەخشانه و بێ هیچ چاوەروانیەک ئەوا به ورەیەکی بەرزەوه هەنگاو دەنێن بۆ چاکسازی فەرهەنگی شارەکەمان و له هەمان کاتیش دا گلەیی و گازندەی خۆمان ئاراستەی کۆمەڵگای شنۆ به گشتی و بەرپرسانی شار دەکەین که دوای ئاگاداربوونیان سەبارەت بەم چالاکییه که له تۆره کۆمەڵایەتییەکان داندرابوو نەیانتوانی یان نەیانویست تێکەل بەم شەپۆله بن و ئەم ئەرکه واتا پاراستنی ژینگه، پاراستنی ژیانه له مەیدانی کردەوه بسەلمێنن و ئەم هەڵمەته بەرێوە بەرن. بەڵام با هەموو لایەک ئاگادار بکەینەوه ئەنجومەنی ژینکۆ له سەرەتای هەبوونی خۆیی ئەوەی سەلماندووه لەم ئەرکه پیرۆزه هیچکات سڵ ناکات و هەر دەم چالاکتر له رابردوو درێژە به ئەرکەکانی دەدات.