بە پێی هەواڵیی هاژە کۆڕی هەڵپەڕکێی ئەوینی بانە پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی جیهانی وڵاتی ئەرمەنستانی بەدەست هێنا.
ئەم فێستیڤاڵە شەوی یەک شەممە 26ی پووشپەڕی 97ی هەتاوی لە شاری تساغگادزۆری وڵاتی ئەرمەنستان کۆتایی هات که له کۆتاییدا کۆڕی ئەوین وەک نوێنەریکوردستان پلەی یەکەمی بەدەست هێناو و توانی لە ناساندنی فەرهەنگی بەنرخی نەتەوەی کورد هەنگاوێکی مێژویی هەڵێنێتەوە.