تاریخ: ۱۳۹۵/۴/۷
بە پێ هەواڵی پێگەی هەواڵی هاژە،بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك، له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ،به‌تایبه‌ت له‌ لایه‌ن چالاكوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌باكوری كوردستان ، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

به‌پێی وێنه‌كان ، ژماره‌یه‌ك كرێكاری نه‌ته‌وه‌ په‌رست له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی توركیا، هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر كرێكاره‌ كورده‌كان و دوای برینداركردنیان هه‌ڕه‌شه‌یان كردوه‌ كه‌ جارێكی تر له‌و ناوچانه‌ كار نه‌كه‌ن .

وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ، ژماره‌یه‌ك له‌توركه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌ره‌سته‌كان به‌وپه‌ڕی توندوتیژیانه‌ له‌و كرێكارانه‌یان داوه‌و به‌سه‌ختی برینداریان كردوون . 

پێشتر چه‌ند دیمه‌نێكی تر له‌م شێوه‌یه‌ له‌زانكۆ وپه‌یمانگا زانستیه‌كانیشدا روویاندابوو . 


سه رچاوه: چاودێر