کوردستان پانتا جوغرافیایەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن و بە زمانی کوردی دەئاخافن. ئەم جوغرافیایە دوای دابەش بوونی یەکەم -١٥١٤.م – دووبارە لە ساڵی ١٩١٦.م لە ئاکامی سایکس – پیکۆ وە بو بە سێ بەشیتر – کوردستانی عوسمانی – ئەوە هەوڵەکانی کوردی تووشی تەنگوچەڵەمەیەکی لە ڕادە بەدەر کرد. کورد بۆ گەیشتن بە ئامانجی بە درێژایی سەدەی بیست لە تێکۆشانەکانی نەوەستا بەڵام هیچکام لە هەوڵەکانی بە سەرئەنجامێکی باش نەگەیشت. توێژەر لە تێزی دکتورای پرسیار لە هۆی بە ئاکام نەگەیشتنی کورد بە خواستەکانی لە ڕوانگەی ژئۆپۆلیتیکی کردە ئامانج، بۆ ئەم مەبەستە هەستا بە داڕشتنی تێۆریەکی خۆمالی بە ناوی "دیالێکتیکی مکانیسمی".
بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە دیالێکتیکی مکانیسمی چۆن پێک دێ و باس لە چ دەکا؟ دەبێ بڵێین کە؛ بنەما و هەوێنی چێ بوونی ئەم مکانیسمە دەگەرێتەوە بۆ دیالێکتیکی دەسەڵات/بەرژەوەندی کە لە نێوان بازیگەرەکان درووست دەبێ و ئەمەش دەبێتە هۆی خۆلقاندنی دیالێکتیکێک بە ناوی "دیالێکتیکی مکانیسمی". لە دیالێکتیکی مکانیسمیدا کێبرکێیەکی چڕ و پڕ لە نێوان ئەکتەرکان لە ئاستەکانی[1] جۆرا و جۆر چێ دەبێت، سروشتی ئەم کێبرکێیە جیاواز لە ڕابردوو – سەدەی نۆزدە - لە کۆتایی شەری جیهانی دووهەمەوە تا دێت بەرەو کۆتایی سەدەی بیستەوە - کە لە کانتێکسی ئیدئۆلۆژی خۆی دەبینیەوە – قوڵتر بووە و هەوێنی ئاڵۆزتری[2] بە خۆوە گرتووە و کۆششەکانی کوردی تووشی بنبەست کردوە، دوای کۆتایی شەری ساردیش هەرچەند کێبرکێی ئیدئۆلۆژی کۆتایی هات و کرانەوەیەک بە رووی کورد بۆیەوە بەڵام ئەوە نابێتە هۆی ئەوە کە کورد دڵی پێ خۆش بکا، چونکە دیالێکتیکی دەسەڵات/بەرژەوەندی جەوهەری دیالێکتیکی مێکانیسمیە و زۆرتر لە ڕابردوو ئاڵۆزترە، بۆیە کاریگەریەکانیشی لە سەر کورد چڕتره کەواتە دەبێ کورد بە شرۆڤەی قوڵ تێبکۆشێ لێی تێبگا، لێرەدا جرابلۆس وەک نموونەیەکی زیندوو و ئێستاکە باس دەکەیین، بەڵام پێشەکی پێویستە بە شێوەیەکی کۆرت باس لە دیالێکتیکی مکانیسمی بکرێ.
تێۆری مکانیسمی باس لە مکانیسم دەکا و دۆنیا لەم ڕوانگەیەوە شرۆڤە دەکات. پێی وایە کە مکانیسمێک هەیە و کار دەکا، ئێمەش بە تەئسیر وەرگرتن لەم تێۆریە پێمان وایە کە ئەم مکانیسمە لە سەر کوردستان بوونی هەیە بەڵام بەم شیوەیە کە پێنج ئاست یا سكێڵە – خۆجێیی یا خود کورد، نەتەوەیی یا خود سترۆکتۆرە ناوەندیەکان، ناوچەیی، نێونەتەوەیی و لە کۆتاییدا جیهانی یا باشتر بڵێین نەتەوە یەکگرتوەکان – کە لە ئەکتیو بوونێکی بەردەوام دایە چونکە سروشتەکەی وا دەخوازێ – دیالێکتیک یا کێبرکێی دەسەڵات/بەرژەوەندی – ئەم پێنج سکێڵە یا پێنج وردە مکانیسمە لە ئاکامدا یەک مکانیسمی گەورە چێ دەکات و دۆخی جۆراوجۆر – لە دەوڵەتەوە تا دەگاتە دیالۆگ، شەڕ و... - ئێمە دەتوانین ببینین. مکانیسمی خۆجێیش بە دیالێکتیکی ناوخۆیی لە نێوان پێکهاتەکەی کە شێوازی جۆراوجۆری ئاینی، حیزبی، ئیدئۆلۆژی، تایفی و نەتەوەیی/لایەنگری دەوڵەتی ناوەندی و... بە خۆوە دەبینێ، ناڕاستەوخۆ دەبێت بە کارتی ئەکتەران یا ئەکتەری تایبەت بە بەرژەوەندی خۆی و دەبێت بە بەشێکە لەم مکانیسمە. ئێستا بە پێی ئەم تێۆریە ئەوەی بە سەر جرابلۆس و کوردی سوریا هات چۆن دەبێ؟
دوا بە دوای شوڕشی سوریا بازیگەرە سیاسیەکان هەر کام بە پێی بەرژەوەندی خۆیان سیاسەتی تایبەتیان لە هەمبەر ئەم وڵاتە گرتە بەر. ڕۆژئاوا دژی بەشار ئەسەد وەستا و روسیا لە پشتیوانی کردنی سوریا بەردەوام؛ وڵاتانی دراوسیش بە پێی بەرژەوەندیان سیاسەتیان تێۆریزە کرد. ئێران وەک روسیا دەستی لە بەشار هەڵنەگرت و تورکیاش بە پێی تێۆری نئۆ – عوسمانی خۆی دژایەتی بەشاری هەڵبژارد. نەتەوە یەکگرتوەکانیش وەک ڕابردوو پێش ئەوەی کە بە ڕۆڵی سەربەخۆی خۆی هەستێ، بوو بە مەکۆی بەرژەوەندیە باڵاکانی بازگەرانی ئاستی نەتەوەیی – ئەمریکا و دۆستانی لە لایەک و روسیا لە لایەکیتر - کوردی کورستانی سوریاش ڕێگای خۆی گرتە بەر کە خۆی لە سەربەخۆیی دا نەدەدیتەوە ئەمە بۆ هۆی ئەوە کە روسیا پشتیوانی کا و ئەمریکاش دوای بەربەرەکانی نەهێنی و هەڵسەنگاندنی زۆر دەستی دۆستایەتیان بگوشێ و ئێرانیش لە گەڵیدا بێ، بەڵام تورکیا دژایەتی سەرسەختی کورد بکات. دیالێتکی بەرژەوەندی لە نێوان ئەم ئاستانەدا بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو بەردەوام بوو. کوردیش بە تاسەوە تێدەکۆشا لە ئاوی قوراو چێ بوو– کێبرکێ و دیالێکتیکی دەسەڵات/بەرژەوەندی لە نێوان ئەکتەرەکان - بەرژەوەندی خۆی دەربکێشێ. جرابلۆس بگرێتەوە و جوغرافیاکەی یەکپارچە کا و تا بۆ داهاتو سیاسەت داڕێژێ. بێخەبەر لەدوو شت؛ ١- دیالێکتیک یا کێبرکێی دەسەڵات/بەرژەوەندی ٢- چۆنیەتی کارکردنی دەوڵەت – نەتەوەی شەرعیەت پێدراو کە ئامادە نییە دان بە شووناسی غەیری خۆی دانێ و دیالێکتیکی مکانیسمی لە کۆتاییدا بە لای بەرژەوەندی خۆیدا دەشکێنێتەوە. ئەم دوو پارامێتره بوونە هۆێ ئەوە کە لە کۆتایی حەوتوی ڕابردوو لە نێوان ڕکابەرەکانی بە ڕواڵەت دوژمن، لێکتێگەیشتنێک چێ بێ و بە هەماهەنگی ئامریکا و هاوپەیمانان، روسیا و دۆستانی هاوبیر، تورکیا توانی داعەش لە جرابلۆس دەرکا و و کوردیش سەرسورمان بێ لەم کرداره ژئۆپۆلیتیکییە.
ئەم واقعە ژئۆپۆلیتیکیە هەر وەک ئاماژەپێکرا لە ئاکامی هەڵکردنی چرای سەوزی بازیگەرەکانی بەشدار لە کایەی سوریا بوو، بەڵام دوای تێپەر بوونی کات و بە بەهێز بوونی گریمانەی شەر لە نێوان سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سوریای هاوپەیمانی ئەو وڵاتە کە زۆربەیان تورکەمانی سوریان لە گەڵ هێزەکانی سوریای دمۆکرات کە بە گشتی دەتوانین بڵێین هێزی کوردین و هاوپەیمانی ئامریکان، دەسکەوتەکانی ئامریکا و هاوپەیمانانی کە لە ئاکامی لێکتێگەیشتن لە سەر دەسەڵات/بەرژەوەندی پێکهاتبوو تا ڕادەیەک تووشی ڵێڵی کرد، گومان لە وەی دا نییە کە دوبارە دانیشتن بۆ لێکتێگەیشتن و بەرقەرار کردنی هاوسەنگی بەرژەوەندی لە نێوان ئەکتەران ئەنجام دەدرێتەوە بەڵام ئەسل و بنەچەی مەسەلەکە لە جێی خویەتی، ئەویش ئەوەیە کە لە "دیالێکتیکی مکانیسمیدا" ئەکتەرەکان بە پێی سەنگای کاریگەریان هەیە و دیالێکتیک یا کێبرکێی دەسەڵات/بەرژەوەندیش بەردەوامە و لێرەدا کاریگەری خۆی لە سەر کوردستانی سوریا دادەنێ، بۆیە کوردی سوریا دەبێ بە وردی بە تایبەت لە گەڵ ئەکتەرە سەرەکییەکان کە هێزێکی سەرەکی و کاریگەری ئەم دیالێکتیکەن مامەڵە بکا.