به پێی ههواڵی هاژه، چوارەمین فیستیواڵی فۆڵکلۆری ناودەوڵەتی لە ڕێکەوتی 6ی سێپتامبەر بهرامبهر به 18ی خەرمانانی 1395ی ههتاوی بە بەشداری 17 وڵات لە وڵاتی کۆڕواسی دەستی بە کارەکانی کرد و گرووپی "نیشتمان"ی شاری بانە توانی وەک نوێنەری ئێران خەڵاتی یەکەم بۆخۆی مسۆگەر بکا.
گرووپی هەڵپەرکێ نیشتمان هەڵپەرکێکانی ناوچەی موکریان، ناوچەی مەریوان، قڕە پیرێژن و سوارۆ، گەلۆ، لشکرییان پێشکێشی بەشدار بووان کرد.
هونەرمەندانی بەشدار: مامۆستا عوسمانە سوور، کەیوان محەممەدی، سەید ئەحمەد بانەیی (بەڕێوەبەری گرووپیهەڵپەرکێ)، ڕەحیم زەبیحی (دەرهێنەری سینەما)، محەممەد مەحموودی، ئومید زارعی