بەرپرسی گشتیی تۆمارکردنی باری کەسێتی کوردستان رایگەیاند: بەپێی ئامارەکانی ساڵی پێشوو، پارێزگای کوردستان شەشەمین پارێزگای وڵاته لە باری بەرزبوونی رێژەی جیابوونەوە واتا تهڵاق
بە هەواڵی هەواڵده ری هاژه، موحسێن ئاقایی لە دانیشتنی کارگرووپی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی پارێزگا کە لە هۆڵی دانیشتنی ئیدارەی گشتیی بێهزیستی به تهوهری جیابوونەوەوە بەڕێوەچوو، بە رەوتی جیابوونەوە لە ٥ساڵی رابردوودا ئاماژەی کرد و وتی: لە ساڵی ۹۱دا لە چاوی ۹۰،رێژەی حاڵەتی جیابوونەوە لە پارێزگا۶.۳۲ لەسەد زیادبووە،۹۲لە چاوی۹۱ ، ۱۳.٥ لەسەدزیادبووە، ۹۳ لە چاوی ۹۲ ، ۰۵٪زیادی کردووە.
ناوبراو شی کردەوە: لە ٤ هەزار و ۹ حاڵەتی جیابوونەوە، لە سەدا ۲۱ی جیابوونەوەکان لە ماوەی یەکساڵ پاش هاوسەرگیری، لە سەدا ۱۵یان یەک تا دوو ساڵ، لە سەدا ۱۰شیان دوو تا سێ ساڵ، لە سەدا ٨یان سێ تا ٨ ساڵ و لە سەدا ۲٦یشیان ۴ تا ۱۰ ساڵ پاش هاوسەرگیری روویداوە.
بەرپرسی گشتیی پارێزگای کوردستان لە پلەی شەشەم بوونی پارێزگا لە جیابوونەوەدا لە ئاستی ئێران هەواڵی دا و زیادی کرد: لە هەر چوار هاوسەرگیری یەک جیابوونەوە لە پارێزگادا تۆمار کراوە.
ئاقایی بە جیاوازیی تەمەنی تۆمار کراوی هاوسەران لە جیابوونەوەدا ئاماژەی کرد و ئاشکرای کرد لە ساڵی رابردوودا ۷۳ حاڵەتی جیابوونەوە لە هاوسەرانێکەوە بووە کە پیاوەکان ۱٦ تا ۲۰ ساڵ لە ژنەکان گەورەتر بوونە.
ناوبراو درێژەی دا: لە ۲۲٦ حاڵەتی جیابوونەوەش پیاوەکان ۱۱ تا ۱۵ ساڵ لە ژنەکان گەورەتر، لە ۱۵۰ نموونەدا ۹ ساڵ گەورەتر، ۲۲۵ حاڵەتیش ٨ ساڵ، ۲٦۳ حاڵەت پیاوەکان ۷ ساڵ و لە ۳۲٦ نموونەشدا پیاوەکان ٦ ساڵ گەورەتر بوونە.
سه رچاوه: مێهر