تاریخ: ۱۳۹۷/۲/۲۶
تیمێکی ئەڵمانی ئاسەواری شارێکی ونبوو لە کوردستان دەدۆزنەوە
 به پێی هه‌واڵی هاژه، تیمێکی ئەڵمانی کۆمەڵێک ئاسەواری شارێکی ونبوو، لە شاری باسێتکی لە دهۆک دەدۆزنەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار و ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر.
تیمی شوێنەوارناسی زانکۆی توبینگن لە ئەڵمانیا چەندین تاتەقوڕینەیان لە شاری باسێتیکی لە ساڵی ٢٠١٧ دا دۆزییەوە پاش لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە، ئاسەواری شارێکی ونبووە، کە بە هۆی گۆڕانکاری کەشوهەوای زەوییەوە ژێر زەوی کەوتووە و مێژووەکەی بۆ سێ هەزر  و ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
بە وتەی ئەو زانایانە شارەکە سەر بە ئیمپراتۆرییەتی ئاشورییەکان بووە، و بە  شاری ماردامان  ناوبراوە، لەو بارەیەوە پرۆفیسۆر پیتەر زاڵنەر، ئەندامی تیمی شوێنەوارناسی زانکۆی تویبنگنی ئەڵمانی وتی،"ماردامان شارێکی گرنگی ئابوری بووە لەو سەردەمەدا، پردی بازرگانی نێوان مێزۆپۆتامیا و سوریا و ناوچەی ئەنادۆڵ بووە".
ئەو پرۆفیسۆرە، شاری ماردامان بە رکابەرێکی مێژووی هێزەکان ناودەبات لە ناوچەی میزۆپۆتامیا، ئاوات دەخوازێت لە داهاتوودا بتوانن ئاسەواری گرنگتر بدۆزنەوە لەو ناوچەیە.