بە ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵی هاژە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که ئاگربڕه نوێیه‌که‌ی سووریا سه‌رتانسه‌ری ده‌بێت و ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌مه و هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی جه‌ژنی قوربان به‌ڕێوه ده‌چێت.
جان کری له درێژه‌دا زیادی کرد: گه‌ر پچڕانی شه‌ڕه‌کان یه‌ک هه‌فته درێژه بکێشێت، ڕووسیا و ئه‌مریکا ئۆپراسیۆنێکی هاوبه‌ش له دژی داعش و به‌ره‌ی نوسره له سووریا ده‌ست پێده‌که‌ن.
شایانی باسه که ئه‌مریکا و ڕووسیا ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر بابه‌تی دابین کردنی ئاگر بڕ له نێوان لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ له سووریا و داڕشتنی پڕۆسه‌یه‌ک بۆ ئاشتی به ڕێککه‌وتن گه‌یشتن.
جان کری له دانوستانه یه‌ک ڕۆژه‌ییه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سێرگه‌ی لاورۆف به هاوتا ڕووسییه‌که‌ی خۆی له ژێنڤ وتی: له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌بێته هۆی کۆتایی هێنانن به ناکۆکی و شه‌ڕه‌کان له سووریادا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له درێژه‌دا زیادی کرد: ئه‌مڕۆ ئه‌مریکا و ڕووسیا پلانێكیان ڕاگه‌یاند که هیوادارین ده‌مارگرژییه‌کان هێور بکاته‌وه و ئازار و مه‌ینه‌تی ئه‌م خه‌ڵکه که‌م بکاته‌وه و ڕۆیشتن به‌ره‌و ئاشتییه‌کی سه‌قامگیر له سووریا ده‌ست پێ‌بکات.
جان کری هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که ئه‌مریکا و ڕووسیا ئه‌م هێزه‌یان هه‌یه که ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ناچار بکه‌ن مل به ئاشتی و دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ڕ بدات.
سەرچاوە: مێهر