ده‌ستێوه‌ردانی ئاشکرای سوپای تورکیا بۆ سه‌ر خاکی سووریا به بیانووی شه‌ڕ له دژی داعش له حاڵێکدا له‌م هه‌فه‌ته‌یه ده‌ستی پێ‌کرد که هێشتا گومان و پرسیاری زۆر له سه‌ر ئامانجی ده‌ست پێکردنی ئه‌م ئۆپراسیۆنه له لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه بوونی هه‌یه. دوای شکستی کوده‌تا سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا و ئیدانه کردنی ئه‌م کوده‌تایه له لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه، جارێکی دیکه ئه‌گه‌ری نزیک بوونه‌وه‌ی دیمەشق و ئه‌نقه‌ره هاته ئاراوە.
هه‌ر له‌مباره‌وه، بینالی یه‌لدریم وتی: ئه‌نقه‌ره هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که چۆن په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل و مسکۆ ئاسایی کرده‌وه، به‌م جۆره له‌گه‌ڵ سووریاش په‌یوه‌ندییه‌کانی ئاسایی بکاته‌وه.
ئه‌م قسانه بووه هۆی دڵخۆشی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت چه‌ندین کۆبوونه‌وه له نێوان ئێران و سووریا و تورکیا ئه‌نجام درا. به‌ڵام هێرشی له ناکاوی تورکیا بۆ سه‌ر جرابلۆس و داگیر کردنی خاکی سووریا له لایه‌ن ئه‌م وڵاته‌وه هه‌موو ئه‌م لێدوانانه‌ی تووشی شوک کرد.
ئه‌م ئۆپراسیۆنه به‌ربه‌یانی ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو له ژێر ناوی قه‌ڵغانی فورات ئه‌نجام بوو، ئه‌م ئۆپراسیۆنه به ئاگاداری ئه‌مریکا ئه‌نجام بوو. ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌م ئۆپراسیۆنه ڕوو له ساڵح موسلم وتی: ئه‌وانه‌ی که به کاری تیرۆریستی هه‌ڕه‌شه‌یان له ئێمه ده‌کرد له‌مه به‌دوا وڵامی تووندی ئێمه وه‌رده‌گرنه‌وه. ده‌بێت ماتڵ بن ببینن چیان به‌سه‌ردا دێنین.
شاری جرابلۆس ده‌که‌وێته پارێزگای حه‌ڵه‌ب و له ۱۲۵ کیلۆمه‌تری باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌ڵه‌ب دایه. ژماره‌ی دانیشتووه‌کانی نزیک به ۳۰ هه‌زار که‌سه و له سنووری تورکیا دایه و له ڕووی ستراتیژیه‌وه ئێسته یه‌کجار گرنگه چون ته‌نیا ڕێگه‌ی هات و چووی تورکیا بۆ ناو خاکی سووریایه.
به‌و پێیه‌ی که ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی تورکیا له جرابلۆسی سووریا مۆڵه‌تی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سووریای نه‌بووه، به پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌مه ده‌ستێوه‌ردان له خاکی سووریایه و داگیرکارییه.
زۆر ڕوون و ئاشکرایه که ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌م هێرشه بۆ سه‌ر خاکی سووریا داعش نییه و لێدانی هێزه‌کانی به‌ره‌ی دیموکڕاتیکی سووریایه که به سه‌رپه‌ره‌شتی کورده‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت. وه‌ک ده‌یان جاریش ڕایانگه‌یاندووه ئامانج له‌م کاره کشانه‌وه‌ی کورده‌کانه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فۆرات.
له ڕاستیدا ده‌وڵه‌تی تورکیا به کشانه‌وه‌ی کورده‌کان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دوو ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌یه؛ یه‌که‌م تێکشکانی خاڵی به‌هێزی وڵاتانی ڕۆژاواییه که بریتییه له پشتیوانی کردنی کورده‌کان، تاکوو به‌م کاره چی دیکه تورکیا به کورده‌کان نه‌خه‌نه ژێر گوشار. دووهه‌م تورکیا به داگیر کردنی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی سووریا ده‌توانێت به‌رده‌وام گوشار بخاته سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کانی سووریا و عێراق.
ئه‌نقه‌ره به باشی ئاگاداره گه‌ر کورد له سووریا سه‌ربوخۆ بێت ده‌توانێت ببێته گه‌وره‌ترین کێشه بۆ تورکیا و به‌م کاره‌ش وڵاتانی ڕۆژئاوایی ده‌توانن زیاترین گوشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌نقه‌ره و ناچاری بکه‌ن تاکوو ده‌ست له هه‌ڕه‌شه کردن و ملکێشی هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام به کشانه‌وه‌ی کورده‌کان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فۆرات چی دیکه کورده‌کان ئه‌و هێزیان نابێت چون ئه‌نقه‌ره ده‌ستی له سووریادا ده‌بێت و ده‌توانێت سیاسه‌تی خۆی بکات.
هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی کورده‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌توانێت به‌رده‌وام کێشه بۆ عێراق و خودی سووریا دروست بکات و ببێته هۆی شه‌ڕ له نێوان ده‌میشق و کورده‌کان.
تورکیا هه‌رگیز بڕوای نه‌ده‌کرد که کورده‌کانی سووریا بتوانن داعش له مه‌نبه‌ج تێکبشکێنن، به‌ڵام ئه‌وان هیچ سه‌رکه‌وتن که ته‌نانه‌ت به‌ره‌و جرابلۆس و ئه‌لبابیش به‌ڕێکه‌وتن و ئه‌مه‌ش کۆتایی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تورکیا له سووریا بوو، هه‌ر بۆیه ئه‌نقه‌ره چی دیکه نه‌یتوانی له دۆخه‌که بێ ده‌نگ بێت و هێرشی سه‌ربازی کرده سه‌ر سووریا.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌نقه‌ره به‌م ده‌ستێوه‌ردانه ویستی ئه‌مه بسه‌ڵمێنێت که سوپای تورکیا له دوای کوده‌تاکه نه‌ک لاواز نه‌بووه که ئاماده‌یه تاکوو له هه‌ر کوێیه‌ک بێت کاری سه‌ربازی له دژی کورد ئه‌نجام بدات و بیانتوێنێته‌وه.
تورکیا ناکۆکی له قسه‌کانیدا هه‌یه، ده‌ڵێت بۆ لێدانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان چووه. باشه چۆنه وه‌ها ئاسان جرابلۆسی داگیر کرد، ڕوونه به ڕێککه‌وتن بوو، که‌واته جیاوازی نێوان سوپای ئازاد و داعش له چیدایه، کاتێک ئه‌مانه وه‌ها پێکه‌وه هاوپه‌یمانن که سه‌نگه‌ر بۆ یه‌کتر چۆڵ ده‌که‌ن؟
که‌واته ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌م بابه‌ته‌یه که تورکیا له ڕووی تاکتیکه‌وه پشتیوانی خۆیی بۆ تیرۆریسته‌کان له سووریا گۆڕیوه، به‌ڵام به ناوی دیکه‌وه به‌رده‌وامه له پشتیوانی کردنیان و ده‌یه‌وێت به هه‌مان ئامانجه کۆنه‌کانی خۆی بگات.
خاڵی ناکۆکی دیکه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی سووریا هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ کورده‌کان و تورکیا، ئه‌مریکا له لایه‌که‌وه له حه‌سه‌که نیشانی دا که ڕێگره له لێدانی کورد و له لایه‌کی دیکه‌وه له گرتنی جرابلۆسدا هاوکاری تورکیای کرد.
ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سیاسه‌تی دووفاقی و ناکۆکی ئه‌مریکایه به‌رنابه‌ر کورده‌کان، واتا ئه‌گه‌رچی له حه‌سه‌که پشتیوانیان لێده‌کات، به‌ڵام له مه‌نبه‌ج و جرابلۆس چاو به‌سه‌ر سوپای تورکیادا ده‌به‌ستێت تاکوو له کورد بدات.
هه‌ڵبه‌ت نابێت ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌بیر بکه‌ین که ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا چی دیکه له ڕووسیا و سووریا ئه‌وه‌نده نزیک نه‌بێته‌وه ناچار بوو تاکوو کورده‌کان له ڕۆژئاوای فورات بکاته قوربانی و جارێکی دیکه تورکیا بۆ ناو هاوپه‌یمانییه‌که‌ی خۆی ڕابکێشێت.
سه‌رچاوه: مێهر