تاریخ: ۱۳۹۵/۶/۶
په‌یکه‌ره‌یه‌ک بۆ قاله‌مه‌ڕه‌ دروست کرا

هونه‌رمه‌نێکی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان په‌یکه‌ره‌یه‌کی هونه‌ری شیاوی له‌ قاله‌ مه‌ڕه‌ دروست کرد.

به‌ ڕاپۆرتی هاژه به گێڕانه‌وه‌ له باس نیوز، هونه‌رمه‌ند لالە سەمەد، ھونەرمەندی پەیکەرەتاش، په‌یکه‌ره‌یه‌کی بۆ قالەمەڕە، ھونەرمەندی کۆچکردوو و شمشاڵ ژەنی بەتوانای کورد دروست کرد.

لالە سەمەد، سەبارەت بەم کارە نوێیەی ڕاگەیاند: پەیکەرەیێکم بۆ شمشاڵ ژەنی بە توانا قالەمەڕە دروست کرد، ماوەی (۲۵) ڕۆژ سەرقاڵی ئەو کارە بووم تا تەواوم کرد.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا وتی:  پەیکەرەکەم بە مادەی مۆم و برۆنز دروست کردووە، ئەم پەیکەرەشم تەنیا به‌ هۆی خۆشەویستیی قاڵەمەڕە دروست کردووه‌.

شایانی لالە سەمەد، ھونەرمەندی پەیکەرەتاش، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەژی، ساڵی ۱۹۹۶ بەشی پەیکەرتاشی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە.