سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی سه‌قز له دیاری کردنی کاتی به‌ڕێوه چوونی فستیڤاڵی شانۆی کوردی له سه‌قز هه‌واڵی دا. به پێ هه‌واڵی هاژه به گێڕانه‌وه له مێهر، هیوا حاجی محه‌مه‌دی، سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی سه‌قز به ئاماژه به یه‌کلایی بوونه‌وه‌ی کاتی به‌ڕێوه چوونی فستیڤاڵی شانۆی کوردی، وتی: ئه‌مه ڕووداوێکی نه‌ته‌وه‌ییه و له میانه‌ی ڕۆژانی ۱ بۆ ۵ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له هۆڵی سه‌ره‌کی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی شاری سه‌قز به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و به ئاماژه به ڕێژه‌ی پێشوازی کردنی شانۆکارانی کورد له‌م فستیڤاڵه وتی: به گشتی ۵۰ شانۆ به ده‌ستی ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵه‌که گه‌یشتووه.
سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی سه‌قز زیادی کرد: پێشوازی هونه‌رمه‌ندا و گرووپه چالاکه‌کانی له‌م فستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه زۆر باش بووه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که به پلانی باش ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه، پێشوازی زۆر باش له نمایش دانی شانۆکان، له لایه‌ن خه‌ڵکی شاره‌که‌وه بکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێ کاری فستیڤاڵی شانۆی کوردی هیوای خواست که به پشتیوانی به‌رپرسان، خه‌ڵک و هونه‌رمه‌ندان، ئه‌م فستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه له ئاستێکی باش و گونجاو‌دا له شاری مێژووی سه‌قز به‌ڕێوه بچێت.