تاریخ: ۱۳۹۵/۵/۲۰
پارێزگاری هەڵەبجە: دۆناڵد ترامپ ده‌بێ داوای لێبوردن له کورد بکات
پارێزگاری هەڵەبجە لە نامەیەکی سەر ئاوەڵا بۆ دۆناڵد ترامپ، داوای لە بەربژێری کۆماری خوازه‌کان کرد کە داوای لێبوردن بکات لە خەڵکی هەڵەبجەی هەرێمی کوردستان. بە ڕاپۆرتی بە پێ هەواڵی پێگەی هەواڵی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر ، عەبدوڵڵا نەورۆزی، پارێزگاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا داوای لە دۆناڵد ترامپ کرد تا بۆ " قسە ڕقاوییەکانی " خۆی لە سەر کیمیایی بوونی خەڵکی هەڵەبجە، داوای لێبوردن لە بەجێماوەکانی ئەم کۆمه‌ڵ کوژییه‌ بکات.
 

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، دۆناڵد ترامپ لە نوێترین لێدوانه‌ جەنجاڵیەکانی خۆیدا پشتگیری لە حکومەتی سەددام حسێن کرد و وتی: بەڵێ سەددام کوڕێکی خراپ بوو، بەڵام ئێوە دەزانن ئەو چ کارێکی کرد؟ ئەو تێرۆریستەکانی وەستاندبوو.

ئەم بەربژێرەی کۆماری خوازه‌کان لە درێژەدا زیادی کرد: بۆچی ئەمریکا تا ئەم ئاستە پرسی کیمیا باران کردن و کەڵک وەرگرتن لە گازە کیمیاوییەکانی به‌ ده‌ستی سەددام حسێنی ئەوەندە گەورە کردووە؟

ترامپ جەختی کرد: سەددام بە ڕێژه‌یه‌کی کەم لە گازە کیمیاییەکان کەڵکی وه‌رگرت، هەمووان دەنگیان بەرز بووەوە؛ ئای ئای ئەو لە گازی کیمیایی کەڵکی وه‌رگرتووه‌.

عەبدوڵڵا نەورۆزی، پارێزگاری هەڵەبجە وێڕای به‌ قێزەون وه‌سف کردنی وتەکانی ترامپ لەنامەکەی خۆیدا نووسی: ئەو شتەی کە ئێوە بە کارەساتێکی بچووکی دەزان، لە ۱۶ی مارسی ۱۹٨٨ ڕوویدا و لە ئەم جەنایەتەدا زیاتر لە ۵ هەزار هەڵەبجەیی شەهید کران و تا ئێستاش زیاتر لە ۱۰ هەزار کەسی کیمیایی لە هەڵەبجە بە دژوارییەوە ژیان دەکەن.

ناوبراو لە درێژەی نامەکەی خۆیدا هێناویەتی: کەسێک کە ئێوە، وەکوو کەسێکی بێ گوناح ناوی لێدەبەن گیانی سەدان هەزار شارۆمەندی بێ گوناحی عێراقیی ستاند و لە کوشتوبڕێکی پلانڕێژی کراوی تردا بە ناوی ئەنفال زیاتر لە ۱٨۲ هەزار کوردی عێراقی کۆمه‌ڵ کوژ کرد.

شیاوی باسە کە وتەکانی دۆناڵد ترامپ لە نێوان کوردەکانی عێراقدا کاردانەوەی توندی بوو. دۆناڵد ترامپ، بەربژێری کۆمارییەکانی ئەمریکا بۆ کێبرکێیەکانی سەرۆک کۆماری ۲۰۱۶، حەوتەی ڕابردووش جارێکی تر سووکایەتی بە موسڵمانەکان کردبوو.

سه رچاوه:مێهر