تاریخ: ۱۳۹۵/۵/۱۳
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان : داعش كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر به‌ ئیزیدیه‌كان ئه‌نجامداوه‌

هاوکات له‌گه‌ڵ دووه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی جینوسایدی کوردانی ئیزه‌دی. به پێی هه‌واڵی هاژه به گێڕانه‌وه‌ له چاودێر، لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، داعش كۆمه‌ڵكوژی دژ به‌ ئێزیدیه‌كان له‌ شه‌نگال ئه‌نجامداوه‌.

 

لێژنه‌كه‌ له‌ ڕاپۆرتێكدا له‌ دووه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال ڕایگه‌یاندوه‌، داعش له‌ 3ی ئابی ساڵی 2014 گه‌وره‌ترین تاوانیان دژ به‌ ئێزیدیه‌كان له‌ قه‌زای شه‌نگال ئه‌نجامداوه‌.

 ڕونیشكراوه‌ته‌وه‌، داعش سێ هه‌زار و 200 ژن و منداڵی ئیزیدی ڕفاندوه‌ و به‌شێكی زۆریان به‌ كاری سێكسی به‌كار هێناوه‌ و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیشیانی به‌ زۆر ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ كردووه‌ و چه‌ندین جۆری تاوانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه‌.

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ دامه‌زراوه‌ یاسایی و مرۆڤییه‌كان زیاتر هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ به‌دواچوونی كۆمه‌ڵكوژی ئیزیدیه‌كان له‌ لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌.