تاریخ: ۱۳۹۵/۱/۱
پێشانگای هه‌وارگه‌‌ی شاری مه‌هاباد له نیگای کامێرای هاژه
به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری هاژه، پێشانگای هه‌وارگه به هه‌ڵمه‌تی کیژان و کوڕانی فه‌رهه‌نگ دۆست و لایه‌نگرانی داب و نه‌ریتی کورده‌واری له یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی تازه و له شوێنی ساڵۆنی وه‌حده‌ت به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له نووسه‌ران، شاعیران، ئه‌دیبان، به‌رپرسان و خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد و میوانانی نه‌ورۆزی کرایه‌وه.

‌.ئه‌م کۆڕه به یارمه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌هاباد، ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی، شووڕا و شاره‌داری و یارمه‌تی هێندێک له گرووپه‌کانی ژینگه پارێز و مه‌ده‌نی ڕێکخستراوه‌ و له ڕێکه‌وتی یه‌ک تا حه‌وتی خاکه‌‌لێوه‌  به‌یانی و ئێواره (9:30 تا 13 /  16 تا 23) کراوه‌یه.

وێنه‌گر:sargol. photography

 

به کارهێنان و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م وێنانه ته‌نیا به ئاماژه کردن به سه‌رچاوه‌ی هاژه ئیمکانی هه‌یه.