تاریخ: ۱۳۹۶/۱۲/۱۳
بۆکان میوانداریی "هەڵبژاردەی وێنەگرانی پارێزگای ورمێ"

به پێی هه‌واڵی هاژه، پێشانگای وێنەی هەڵبژاردەی وێنەگرانی پارێزگای ورمێ لە پاش نمایشدران لە شارەکانی تاران، ورمێ و تەورێز، لە گەلەری فەرهەنگسەرای سیمۆرغی بۆکان کۆتایی بە گەشتەکەی خۆی دێنێت.

ماردین فەرەجی بەڕێوەبەری ئەم پیشانگایە لە شاری بۆکان، سەبارەت بە چالاکییەکانی پیشانگاکە ڕایگەیاند: وێنەکانی ئەو پیشانگایە بە هۆی پێشوازیی فراوانی لایەنگرانی هونەری وێنەگری لە پێشانگای ساڵانەی "١٠ رۆژ لە‌گەڵ وێنەگرانی ئێرانی" و نمایشی لە یانەی هونەرمەندانی تاران، لە لایەن ڕۆمین موحتەشەم و وێنەگرانی پێشەنگی پارێزگای ورمێ گوڵبژێر کراون.

ناوبراو وتیشی: پێشانگای وێنەی هەڵبژاردەی وێنەگرانی پارێزگای ورمێ کە پێکهاتووە لە ٤٩ وێنەی ٤٩ وێنەگر لە پاش تاران، لە شارەکانی ورمێ و تەورێز بەڕێوە چووە و رۆژی پێنج‌شەممە ۱۰ی ڕەشەممەش بە هەوڵ و پەیجۆریی ئەنجومەنی وێنەگریی پسپۆڕانەی "وێنەگرانی چێشم‌ئەنداز"ی بۆکان و بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارە کرایەوە و بڕیارە تا ٢٠ی هەمان مانگ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام بێت.

فەرەجی بە ئاماژە بەوەی کە وێنەکان بە دوو شێوەی چاپی و مۆڵەتی میدیایی نمایش دەدرێن، ڕاشیگەیاند: بەرهەم و ژیاننامەی وێنەگرانی ئەو پێشانگایە لە دوو تۆیی کتێبێک لە ژێر ناوی "دەلاقە کراوەکان" (پردە‌های گشوده) چاپ و ئامادە کراوە کە لە ڕۆژانی پێشانگادا ڕوونوێنی و ئاراستەی لایەنگرانی هونەری وێنەگری دەکرێت.

مێهر