به پێی ههواڵی هاژه و به گێڕانهوه له چاودێر، چالاكوانێكی كۆمەڵی مەدەنی لە عیراق، بەئاشكراو لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، داوای هاوسەرگیری لەو كچە ئێزدییە دەكات كە لە ئەنجومەنی ئاسایش باسی چۆنێتی بەدیلگرتنو هەڵاتنی خۆی كرد لە چنگ داعش.
عەلی مەدەنی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك، داوای لە نادیە موراد، كچە ئێزدی هەڵاتوو لە چنگ داعش كرد، هاوسەرگیری لەگەڵدا بكات.
ئەو چالاكوانە، نووسیویەتی: نازانم باری كۆمەڵایەتیت چۆنە، بەڵام شەرەفە بۆ من گەر تۆ پێم رازی بێتو بەهاوسەری خۆت قبوڵم بكەیت.
دەشڵێت: ئەگەر هاوسەرگیریشیت كردووە، ئەوا لێرەوە داوای لێبوردن ئەكەم.
نادییە بوو بە باسی میدیاو رۆژنامەكان، لەدوای ئەوەی لەبارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان باسی لە چیرۆكی بەدیلگرتنی خۆیو كوشتنی كەسوكارەكەی لەلایەن داعشو چۆنێتی سەبیكردنیو دەستدرێژیكردنە سەر خۆیو خوشكەكانی كرد.