تاریخ: ۱۳۹۶/۱۱/۱۳
بۆ ئەوەی عەفرین نەبێت بە شەنگالێکی‌تر

بە پێی هەواڵی پێگەی هەواڵیی هاژە، زیاتر لە 100 نووسەر و پەرلەمانتار و ھونەرمەند و چالاكوان و رۆژنامەنوسی کوردستان لەبانگەوازێك‌دا بۆ ڕای‌گشتی جیهانی ھۆشداری‌دەدەن کە مەترسیی ئەزمونێکی نوێی کۆمەڵ‌کوژیی لەدوای شەنگال، لە كانتۆنی عەفرین لەئارا دایە.

دەقی بانگەوازەکە بم شێوەیە:

بانگەوازێک بۆ ڕای گشتی جیهانی

بۆ ئەوەی عەفرین نەبێت بە شەنگالێکی تر

ئەوەی ئێستا خۆرھەڵاتی ناوین لە ھەموو کاتێک زیاتر پێویستی پێیەتی ئاشتییە نەك جەنگ، بیناکردنەوەیە نەک کاول‌کاری، عەقڵانیەتی سیاسییە نەک حەماسەتی دینیی و ناسیۆنالیستی. گەلی کوردستان بەتایبەت و گەلانی ناوچەکە بەگشتی ساڵانێکە ماندووی جەنگی بەردەوامی دەوڵەت و سەرکردە ستەمگەر و گروپە تیرۆریستەکان و ئەو ھێزە شەڕانگیزانەن کە جەنگی بەوەکالەت بۆ دەوڵەتە ئیقلیمی و زلھێزەکانی دونیا پیادەدەکەن. لەمڕۆشدا بەھۆی ئەو لەشکرکێشییە دڕاندانە و بەرفراوانەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر کانتۆنی عەفرین، خەڵکی مەدەنی شار و شارۆچکە و گوندەکانی لەبەردەم رەحمەتی فرۆکە و تانک و تۆپ و گوللەی لەشکری تورکیا و گروپە بەکرێ‌گیراوەکانیانن. ئێمە لەرێگای ئەم بانگەوازەوە، ھۆشداری‌ دەدەین کە مەترسییەکی گەورە لە کانتۆنی عەفرین لە ئارا دایە، مەترسیی ئەزموونێکی نوێی کۆمەڵکوژی لەدوای شەنگال. ئەمەی ئێمە دەیڵێین تەنھا مەزەنەکردن و ترساندن نییە، بەڵکو ئەگەرێکی تەواو واقیعییە. گوێ‌گرتن لە ئەردۆغان خۆی و سەیرکردنی ئەو ھێزە ئیسلامییە توندڕەوانەی بۆی دەجەنگن، ئەم ڕاستییەمان پێدەڵێن.

گەلانی ناوچەکە چاوەڕوانی بەرپرسیارێتی سیاسیی و ئەخلاقیی ھەموو ئەو ھێز و دەوڵەتانەن، رێگە لەوەبگرن ئەم ھێرشەی دەوڵەتی تورکیا نەبێتە ھۆکارێک بۆ جینۆسایدێکی نوێ دژ بە گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە لە کانتۆنی عەفرین. ئەم جەنگە جگە لەوەی بە ھەموو پێوەرەکان دژ بە بەھا و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، دژ بەھەموو ڕێسایەکی نێودەوڵەتیی جەنگیشە، چونکە ھیچ تەباییەک لە نێوان ھێزی بەرگریی خەڵکی عەفرین و ھێزی ھێرشبەری یەکێک لە پڕچەکترین دەوڵەتانی ھاوپەیمانیی ناتۆدا، بوونی نییە.

بێ‌دەنگبوونی دەوڵەتانی دونیا و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بەم سیاسەتە شەڕانگیزییەی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیا، مەترسیی جینۆسایدکردنی خەڵکی عەفرین گەورەتردەکات. ئەم لەشکرکێشییە گشتگیرەی لەشکری تورکیا تەنھا شەرعییەتدان نییە بە سیاسەتی عەسکەرتاری ئەردۆغان بۆ ئەم سەرپێچییەی لە یاسای نێودەوڵەتیی، بەڵکو بەشداربوونێکی ڕاستەوخۆیە لە دروستبوونی ھەر تراژیدیایەکی تری سیاسیی و ئینسانیی لە کانتۆنی عەفرین و ناوچەکەدا. ئێمە ھەڵوێستی ناکردەیی دەوڵەتە زلھێزەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان شەرمەزاردەکەین کە جگە لە گلەیی لەو لەشکرکێشییە کەرەستەیەکی تریان پێ نییە رێگە لە فرۆکە و تانک و تۆپی دەوڵەتی تورک بگرن، ھەندێکیشیان تا ئەو شوێنە دەڕۆن کە پەلامارەکەی ئەردۆگان و ھێزە ئیسلامییە دۆستەکانی وەک ”بەرگریکردن لە خۆ“ پێناسبکەن.

لەھەمان‌کاتدا شەرمێکی سیاسیی و ئەخلاقیی گەورەیە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان و ھێزە سیاسییەکان کە نەتوانن ھەڵوێستێکی سیاسیی و ئەخلاقیی بەرپرسیارانە و ڕوونیان بەرامبەر بەم لەشکرکێشییە و سیاسەتە شەڕانگیزییەی ئەدۆغان ھەبێت و ھیچ نەخشەڕێگایەکیشیان نەبێت بۆ پشتیوانیکردنی بەرگریی لە کانتۆنی عەفرین و بەھاناھاتنی خەڵکی مەدەنیی و چارەسەرکردنی بریندار و کۆمەککردنی ئاوارەکان. ئێمە دەزانین ئەو دەستتێوەردانە نایاسایی و سەربازییەی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین نە ئاشتی و ئاسایش بۆ تورکیا و نە بۆ ناوچەكەش دەھێنێت، نەدەشتوانێت كێشەی سیاسیی و مێژوویی گەلانی کوردستان و خەباتی بۆ ئاشتیی و ئازادیی دابین‌بکات.

ئەم جەنگە تەنھا پێکەوە ژیان و رێزگرتنی گەلانی ناوچەکە لەیەکتر وێران ناکات، بەڵکو خەرەند و برینی گەورەتر لەنێوانیاندا دروستدەکات. بۆیە بە ھەموو دەوڵەت و نێوەندە نێودەوڵەتییەکان دەڵێن هەرئێستا ئەم جەنگە گشتگیر و سیاسەتە عەسکەرتارییەی ئەردۆغان بۆ سەر کانتۆنی عەفرین ڕابگرن و ڕێگە لە دروستبوونی جینۆسایدێکی نوێ بگرن.

واژۆ:

ئاراس فەتاح نووسەر

د.مەریوان وریا قانع نووسەر

د.شیرکۆ کرمانج نووسەر

د.شەعبان مزووری نووسەر

لاوک سەڵاح نووسەر

خالید سلێمان نووسەر

رێبین ھەردی نووسەر

جەمال حسێن نووسەر

کاوە محەمەد پەرلەمانتار

ھیوا فایەق شانۆکار

رەوف بێگەرد نووسەر

ئارام سەعید چالاکوانی سیاسی

ئارام عەلی ھونەرمەندی تەشکیلی

د.چۆمان ھەردی نووسەر

شیرین سائیب چالاکوان

بەهار مونزیر چالاکوان

چلورە هەردی چالاکوان

نیاز عەبدوڵڵا رۆژنامەنووس

نەجیبە مەحمود میدیاکار

یاسین ئافتاو میدیاکار

ئەحمەد میرە رۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆ

سالار مەحمود پەرلەمەنتار

سارا قادر رۆژنامەنووس

کۆڕاڵ نوری میدیاکار

ڕۆژا حەسەن چالاکوان

تارا شێخ عوسمان وەرگێڕ و مامۆستا

لەیلا شۆراوی چالاکوان

روناک شوانی نووسەر

نالیا ئیبراھیم چالاکوان

ئاسۆس ھەردی رۆژنامەنووس

شوان محەمەد رۆژنامەنووس

سەردار محەمەد رۆژنامەنووس

دانا ئەسعەد رۆژنامەنووس

کەمال چۆمانی نووسەرو رۆژنامەنووس

عەبدوڵڵا مەلا نووری پەرلەمانتار

شێرکۆ حەمە ئەمین پەرلەمانتار

فەرمان رەشاد نووسەرو چالاکوان

سیروان غەریب رۆژنامەنووس

کەمال رەووف رۆژنامەنووس

ئاسۆ جەبار نووسەر

هەورامان وریا قانع نووسەر

هیوا قادر نووسەر

ئارام کاکەی فەللاح نووسەر

مەجید ساڵح نووسەر

دانا کەریم هونەرمەند

دڵشاد مستەفا هونەرمەند

بڕوا رەسووڵ مامۆستای زانکۆ

نارین دیرکی شاعیر- رۆژاوا

میدیا رەوف بێگەرد شانۆکار

ئاراس وەلی چالاکی بواری سیاسی

ئازاد بەرزنجی نووسەر و وەرگێڕ

خەیریە شوانۆ وەرگێڕـ مامۆستای زانکۆ

دانا ڕەوف نووسەر، شانۆکار

بوشرا کەسنەزان مامۆستای زنکۆـ ڕەخنەگر

عەتا موحەمەد نووسەر

كاوه‌ محمد امین نوسه‌رو مافپه‌روه‌ر

ڕێبین مەحمود ساڵح مامۆستای زانكۆ

مەنسوور تەیفوری نووسەر

دیاری قەرەداغی هونەرمەند

هێمن قەرەداغی نووسەر

دلۆڤان سەرسپی وەرگێڕ

سەرتیپ عزیز فارس مامۆستای زانکۆ

د. موئمین زەڵمی مامۆستای زانكۆ

بەیار عومەر عەبدوڵڵا مامۆستای زانكۆ

سامان حاجی مامۆستای زانكۆ

ڕۆژە حەسەن چالاكوان

محەممەد عەباس بارام هونەرمەند

یاسین بانیخێڵانی نووسەر

د. فەهمی عەلی عەزیز مامۆستای زانكۆ

ئاكام شێخ هادی فۆتۆگرافەر

فەوزی ڕەمزی مامۆستا

هەردی مەهدی مامۆستای زانكۆ

د. كارزان محەمەد مامۆستای زانكۆ

نزار سابی نووسەر

شاڵاو فەتاح كەریم نووسەر

د. سەلام عەبدولكەریم مامۆستای زانكۆ

ئیدریس سیوەیلی مامۆستای زانكۆ

نیاز حەسەن خالید هونەرمەند

چۆلی فایەق نووسەر

ڕزگار حەمەئەمین ئەحمەد شانۆكار

هاوژین عومەر كەریم نووسەر

كامیار سابیر نووسەر

بەكر عەلی نووسەر

عەبدوڵڵا ڕێشاوی ڕۆژنامەنووس

سۆران عەبدولقادر كۆستە نووسەر

ئامانج مەحموود هونەرمەند

تاهیر ڕەحیم نووسەر

پەیكار عوسمان نووسەر

شەفیق حاجی خدر وەرگێڕ

لێوژە محەمەد شەفیق نووسەر

د. ئارام ڕەفعەت نووسەر

د. جەعفەر عەلی نووسەر

بەرهەم خالید مامۆستای زانكۆ

سالار تاوەگۆزی مامۆستای زانكۆ

سەلام عومەر ئیبراهیم مێدیاكار

د. پەیمان عەبدولقادر مامۆستای زانكۆ

فاروق عبداللە عبدالرحمان نووسەر

هێمن محەمەد سەعید پزیشك

ڕزگار حەمەڕەشید شانۆكار

فروود باقی مەحموود شێوەكار

ئاڤان سدیق شێوەكار

زاهیر عەبە رەش شانۆکار

عادل قادری نووسەر

دلێر محەمەد تاهیر شانۆکار

گۆران مەریوانی شاعیر

هونەر تۆفیق نووسەر

هەڵکەوت عەبدڵا نووسەر و وەرگێڕ

ئەنوەر ڕەشید عەولڵا شاعیر

ئارا ڕەزا مامۆستای زانکۆ

داستان بەرزان شاعیر

سوعاد سەید رەزاق چالاکوانی بواری ژنان‌و منداڵان

نه‌وزاد حمه‌شه‌ریف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی- پارتی ژینگه‌، سوید

مەسعود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەر

د. رەعد رەفعەت