تاریخ: ۱۳۹۶/۱۰/۳۰
وڵاتی ئیسکاتلەند لە 11 زانیاریدا
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی هاژە،کاتێک گوێبیستی ناوی ئیسکاتلەند دەبین یەکەم شت کە بە مێشکماندا دێت "تەنورە و زوڕنای" بەناوبانگەکەیەتی.
لە ڕاستیدا ئەم وڵاتە بە بوونی کۆمەڵێک ئینسایکلۆپیدیای شوێنی سروشتی و قەڵای مێژووی کە بە ھۆیی ئەوانەوە ناوبانگێگی زۆری بە درێژای مێژوو بۆ خۆی پەیداکردوە.
ئەمانەش کۆمەڵێک زانیارین لەسەر وڵاتی ئیسکاتلەندن:
1- خاوەنی کورترین گەشتی فڕۆکەوانیە لە جیھاندا، کە لە نێوان دوو دورگە لە ماوەکەی 47 چرکەدا ئەنجام دەدرێت.
2- بۆ یەکەم جار یاری "گۆڵف" لەم وڵاتەدا لە سەدەی 15 دەرکەوت.
3- ئەژماریی قەڵاکان لەم وڵاتە سێ سەد دانە ئەژمار دەکرێت.
4- یەکەم یاری تۆپی‌پێ لەم وڵاتەدا  لە ساڵی 1872 لە ڕۆژئاوای ئەوێ  ئەنجامدرا.
5- بەرزترین چیا لە بەریتانیا
 بەناوی چیای [Ben Nevis]کە بەرزیەکەی 4.409 پێیە لە وڵاتی ئیسکاتلەند  هەڵکەوتووە.
6- لەم وڵاتە ئاو بەخۆڕایی بە دانیشتوانی دەدرێت
7- ئێسکاتلەندییەکان بە سێ زمانی فەرمی [English, Scottish, and Scottish Gaelic]  قسە دەکەن.
8- "ئێدینبۆرگ" پایتەختی ئەم وڵاتە ئەژمار دەکرێت. 
9- میسریە کۆنەکان داھێنەری زوڕنابوون لە دوایدا گواسترایەوە بۆ ئیسکاتلەند و بوو بە ئامێری سەرەکی ژەنین لەم وڵاتەدا.
10- کۆنترین درەختی ئەورپا بە تەمەنی 3000 ساڵەوە لە جۆغڕافیای ئەم وڵاتەدا هەڵکەوتووە.
11- مرۆڤەکانی ئەم زێدە زۆرتری چاویان شینە، هەر بۆیە بە خاوەنی زۆرترین چاوی شینە لە جیھاندا نێو دەبردرێ.