تاریخ: ۱۳۹۶/۱۰/۲۹
زانست سودێکی گرنگی شۆرباو مریشک ئاشکرا دەکات
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی هاژە، ھەر لە کۆنەوە گرنگی بە خواردنەوەی شۆرباو مریشک لە چارەسەرکردنی نەخۆشی و بەتایبەتیش سەرمابوون دراوە زانستیش ئەم سودەی شۆربای مریشکی پشت ڕاست کردەوە.
توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندوە خواردنی شۆرباو مریشک بە گەرمی باشترین چارەسەرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرمابوون لە وەرزی زستاندا ،توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد خواردنی بە گەرمی یارمەتیدەرە لە سوکردنی نیشانەکانی سەرمابوون کە دووچاری کۆئەندامی ھەناسە دەبێت.
ئەمەشیان گەڕاندەوە بۆ تایبەتمەندی دژە ھەوکردن کەلە شۆربای مریشکدا ھەیە 
لە توێژینەوەکەی زانکۆی Nebraska لە ئەمریکا سێ شۆربای ئاوی مریشکی جیاواز لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا ،کە پێکھاتبوون لە : 
مریشک و پیاز و پەتاتە و گێزەر و توری سپی و بەقدەنوس و کەرەوز و خوێ و بەھارات تێیدا چاودێری کاریگەری شۆرباکە کرا لە خێرای جوڵەی جۆرێکی دیاریکراو لە خانەی خوێنی سپی کە وا لەلەش دەکات بەرگەی سەرمابوون بگرێت بۆ ئەوەی بزانن کە ئایا شۆرباوه کە خێرای ئەم خانە زیاددەکات یان کەم دەکات، زاناکان باوەڕیان وایە خێرای جوڵەی ئەم خانانە ھۆکاری سەرەکی دەرکەوتنی نیشانەکانی سەرمابوونە،دەرکەوت شۆربای مریشک خێرای جوڵەی ئەو خانەی خوێنی سپیە کەم دەکاتەوە و بەمەش نیشانەکانی سەرمابوون کەمدەکات بۆ نیوە بە تایبەت لە کۆئەندامی ھەناسەدا.
پێشی وابوو خواردنی شۆربای مریشک لە دەرمان بەسودترە و ھۆکارێکیشە بۆ زوو چاکبوونەوە چونکە لەش شلەیەکی زۆر کە پێویستیەتی بەھۆی نەخۆشیەکەوە لەدەستی دەدات دەتوانێت بەھۆی خواردنی شۆربای مریشکەوە بەئاسانی بەدەستی بھێنێتەوە.
ھەر بەپێی توێژینەوەیەکی دیکەش کە ٤٠ ساڵ پێش ئێستا ئەنجامدراوە دەرکەوتوە بۆنی شۆرباکە و ئەو بەھاراتەی کە لەکاتی ئامادەکردنیدا بەکاردەھێندرێت چوزانەوەی قوڕگ و ھەموو ئەو گرفتانەی پەیوەستە بە سەرمابوونەوە چارەسەر دەکات.
لە زۆر نوسراوە فەلسەفی و چارەسەرە کۆنەکاندا دەرکەوتوە ئاوی مریشک سودی زۆرە بەڵام تائێستا زاناکان نازانن ئەو ھۆکارە چیە کە لە ئاوی مریشکدا ھەیە و دەبێتە ھۆی چارەسەرکردنی ھەڵامەت.