به پێی هەواڵی پەیامنێری هاژه له شاری بانه، گەڵاڵه‌ی "کۆڵانی کتێب" له لایه‌ن شووڕا و شارەداری بانه به هاوکاری و به‌شداری خەڵکی گەڕەکی تەرزهی 3 له حەوتووی کتێب‌دا جێبه‌جێ کرا و وەک هەڵاڵهی سەرکهوتووی پارێزگای کوردستان پێشوازی لێ کرا.
سەرۆکی ئیدارەی فەرهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی بانه ویڕای ئاماژه به پشتیوانی هەمەلایهنه و نهبڕاوەی شووڕا و شارەداری له گەڵاڵهکانی فەرهه‌نگی و هونەری وتی: کومیته‌ی چاوەدێری به سەر چالاکییه‌کانی فەرهه‌نگی و هونەری له بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی فەرهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی کوردستان جێبه‌جێ کردنی گەڵاڵه‌ی کۆڵانی کتێب و پارکی کتێب له لایه‌ن شووڕا و شارەداری بەڕێزی بانه‌ی وەک داهێنەرانهترین گەڵاڵه له بواری کتێب‌دا هەڵبژاردووە.
حەمید ڕەزا خۆشبەخت وتیشی: به بەشداری خەڵکی فەرهه‌نگ دۆستی بانه له داهاتوویه‌کی نزیکدا دووەمین کۆڵانی کتێب بانه دەکرێته‌وە.