دوای هاتنی بوومەلەرزە لە شارەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، ستافی پێگەی هەواڵیی هاژە پەیامێکی بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:
انا للە و انا الیە راجعون
گیان له دەستدانی کۆمەڵێک له هاووڵاتیانی بەڕێز به هۆی کارەساتی بوومەلهرزه له ڕۆژههڵات و باشووری کوردستان (سەرپێلی زەهاو، قەسری شیرین، سەلاسی باوەجانی، ئیسلام ئاوا، کەرەندی غەرب، هەڵەبجه، دەربەندیخان، کەلار) خەمباری کردین.
بەم بۆنەوە پرسه و ماتهمینی خۆمان ئاراستهی بنەماڵهی گیان بەختکردووان و سەرجەم گەلی کورد دەکهین و هیوای چاک بوونهوەی خێرا و لەشساغی دەخوازین بۆ بریندارانی ئهم کارەساته دڵتهزێنه. داواش له هەموو بەرپرسانی حکومی و ناحکومی، لایهنه پێوەندیدارەکان و خەڵکی خۆبەخش و مهدەنی دەکهین له زووترین کاتدا به هانای خەڵکی لێقەوماو و بریندارانی بوومەلەزەوە بێن.
ستافی پێگەی هەواڵیی هاژە