به هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری هاژه، ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه ۸ی به‌فرانبار له ژووری تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی شنۆ کۆڕی هه‌فته له به‌شی کوردناسیدا به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز عومه‌ر محه‌ممه‌دی به‌شێکی دیکه‌ی وتاری مه‌ڕداری و جۆره‌کانی مه‌ڕ له ڕووی ڕهنگهوهی خوێنده‌وه. پاشان به‌ڕێز شه‌ریف که‌دخودا وتارێکی له‌سه‌ر عه‌شیره‌تی سوورچی و مێژووی هه‌بوون و چالاکییه‌کانیان له ناوچه‌ی شنۆ و لاجان پێشکه‌ش کرد و ئاماده‌بووانیش ڕا و تێبینی و پرسیاره‌کانی خۆیان ئاراسته‌ی نووسه‌ری وتار کرد و وڵامیشیان دراوه. به‌شی سێیه‌م وتارێکی دیکه‌ی کاک شه‌ریف بوو له‌سه‌ر شارستانییه‌تی "گیلزان" که به له لای یه‌ک دانانی هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی مێژوویی و وێک چوونی ناوی شوێنه‌کان ده‌گه‌ڵ ناوچه‌ی شنۆ و به‌تایبه‌ت باژێڕی ده‌شته‌بێڵ و گه‌ڵاز به‌دووری نازانیت ئه‌م ناوچه‌یه شوێنی ئه‌و ده‌وڵه‌تشاره بووبێت. شایانی باسه که هه‌ر دوو وتار له کتێبی سێیه‌می کاک شه‌ریف هه‌ڵبژێردراون که ئاماده‌ی چاپه.
چه‌ند خوله‌کی کۆتایی کۆڕ به‌ڕێز خزری فه‌رمانداری شنۆ ئاماده‌ی کۆڕ بوو و چه‌ند وته‌یه‌کی له‌مه‌ڕ فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێستا و دیرۆکی کۆنی شنۆ پێشکه‌ش کرد و ده‌ور و ئه‌رکی ئهنجومهنیشی له‌م پێوه‌ندییه دا به‌رز نرخاند.
ئاماده‌کردنی: سابیر کاکه‌مه‌می