تاریخ: ۱۳۹۶/۷/۱۹
سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی ئاراسته‌ی کوردەکانی ئێران کرد

حەسەن ڕووحانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران پەیامێکی بۆ خەڵکی کوردستانی ئێران نارد. دەقی پەیامەکەی بەو شێوەیەیە:

"دەمهەوێ بە خەڵکی کوردی ئێران بڵێم، ئێمە سەد لەسەد متمانەمان بە ئێوە هەیە. ئەوەیکە هەندێک کەس لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵەیەکی سیاسییان کردووە، ئێمە بە هیچ شێوەیەک بە حیسابی ئێوەی نانووسین. ئێوە قەومی وەفادارن. رەسەنترین قەومی ئێرانین لەو ناوچەیە. هەمیشە لەگەڵ شۆڕش بوونە. لە شەڕی سەپێندراو لە تەنیشت گەلی ئێراندابوون، هەڵبەت لە شەڕی سەپێندراو، کوردانی عێراقیش لەگەڵ ئێمە بوون دژ بە سەدام. ئێمە ئۆگریمان بۆ خەڵکی کوردستانی عێراقیش هەیە. ئۆگری خەلکی کورد لە سووریاشین. هەروەها ئۆگریمان بۆ خەڵکی کوردی تورکیا هەیە. ئێمە نامانهەوێ هیچ گوشارێک بخرێتەسەر کورد، ئەگەر بەرپرسانی ئەوان هەڵەیان کردووە دەبێ تێچووی ئەو هەڵەیە بدەن، بەڵام خەڵکی کورد لە ناوچە خەڵکێکی ئاشتیخوازن کە لەدوای پێشکەوتنن. ئێمە بە گشتی متمانەمان بە هەموو کوردانی ئێران و هەموو پێکهاتەکانی دیکە لە بەلوچ، تورکمان و عەرەبەوە بگرە تا تورک و ئازەری زمانەکان و لۆڕەکان هەموویان هەیە. تەواوی گەلانی ئێران یەکگرتوو و یەکپارچەن، بران و لە تەنیشت یەکدین و ئەمڕۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی ئێمە لە هەر کاتێک زیاترە".

سەرچاوە بۆ وەرگێڕان: ڕووداو