به پێی هەواڵی هاژه، ڕۆژی پێنج شەممۆ 2ی خەرمانانی 1396ی هەتاوی چوارەمین ئێواره چیرۆکی ناوچەیی مەهاباد به بەشداری چیرۆک نووسانی پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا له لایه‌ن بنکەی فەرهه‌نگی هونه‌ری ئه‌دەبی موکریانی مەهاباد (ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبی) به هاوکاری ئیدارەی فەرهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی بەڕیوە چوو.
ئه‌م کۆڕه که له ئامفی تیاتری فەرهه‌نگ و ئیڕشاد بەڕێوە چوو تێیدا 12 چیرۆک نووس له شارەکانی مەهاباد، سنه، سقز، بۆکان، پیرانشار و نەغەده چیرۆکیان خوێندەوە.
سەرەتای کوڕەکه به خوێندنه‌وەی چەند ئایه‌ت له قوڕئانی پیرۆز له لایه‌ن بەڕیز محەممەد ئه‌رجومه‌ندی دەستی پێ‌کرد. پاشان قادر مورادی بەرپرسی ئیدارەی فەرهه‌نگ و ئیڕشادی مەهاباد وێڕای به خێرهێنانی گشت میوانەکان و ئامادەبووان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی له هەمبەر کاروچالاکی نهبڕاوەی بنکه، هیواشی خواست ئه‌م کۆڕ و کۆبوونەوانه بەردەوام بن و بتوانرێ خزمه‌تێکی شایان به فەرهه‌نگ و هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی بکرێ.
پەیامی بنکه له لایه‌ن دکتور خالەق جەلیل نژاد ئاراسته‌ی ئامادەبووانی کوڕەکه کرا. ئه‌و وێڕای ئاماژه به ڕەوتی چیرۆک نووسی کوردی و شوێندانه‌ری قۆناغی مودێڕن له سەر بیر و هزری نووسەر و چیرۆک نووسی کورد، لایه‌نه جۆراوجۆرەکانی که له مێژووی پر هەوراز و نشیوی ئه‌م ژانره‌دا له ئه‌دەبیاتی کورد پێوەندیدار بوون، شی کردەوە.
دکتور جەلیل نژاد فەتاح خان ئه‌میری و مه‌نسوور حامیدی وەک دوو چیرۆک نووسی به ئه‌زموون، کارامه و لێهاتوو وەسف کرد که تەواوی ژیانی خۆیان بۆ خزمەتی ڕاسته‌قینه و بەرەو پیش چوونی چیرۆکی کوردی تەرخان کردووە هەر بۆیه‌ش ڕێز گرتن له‌م کەسایه‌تییه مەزنانه ئه‌رک و پێویستییه‌کی حاشاهەڵنەگره.
پاژی یه‌که‌می ئه‌م کۆڕە به خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی ئه‌م چیرۆک نووسانه دەستی پێ‌کرد:
سروه مجیدی (سنه)، موحسین مام قادری (مه‌هاباد)، سه‌لاح خزرنژاد (بۆکان)، شادی ئارامیده (مه‌هاباد)
هەروەها له پاژی دووهه‌م مه‌نسوور مێهرجویان (مه‌هاباد)، چنوور سه‌عیدی (سنه)، مادی ئه‌رجومه‌ندی (نه‌غه‌ده)، هێمن عه‌بدوڵڵا پوور (بۆکان) چیرۆکەکانیان خوێندەوە.
پاش پشوویه‌کی کورت پاژی سێهه‌می ئه‌م ئێواره چیرۆکه دەستی پێکردەوە و ئه‌م بەڕێزانه چیرۆکەکانیان ئاراسته‌ی ئامادەبووان کرد:
محه‌مه‌د مه‌ردانی (پیرانشار)، سارا سادق زاده (سه‌قز)، سه‌حه‌ر موئێزی (سنه)، ڕه‌زا فرووغی (مه‌هاباد)
پەنێلی تایبه‌تیش تەخان کرابوو به بەڕێزان فەتاح خانی ئه‌میری و مه‌نسوور حامیدی بەڵام فەتاح خانی ئه‌میری به هۆی نەخۆشی و ناسازی نه‌یتوانیبوو له کۆڕەکەدا بەشدار بێ، هەر بۆیه سەرەتا شەویار گولابی ئازەر وەک دەورگێڕی ئه‌م بەشه وێڕای ئاماژه به ژیانی ئه‌م کەسایهتییانه لاپەڕەیهکی نوێی له سەر کاروچالاکی ئه‌دەبیی ئه‌و بەڕێزانه بۆ ئامادەبووان هەڵدایهوە. هەر لەم بەشەدا مەنسوور حامیدی چیرۆکێکی کورتی خۆی وەک دیاری به کۆڕەکه خوێندەوە.
له بەشێکی دیکه له‌م ئێواره چیرۆکەدا هونه‌رمه‌ند بەهمهن مەولوودی به ئامێری شمشاڵ کۆرەکهی ڕازاندەوە، پاشان کۆڕی زانستی به دەورگێڕی یاقووب خزری و ئامادەبوونی مریه‌م قازی، محەممهد ڕەحیمیان و ڕەحیم عەبدوڕەحیم زاده دەستی پێ‌کرد. ئه‌م بەڕێزانه که ئه‌رکی هەڵسەنگاندن و داوەری چیرۆکەکانی ئه‌م کۆڕەشیان له ئه‌ستۆ بوو هەر کام بۆ ماوەی 15 خولەک له سەر لایه‌نه جۆراوجۆرەکانی چیرۆک لێدوانیان هەبوو و به باسێکی تێر و تهسەل سرنجی بەشداربووانی کۆڕەکهیان ڕاکێشا.
له دوا بەشی ئێواره چیرۆکی مەهاباد ته‌ندیس و له‌وحی ڕێزلێنان پێشکه‌ش به چیرۆک نووسان و هاوکارانی بەرنامهکه کرا.
شایانی باسه که بۆ ئه‌م کوڕه پتر له 50 چیرۆک هاتبوو که پاش داوەری کردن داوەران 12 چیرۆک بۆ خوێندنه‌وە هەڵبژێردرا.
وێنه: جەواد خاڵندپوور/ پۆڵا ئاغاز