تاریخ: ۱۳۹۶/۵/۲۷
ژمارەی 196ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاو کرایەوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵی هاژە ژمارە 196ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاو کرایەوە.
لە سەر وتاری ئەم ژمارەیەدا مودیر مەسئوول بە دڵێکی پڕتاسەوە  وشەی پێنووسی خۆی بە گۆڕانکاری، کاول‌کاری، ماڵ وێرانی، ئاوارەگی، خوێن ڕشتنی نابەحەقێک کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست هەیە دەست پێدەکات و هێندێک ڕاستی تاڵ دێنێتە کایەوە هەر بۆیە بە دروشمی "نا بۆ شەڕ" وتاری خۆی دەهۆنێتەوە.
ئەحمەد بەحری لە بەشێکی تری نووسراوەکەی دا سرنجی خوێنەر بۆ لای نەهامەتییەکانی ئەم بەشەی گۆی زەوی کە لە گوندێکی چکۆلە هەتا شارێکی گەورەی وەک مووسڵ کە شەڕ لەوێدا گەمەی دێت دەڵێ: " ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆتە مەیدانی تەراتێنی زل‌هێزەکان، بووە بە مەیدانی تاقیکردنەوەی نوێترین چەکە کۆمەڵ کوژ و وێران‌کەرەکان".
بەحری لە بەشی خەسارناسی ئابووری دا ئاماژە دەخاتە سەر ئاوەدان کردنەوەی وێران کراوەکان و دەنووسێت: "دەستاودەست کردنی نەموونە شاری وەک حەڵەب و مووسڵ لە شەڕدا، وێرانییەک و کاول بوونێکی ئەوتۆی لێ‌کەوتەوە، بە دەیان ساڵ خزمەت‌گوزاری نایەتەوە سەر حاڵی بەر لە شەڕ، بەشێک لە مێژووی بەنرخی بەشەریان تێدا فەوتا کە تازە بە هیچ لەوەنێ قەرەبوو ناکرێتەوە".
مودیر مەسئوول لە کۆتایی سەر وتاردا شەڕ کردن و پەنا بۆ شەڕ بردن بە کەم هەزینە وەسف ناکات و دەڵێت دوور نییە "نا بۆ شەڕ"  زۆری ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بگرێتەوە.
وتارەکانی گۆڤاری مەهاباد وەک جارانی پێشوو لە سەر سەکۆی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئه‌دەبی یەکتر دەبیننەوە کە لە 16 وتاری کوردی و 5 وتاری فارسی پێک هاتووە کە بریتین لە:
نا بۆ شەڕ / مودیر مەسئوول
عەباسی مەحموودئاغای پشدەر / دارا تۆفیق کاکە‌ئەمین
عەلی‌ئاغای حاجی ئێلخانی / ناسر عەلیار
نالی، ناوداری کەم‌ناسراو / عەزیز ئاڵی
لە پێناو زمانی کوردی‌دا / ئەحمەد بەحری
قەیرانی ژینگە.. / سەلام سماییل سورخ
تاریکەساتەکان / قاسم مۆییەدزادە "هەڵۆ"
"ئێوارەی پەروانە"ی بەختیار عەلی / هێرۆ کەریمی
چەند تێبینییەک لە بارەی بەرەو موکریان / مستەفا شەڕەفکەندی
هونەر، دەست‌ڕەنگینی / چیا حەسەن‌خاڵی
دەگەڵ ئیمپراتوری عیشق و جوانی / هەژار حاتەمی
د.سۆران کوردستانی / ئەنوەر ئیسماعیل‌پووری
هەورامی زمانێکی سەربەخۆیە یان.... / فەرەیدوون سامان
چەند چیرۆکی مینی‌ماڵ / و: لەتیف سوڵتانی
ڕێزمانی زمانی کوردی بە کردەوە / و: عەلی مەیمەندی
شێعرێکی بێ‌ناو، وێنا کردنێکی بێ‌وێنە / ئەحمەد چاک
هەر وەها لە فایلی وتارەکانی بەشی کوردی‌ شێعر، پەردە لادان لە سەر کتێب، کەونە نیشتمان، ژنانی کورد لە وێنە‌دا، کورد لە دەلاقەی وێنەگەرانی هەندەرانەوە تێدا ئاخندراوە.
وتارەکانی بەشی فارسی:
منشات میرزا یوسف ساوجبلاغی / عزیز یوسفی
جایگاە زن در اشعار استاد هیمن موکریانی / مختار سهرابی
محمد قاضی، زوربای ایرانی / علی شمس برهان
حمایت از فرهنگ‌ها، اقلیت‌های نژادی و قومی / اسماعیل مصطفی‌زاده
نقش خانواده‌ها در اعتیاد فرزندان / معاونت اجتماعی فرماندهی انتظامی مهاباد
هەر وەها لە فایلی وتارە فارسییەکاندا دوو نووسراوه‌ی منشور پیشنهادی جامعه فرهنگی به شورای دوره پنجم مهاباد و اطلاع‌رسانی اتاق اصناف شهرستان مهاباد تێیدا هاتووە.
وێنەی ڕووبەرگی گۆڤار لە کامێرای ئەلێکساندێر ئاواکیان کیژێکی بە جلکی بووکێنێوە کێشاوە