شرۆڤه کردنی: عه‌بدولقادر نیازی
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له مێژوو، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که مرۆڤ هه‌میشه شان به شانی نیاز و خواسته‌کانی، ڕه‌وتی ژیانی دیاری کردووه. له سه‌ره‌کیترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ژیانی ئه‌وڕۆیی ده‌توانین ئاماژه بکه‌ینه سه‌ر ئه‌و نیاز و خواستانه که زۆر جار مرۆڤی له شوناس و چییه‌تی خۆی دووره په‌رێز کردووه.
ته‌قه‌مه‌نی ده‌سکرد و ئاگرپژاندن و خۆسووتاندنی ئاگایانه، ده‌و نێوه‌دا جگه له‌وه‌یکه جێی نیاز و خواسته لۆژیکییه‌کانی مرۆڤی له سه‌ری ساڵدا گرتۆته‌وه هاوکات مرۆڤی تووشی هه‌ڵڵا و ههنگهمهش کردووه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی داخه ئه‌وه‌یه که مرۆڤ به دوورکردنه‌وه‌ی کلتوور و داب و نه‌ریت له ژیانی خۆی، ئه‌و کرده‌وه قێزه‌ون و ناشیرنانهش بۆ زیندوو ڕاگرتنی به لاڕێدا چووی هه‌ر ئه‌و کلتوور و داب و نه‌ریته ئه‌نجام ده‌دا که زۆر جار له فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رهه‌ڵدانیشیان بێ خه‌به‌ره و نائاگا.
داخ و که‌سه‌ر و خه‌م خواردن له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ئه‌و کات ده‌کاته به‌رزترین ڕاده‌ی خۆی که ئه‌و ئاکار و کرده‌وه‌گه‌له ناشیرنه، وێڕای قێزه‌ون کردنی سیما و ڕوخساری مرۆڤی بکه‌ر، پێناسه‌یه‌کی ناشیاو و بێلهززهتیش به جێژنه‌کانی سه‌ری ساڵ و چوارشه‌ممه سووری ده‌به‌خشێ.
ئه‌گه‌ر بڵێین یه‌کێ له‌و فاکتهرگهلهی که سهدهی۲۱ی پێ پێناسه ده‌کرێ، فاکته‌ری دڵه‌ڕاوکێ و کێشه ده‌روونییه‌کانی مرۆڤه به لاڕێدا نه‌ڕۆیشتووین.
سه‌ده‌یه‌ک که مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه له به‌رده‌م شه‌ڕ و کوشتار و قاتی و قڕی و ته‌قینه‌وه دایه زۆر جار خۆشی، له ڕێگای ته‌نگژه ده‌روونییه‌کانه‌وه و به لاڕێدا بردنی که‌له‌پووری، تووشی نائومێدی و لێک هه‌ڵوه‌شان و تۆقینه‌وه و سووتان و بێ واتابوون ده‌کا.
ته‌قه‌مه‌نی و ئاگرپژاندنی جێژنه‌کانی سه‌ری ساڵ یه‌کێ له ده‌یان فاکته‌ره که هه‌م مرۆڤی سه‌رده‌می تووشی قه‌یران کردووه هه‌م ئه‌وه‌یکه مه‌یدانی به تاوتوێ و شرۆڤه‌یه‌کی عه‌قڵانی مێژوو و کلتوور چۆڵ کردووه.
له‌وه‌ها بارودۆخێکدا، ئاساییه که باس له ژیار و شارستانییه‌ت و مێژوو و که‌له‌پوور بکرێ، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر نه‌ختێک ڕه‌شبین بین، ده‌بێ دوو حاڵه‌ت له به‌ر چاو بگرین؛
یا له ڕوانگه‌یه‌کی ڕه‌شبینانه‌وه بڕوانینه مێژوو و شارستانییه‌ت، یا ئه‌وه‌یکه مرۆڤ جۆرێکی تر پێناسه بکرێ.
ژیار و شارستانییه‌ت و که‌لتوور بێ شک مه‌زنترین ده‌سکه‌وتی مرۆڤن له ته‌واوی مێژووی ژیانیدا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش عه‌قڵانییه‌ت و مرۆڤایه‌تی، مه‌زنترین دیارییه‌ک که له لایه‌ن یه‌زدانه‌وه به مرۆڤ به‌خشراوه. که وابێ
شێواز و چلۆنایه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو فاکته‌ره گرینگایه‌تی و بایخێکی ئه‌وتۆی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ژیار و شارستانییه‌ت وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی خۆناساندن و گه‌ل ناساندن به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانی تر بێت بێ شک ئاگرپژاندن و ته‌قه‌مه‌نی و.... بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ناتوانن ده‌ور و ڕۆڵێک بگێڕن.
ئه‌گه‌ر عه‌قڵانییه‌ت و مرۆڤایه‌تی و ئه‌شڕه‌فی مه‌خلووقات بوونیش سهرێتییهک بێ که یه‌زدان به مرۆڤی به‌خشیوه خۆسوتاندنی پێش وه‌خت و ماڵ وێرانکه‌ریش هیچ شوێن دانه‌رێکی له سه‌ر ئه‌و سهرێتییه نییه.
ئاگر و مرۆڤایه‌تی وێڕای ئه‌وه‌ی که‌ره‌سه‌ی پێشکه‌وت و خسڵه‌تێکی دووانه‌ن هاوکات تکنیک گه‌لێکن بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن لێیان لانیکه‌م له چوارشه‌ممه سووری و نوێژه‌ن بوونه‌وه‌ی ساڵدا.
هه‌ر بۆیه پێویسته بۆ ده‌رک و تێگه‌یشتن له‌و دوو تکنیکه ده‌بێ هه‌نگاوی به هێز و پێز هه‌ڵگیرێ.
بۆ ڕاگواستنی مێژوو و شارستانییه و که‌له‌پوور بۆ دنیای نیمچه مۆدێڕنی(پترئانۆمیکی) کورده‌وای و هه‌روه‌ها ڕاگواستنی ئه‌و نیمچه مۆدێڕنییهته به‌ره‌و دهڕوازهکانی پێشکه‌وتن، به هه‌ڵکه‌وت پێویستیمان به خوێندنه‌وه‌یه‌کی زۆر مۆدێڕن تر له‌و جوو تهتکنیکه هه‌یه.
خۆسووتاندن و خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست و ئاگایانه و له‌رزۆک کردنی بنه‌ماکانی هێمنایه‌تی هاوشارییان و شارومه‌ندان هیچ جێگه و پێگه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تی له ژیانی ئه‌وڕۆدا نییه.
کاتی ئه‌وه هاتووه مرۆڤی سه‌رده‌م وێڕای دابین کردنی هێمنایه‌تی بۆ ڕۆح و ڕه‌وانی خۆی، به‌ره‌و ئه‌و ئاقارگهلهش هه‌نگاو بنێ که هێمنایه‌تی شارومه‌نده‌کان و هاوشارییه‌کانی خۆی به‌ش به حاڵی خۆی دابین کا.
ڕوون و ئاشکرایه له‌و پڕۆسه‌یه‌دا که‌سانێک سه‌رکه‌وتوون که بتوانن له‌گه‌ڵ واقیعی جیهانی ئه‌وڕۆ، به شێوه‌یه‌کی زانستییانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.
دیاره بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیمان به خوێندنه‌وه‌یه‌کی قووڵ و هه‌مه لایه‌نه له مێژوو و ژیار و که‌له‌پووری کورده‌واری هه‌یه.
تا ئه‌و کاته‌ی ئاگاداری مێژوو و شارستانییه‌تی کورده‌واری نه‌بین مافی ئه‌وه‌شمان نییه که له سه‌ره‌تای ساڵ و ڕۆژی چوارشه‌ممه سووریدا، له ئاگر وه‌ک ته‌نیا که‌ره‌سه‌ی خۆسووتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی خۆمان که‌ڵک وه‌رگرین.
گه‌وره‌ترین خیانه‌تێک که نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌توانێ ده مافی خۆیدا بیکا ئه‌وه‌یه مێژوو و کلتوور و که‌له‌پووری خۆی نه‌خاته ژێر پرسیار یا به‌لاڕێیدا ببا‌و به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له شه‌قام و کۆڵاندا ئاگری تێبه‌ردا.
که وابێ بێ هیچ گومان لێکردنێک، تا ئاگاداری و شاره‌زایی له سه‌ر واتا و کاربوردی فه‌رهه‌نگ زیاتر بێ، ده‌رکی مرۆڤیش له شارستانییه‌ت و شارۆمه‌ندی زانستی‌تر پێشکه‌وتووانه‌تر ده‌بێ.
ئێمه له سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین که به‌شێکی زۆری پێناسه‌کانی، له ڕێگای مێدیا و تۆڕه گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ئاڵوگۆڕی پێده‌کرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نکۆڵی له‌وه ناکرێ که ده‌رکی به‌شی زۆری مرۆڤی سه‌رده‌م له ژێر ڕکێفی مێدیا و تۆڕه گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دایه. کام عه‌قڵانییه‌ت مافی ئه‌وه به مرۆڤ ده‌دا که له‌و سه‌رده‌مه هه‌ستیاره‌دا هه‌م سووتێنه‌ر و ته‌قێنه‌ری خۆی بێ هه‌م ئه‌و خسڵه‌ته ناشیرینه ڕاگوێزێته دنیا له سه‌رده‌می جیهانی بوون و له ڕێگای مێدیاوه؟
بردنه پێشی فه‌رهه‌نگ و شارستانییه‌ت له‌وه‌ها سه‌رده‌مێکدا پتر له هه‌موو شتێک، پێویستی به دووره په‌رێزی له ئینفعال و دهخۆدا مانه‌وه هه‌یه.
چوارشه‌ممه سووری و نه‌ورۆز و نۆژه‌ن بوونه‌وه‌ی ساڵ، بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به خۆسووتاندن و خۆته‌قاندنه‌وه و هه‌ڵقه‌ندنی ڕیشه‌ی مرۆڤایه‌تی و هێمنایه‌تی هه‌بێ، ده‌کرێ به باشترین شێوه‌ش ببنه هێمای شارستانییه‌ت و شوناسی دره‌وشاوه‌ی کورد له پانتای جیهاندا.
ماوه‌ته‌وه عه‌قڵانییه‌تی به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دۆخه‌که و شارستانییه‌ت و داهاتووی ئێمه.