تاریخ: ۱۳۹۶/۳/۲۷
دۆزینەوەی کۆنترین بەڵگەی بوونی مرۆڤ لە ئەورووپا
لێکۆڵەران لە ئەشکەوتێکدا هەڵکەوتوو لە کۆماری چێک بەڵگەگەلێکیان لە باب و باپیرانی مرۆڤی ئەمڕۆ دۆزیوەتەوە.

بە بە پێ هەواڵی هەواڵدەریی هاژە، لە ئەو ئەشکەوتەدا زیاتر لە ٢٠ هەزار ئێسقانی ئاژەڵ، ئامێری ئێسقانی، چەک و مۆرەی ئێسقانیان دۆزیوەتەوە.

دێرینە ناسانی زانکۆی ئۆسترالیایی ANU و زانکۆی سیدنی ئەشکەوتێکیان لە ناوچەی موراویان هەڵکەوتوو لە کۆماری  چێک دۆزیوەتەوە کە تێیدا بەڵگە لە سەردەمی سەرەتایی مرۆڤی پێشکەوتوو دۆزیوەتەوە.

لێکۆڵەران لە ئەشکەوتەکەدا لە ١٠ لۆی ڕسووبی کە دەگەڕێتەوە بۆ ٢٨ تا ٥٠ هەزار ساڵ پێش دۆزیوەتەوە. لە ئەو ماوەیەدا باب و باپیرانی مرۆڤی ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار گەیشتنە ئەورووپا. هەروەها لە ئەو کارە لێکۆڵینەوەییەدا زیاتر لە ٢٠ هەزار ئێسقانی ئاژەڵ، ئامێری ئێسقانی، چەک و مۆرەگەلی ئێسقانیی لە سەر نووسراویان دۆزیوەتەوە کە کۆنترین شتە دۆزراوەکانی ئەورووپای ناوەندییە.

بە وتەی وێب سایتی زانکۆی نەتەوەیی ئوسترالیا ANU))، هەڵکۆڵین و لێکۆڵینەوەکە لە ئەشکەوتی پوود هێرادێم  Pod Hradem) ) لە ناوچەی ناوەندیی موراویان کاریست لە نێزیکیی بێرنۆ ئەنجام دراوە.  

سەرچاوە: مێهر