گرووپێک کرێکاری کورد له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا له لایه‌ن تاقمێک ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی تورکه‌وه هێرش کرایه سه‌ریان و بریندار کران.
بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵی هاژە، گرووپێک کرێکاری کورد له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا له لایه‌ن تاقمێک ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی تورکه‌وه هێرش کرایه سه‌ریان و بریندار کران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته زیاتر له ۱۰۰ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی تورک له شه‌قامی نایلیهان له ئه‌نقه‌ره هێرشیان کرده سه‌ر بینایه‌ک که له حاڵی دروست کردن بووه و ۸ کرێکاری کوردیان کوته‌ک کاری کرد. ئه‌م سه‌د که‌سه به شێوه‌یه‌کی وه‌حشیانه ڕژانه سه‌ر ئه‌م کرێکاره کوردانه و برینداریان کردن.
وه‌حشیانه‌ترین کاری ئه‌م ڕه‌گه‌زپه‌رستانه خستنه خواره‌وه‌ی یه‌ک له کرێکاره‌کان له سه‌ربانی بیناکه‌وه بووه، یه‌کێک له کرێکاره‌کان لاوی کوردی خوێندکار بووه که دوای خسنه‌وه خواره‌وه له سه‌ربانی بیناکه به سه‌ختی بریندار بووه.
۷ کرێکاره‌که‌ی دیکه‌ش بریندارن و دواجار ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته تورکه‌کان هه‌موو که‌ل و په‌لی ئه‌م کرێکاره کوردانه‌یان دزیوه و پۆلیسی ئه‌نقه‌ره‌ش تاکوو ئێسته که‌سی ده‌ستگیر نه‌کردووه و ته‌نیا ڕایگه‌یاندووه که له حاڵی به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌که‌ن.
سەرچاوە: مێهر