لەكارێكی دەگمەن و ناوازەدا، بۆ یەكەمجار پزیشكێكی كورد توانی نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو بۆ لێكجیاكردنەوە دووانەیەك ئەنجامبدات و ژیان بەهەردوو كۆرپەكەش ببەخشێتەوە.
به ڕاپۆرتی هاژە " د.مەهدی عەزیز" که پزیشكێكی كورده راگەیاند: "ڕۆژی چوارشهممه(14-6-2017) لەشاری سلێمانی، دوای ئەوەی خێزانێك دوو منداڵی كچی دووانەیان لەدایك بوو، بەڵام پێكەوە نووسابوون و ژیانیان لەمەترسیدا بوو بەڵام دواجار دوای چەندین كاتژمێر لەرێگەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە، بۆ یەكەم جار توانیمان هەردوو كۆرپەكە كە كچ بوون لەیەكتری جیابكەینەوە".
گوتیشی: "ئەنجامدانی ئەو جۆرە نەشتەرگەریانه ئاستەمە و پێشتر دەبووایە خێزانەكان روویان لەدەرەوە بكردایە، بەڵام ئێستا لەكوردستان چیتر پشت بەدەرەوە نابەستین لەناوخۆدا وەك ئەوەی ئەمڕۆ ئەو جۆرە نەشتەرگەریان ئەنجام دەدەین".