کۆمه‌ڵگای هونه‌ری ئێران له کاردانه‌وه به هێرشه تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر شاری تاران ئه‌م ڕووداوه‌یان ئیدانه کرد و ڕایانگه‌یاند که خه‌ڵکی ئێران هه‌موویان یه‌کگرتوون.
به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینیان ئیدانه کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نه‌وید محه‌مه‌د زاده که یه‌کێکه له ئه‌کته‌ره ناسراوه‌کانی کورد له ئێران له میانه‌ی په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند که گومانی تێدا نییه که کورده‌کان نمانه‌ی شه‌ڕی دژ به داعشن.
ئه‌و زیادی کرد: له بیری نه‌که‌ین له شاری کۆبانی چی ڕوویدا و تاکوو ئێسته چه‌ندین کورد بوونه‌ته قوربانی شه‌ڕی دژ به داعش.
محه‌مه‌د زاده له کۆتایی په‌یامه‌که‌ی خۆیدا جه‌ختی کرد که هیچ کات به هۆی چه‌ند که‌سێکه‌وه له ڕهسانهیتی و سه‌ربه‌رزی کورده‌کان که‌م نابێته‌وه و به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم که من شانازی به کورد بوونی خۆمه‌وه ده‌که‌م.