به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێران بۆ پشتیوانی کردن له کورد هاتنه ده‌نگ و ڕایانگه‌یاند که ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م هێرشانه تێکدانی یه‌کڕیزی خه‌ڵکی ئێرانه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نییه و گرووپی تیرۆریستی داعش له هه‌موو جیهان ئه‌ندامی هه‌یه و له دوای خوێندڕێژییه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه زۆربه‌ی چینی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی به مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له کورد هاتنه ده‌نگ و له‌م نێوانه‌دا هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بواری گۆرانی خوێندن، ڕه‌زا سادقی له سه‌ر په‌یجی خۆی به ته‌واوی پشتیوانی له کورد کرد.
ئه‌و له‌م په‌یامه کورته‌ی خۆیدا نووسی: کوردی ئێران هه‌میشه دڵیان و ڕۆحیان بۆ نیشتمان بە په‌رۆش بووه، خه‌ڵکانێکی بەشەرەف و ورە بەرزن.
له درێژه‌ی په‌یامه‌که‌دا هاتووه: بۆ من جێگه‌ی شانازییه که له‌م چه‌ند ساڵه‌ی چالاکی کردنم‌دا به ده‌یان هاوڕێی کوردی سوننه و شیعه یارمه‌تیان داوم، ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که له نیشتمانی فه‌رهاد و شیرینه‌وه هاتوون.
ڕه‌زا سادقی له کۆتایدا ئاماژه‌ی داوه: کورد، تورک، فارس و بلوچ و له هه‌ر زمانێک و ئه‌تنیکێک له‌م وڵاته پێکه‌وه بران و ده‌ژین و ئێمه هه‌موومان پێکه‌وه‌ین دڵنیا بن.
شایانی باسه که ڕۆژی چوارشه‌مه چه‌ند تیرۆریستێکی داعشی هێرشیان کرده سه‌ر شاری تاران و به‌م هۆیه‌وه ۱۷ که‌س شه‌هید بوون و ۴۲ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.