سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردەوە تیرۆریستییەکانیتیرۆرسیتان لە بینای پەرلەمان و مەزراگەی ئیمام خومەینی ئیدانە کرد.
بە ڕاپۆرتی هاژه لە نووسینگەی سەرۆکایەتی هەریم، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی به بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆ لە شاری تارانی ئیدانە کرد و هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیان دەربڕی.
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی بارزانی بەم شێوە بڵاوکراوەتەوە.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی چوارشەممە ٧/٦/٢٠١٧-ی شاری تاران دەکەم و بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە گەل و حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کەسوکاری قوربانیانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەم. تیرۆر دوژمنی هاوبەشی گەلانی ناوچەکە و دژی هەموو بەها ئاسمانی و مرۆڤییەکانە. ڕووبەڕووبوونەوەیشی هەوڵێکی هەمەلایەنەی وڵاتانی پێویستە و ئەرکی سەر شانی هەموو لایەکە. گەلی کوردستان کە خۆی قوربانیی دەستی تیرۆرە لە سەنگەری پێشەوەی دژایەتیکردنی تیرۆرە. هیوادارم بە هەماهەنگیی هەموو لایەک تیرۆر بنبڕ بکرێت و ناوچەکە و جیهان لەو دوژمنە دڕندەیە ڕزگار ببن.
مەسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سه‌رۆک کۆمار و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاوکات له‌گه‌ڵ ئیدانه کردنی هێرشه تیرۆریستییه‌کانی شاری تاران هاوخه‌می و هاودڵی خۆیان بۆ خه‌ڵکی ئێران ڕاگه‌یاند.
فواد مه‌عسووم، سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی تارانی ئیدانه کرد.
ئه‌و له‌مباره‌وه جه‌ختی کرد: ڕووداوه تیرۆریستییه‌که‌ی مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی (ره) و بینای مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له تاران ئیدانه ده‌که‌ین. خه‌ڵکی عێراق له ته‌نیشت خه‌ڵکی ئێران ده‌وه‌ستن و له دژی گرووپه تیرۆریستییه‌کانن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش هاوکات له‌گه‌ڵ ئیدانه کردنی ئه‌م ڕووداوه تیرۆریستییه جه‌ختی کرد: دڵنیاین ئه‌م کاره جه‌نایه‌تکارانه به هیچ له‌ونێک کاریگه‌ری له سه‌ر وره‌ی خه‌ڵکی ئێران بۆ شه‌ڕی دژ به تیرۆر نابێت، ئێمه هه‌موومان داوا ده‌که‌ین که به‌ره‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ شه‌ڕی دژ به داعش پێک‌بێت، ئه‌گه‌رچی داعش دواین ڕۆژه‌کانی ژیانی له عێراقدا به سه‌ر ده‌کات.
سه‌رۆک وه‌زیری هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی گه‌ل و ده‌وڵه‌تی ئێران کرد به بۆنه‌ی گیان له ده‌ستدان و بریندار بوونی ژماره‌یه‌ک هاوولاتی ئێران له هێرشه تیرۆریستیه‌کانی تاران.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیری هه‌رێم له‌و په‌یامه‌دا که ماڵپه‌ڕی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بڵاوی کردووه‌ته‌وه جه‌ختی کردووه‌ته سه‌ر هه‌ماهه‌نگى زیاتر له هه‌موو ئاستێک‌دا بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگاری بیر و کرده‌وه‌کانى تیرۆریستان بکرێت.
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران؛
به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆریستانه ده‌که‌ین که سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ له تاران کرانه سه‌ر په‌رله‌مانى ئێران و مه‌زارگه‌ى ئیمام خومه‌ینى.
ئێمه له هه‌رێمى کوردستان که له ڕیزى پێشه‌وه‌ى جه‌نگى دژى تیرۆرداین و یاده‌وه‌ریى تاڵمان له‌گه‌ڵ تاوان و کرده‌وه‌کانى تیرۆریستان‌دا هه‌یه، باشتر له‌و ئازاره ده‌گه‌ین، بۆیه هاوده‌ردى و هاوخه‌میى قووڵمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده و که‌سوکارى قوربانیان و گه‌ل و کۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌رده‌بڕین و سه‌ره‌خۆشییان لێ ده‌که‌ن، خواى گه‌وره گیانى قوربانییان به به‌هه‌شت شاد بکات و سه‌لامه‌تى بۆ برینداران بنێرێت.
له هه‌ر کات و شوێنێکدا تیرۆریستان بۆیان بکرێت و فرسه‌ت بهێنن ده‌ست له تاوان و کار و کرده‌وه‌ى تیرۆریستى ناپارێزن و هیچ وڵات و ئایین و مه‌زهه‌ب و بڕوایه‌ک ناناسن، بۆیه له کاتێکدا کار و تاوانه‌کانیان ڕوو له فراوانبوونه، ئه‌رکێکى ههنووکهییى مرۆیى و پێویستییه‌کى نێوده‌وڵه‌تییه که ڕێکارى توندتر بگیرێته به‌ر و هه‌ماهه‌نگى زیاتر له هه‌موو ئاستێک‌دا بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى بیر و کرده‌وه‌کانى تیرۆریستان ببینه‌وه.
سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى و پشتگیریمان بۆ کۆمارى ئیسلامیى ئێران و خانه‌واده و که‌سوکارى قوربانییان دووپات ده‌که‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان