به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر ، سه‌ید که‌ماڵ حسه‌ینی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: ده‌وڵه‌تی پێشوو باوه‌ڕی به گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی ئابووری بوو، له‌مباره‌شه‌وه دروشمی زۆر باش درا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌رتی تایبه‌ت چاوه‌ڕوانی ده‌کرد به ته‌واوی نه‌هاته دی. که‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ستێن بۆ هه‌لی کار ساز بکات ده‌بێت ژێرخانه ئابوورییه‌کانی بۆ دابین بکرێت.
ئه‌و درێژه‌ی دا: بۆ چاکسازی له به‌شی به‌رهه‌م هێنان و ئابووری کوردستان چه‌ند بابه‌تی ڕیشه‌یی هه‌یه که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت له‌مباره‌وه کارێک نه‌کات هیچ گۆڕانکارییه‌کی ئابووری له ناوچه‌که‌دا ڕوو نادات.
ئه‌و زیادی کرد: بێجگه له بابه‌تی ژێرخانی، پارێزگای کوردستان دراوسێی هه‌رێمی کوردستانه و ئێمه ده‌توانین له ده‌رفه‌ته‌کانی سنووره‌کان به باشی که‌ڵک ببه‌ین. به‌ڵام ئێمه له بازاڕی هه‌رێمی کوردستان ڕۆڵێکی به‌رچاومان نییه. یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌یه که نرخی که‌ل و په‌لی ئێمه له کالای تورکی زۆر گرانتره.
حه‌سه‌ینی وتی: ژووری بازه‌رگانی سنه ۲۵۰۰ که‌س ئه‌ندامی هه‌یه که ۴۳۵ که‌سیان ئه‌ندامی چالاکن، به‌ڵام ژووری ئابووری هه‌ولێر زیاد له ۴۰ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هێز و توان و چالاکی زیاتری ئابووری ژووره‌که. ئێمه ده‌بێت ئه‌م په‌رلمانه که سه‌ر به که‌رتی تایبه‌ته ڕۆژ له دوای ڕۆژی په‌ره‌ی زیاتری پێبده‌ین.
ئه‌و له‌مباره‌وه زیادی کرد: ئێمه ساڵی پێشوو ۱۵۴ هه‌زار مه‌تر زه‌ویمان له سنه دابین کردووه تاکوو پێشانگایه‌کی پیشه‌یی و کشت و کاڵی گه‌وره له سنه‌دا ساز بکه‌ین. بۆ هه‌نگاوی یه‌که‌میش له تارانه‌وه ۱۳ ملیار ته‌مه‌ن بۆ ئه‌م پێشانگایه ته‌رخان کراوه.
یه‌کێک له به‌شه‌کانی ئه‌م پێشانگایه دروست کردنی هۆڵێکی مۆسیقایی ده‌بێت، ئه‌م هۆڵه مۆسیقاییه گه‌وره‌ترین هۆڵی مۆسیقایی ئێرانه که بڕیار وایه له سنه دروست بکرێت و فستیڤاڵ و بۆنه فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیارییه‌کان سوودی لێببرێت.