تاریخ: ۱۳۹۶/۳/۸
باتری ئۆتۆمبیل به‌ بره‌ندێکی کوردی به‌رهه‌م هات
بۆ یه‌که‌مین جار له‌ شاری سنه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای کوردستان چه‌ندبرای کورد توانییان باترییه‌کی ئۆتۆمبێل به‌ ناوی برووسکه‌ به‌رهه‌م بێنن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هاژه، ئه‌م جۆره‌ باترییه‌ له‌ ژێر ناو و به‌ مارکه‌ی "برووسکه‌" ڕه‌وانه‌ی بازاڕی ئۆتۆمبیلی ئێران کراوه‌ و تاکوو ئێسته‌ش پێشوازی باشی لێکراوه‌.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ پیشه‌ییه‌ له‌ لایه‌ن برایانی زارع له‌ شاری سنه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌ و به‌ هۆی لێهاتوویی به‌رهه‌مه‌که‌ و له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکدا، برایانی زارع و کۆمپانیاکه‌یان ڕێزیان لێگیرا.

شایانی باسه‌ که‌ ئێران چه‌ندین جۆره‌ ئۆتۆمبیلی ناوخۆیی به‌رهه‌م دێنێت و بۆ چه‌ندین وڵاتی جیهانیش هه‌نارده‌یان ده‌کات. ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ به‌رهه‌م هێنانی پارچه‌کانی دیکه‌ی ئۆتۆمبیل له‌ ئێران بازاڕی باشی هه‌بێت و لاوانی کوردیش له‌م که‌رته‌دا سه‌رمایه‌دانه‌ری بکه‌ن.

مێهر