بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ۳ ی جۆزەردان, بە بەشداری وەفدی ژووری بازرگانی هەولێر , کۆڕبەندی بازرگانی ژوورەکانی ئەم دوو شارە بەڕێوەچوو.
لە م کۆڕەدا دەفرایەتیەکانی کوردستان بۆ هاوکاری لە بوارەکانی ئابووری, کشت و کاڵ و ئاژەڵداریی بۆ هاوکاری هەرێمی کوردستان خرایە ڕوو.
له‌م کۆڕه‌دا سه‌ید که‌ماڵ حسێنی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی سنه، وتی: ده‌فرایه‌تی بۆ زیاتر پته‌وکردنه‌وه‌ی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان کوردستان و هه‌رێمی کوردستان زۆر باشه و ده‌بێ زیاتر کاری له‌سه‌ر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته لووتکه.
هه‌روه‌ها لای خۆیه‌وه، محه‌مه‌د ده‌ره‌وه‌زمی، سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی کانگا، پیشه‌سازی و بازرگانی کوردستان به ئاماژه به گرینگی و کاریگه‌ریی ئه‌م جۆره کۆڕبه‌ندانه له تۆکمه‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌تایبه‌ت به‌رپرسانی پارێزگای کوردستان پیسوازی ده‌که‌ن له سه‌رمایه‌دانه‌ریی لایه‌نی عێراقی له پارێزگای کوردستان.
وتیشی: که‌رتی کشت و کاڵ، گه‌شتیاری و ئاژه‌ڵداری کوردستانی ئێران ده‌فرایه‌تی زۆر گونجاوی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی عێراقی سه‌رمایه‌دانه‌ری تێدا بکات و ئه‌زموون و زانستی کارناسانی ئێمه بگوازێته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری ڕێکخراوه‌ی جه‌هادی کشتوکاڵی کوردستان هه‌ندێ له ده‌فرایه‌تییه کشتوکالییه‌کانی کوردستان و به‌شێک له پتانسییه‌لی ئاژهڵدارای و هه‌نگه‌وانی و گه‌شتیاری پارێزگای کوردستانی بۆ وه‌فدی میوان ڕوون کرده‌وه.
لای خۆشیه‌وه نوێنه‌ری ژووری بازرگانی هه‌ولێر، ئه‌ندازیار ماجد جه‌لال خه‌لیل ، کورته‌یه‌کی له‌سه‌ر ئامانجی سه‌ردانی وه‌فده‌که‌یان بۆ کوردستان پێشکه‌ش کرد.
ماجد جه‌لال خه‌لیل ڕایگه‌یاند که بازرگانان و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانیش به باشی پێشوازی له کاڵا و به‌رهه‌می ئێرانی و به‌رهه‌مه‌کانی تایبه‌تی پارێزگای کوردستان ده‌که‌ن و پێویسته له‌م بواره‌وه کاری کارناسانه و جدی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئێران و پارێزگای کوردستانیش بگاته جێگای شیاوی خۆی له بازاڕی هه‌رێم و عێراق.