کۆڕی ڕوونوێنی له کتێبی "چاره‌کێ بۆ نسیان" له کافه کتێبی کاڵی سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، کۆڕی ڕوونوێنی له کتێبی "چاره‌کێ بۆ نسیان" له نووسینی که‌ماڵ شه‌نگالی له کافه کتێبی کاڵی سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م کتێبه بریتیه له ئه‌زموونی شێعریی که‌ماڵ شه‌نگالی له بواری شێعری نوێی کوردی. که‌ماڵ شه‌نگالی له ئه‌زموونی شێعری نوێی کوردی ناوێکی ناسراوه و تاکوو ئێسته چه‌ندین کتێبی به زمانی کوردی بڵاو کردووه‌ته‌وه که هه‌وڵێک بوون بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی شێعری کوردی له زمان و فۆرمێکی نوێ و جیاوازدا.
له‌م کۆڕه‌دا بڕیار وایه که دوکتور ئۆمێد ورزه‌نده و ڕخنه‌گری ئه‌دبی کورد، کامبیز که‌ریمی به‌شداری بکه‌ن.
شایانی باسه که کۆڕه‌که ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه، کاتژمێر ۶‌ی ئێواره له کافه کتێبی کاڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.