تاریخ: ۱۳۹۶/۳/۲
ڕۆمانێکی دیکه‌ی عه‌تا نه‌هایی کرایه‌ فارسی
ڕۆمانێکی دیکه‌ی نووسه‌ری ناسراوی کورد، عه‌تا نه‌هایی له‌ تاران کرایه‌ فارسی.

به پێی هەواڵی هاژه به گێڕانه‌وە له مێهر، ڕۆمانێکی دیکه‌ی نووسه‌ری ناسراوی کورد، عه‌تا نه‌هایی له‌ تاران کرایه‌ فارسی.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆمانی "گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه‌" له‌ لایه‌ن ڕه‌زا که‌ریم مجاور کراوه‌ته‌ فارسی و له‌ تاران چاپ دراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کراوه‌.

ئه‌م ڕؤمانه‌ی عه‌تا نه‌هایی له‌ ژێر ناوی "آخرین روزهای زندگی هلاله‌" وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی فارسی و له‌ چاپ دراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوو چاپی کتێب به‌ زمانی کوردی و هه‌روه‌ها وه‌رگێڕانی ڕۆمانه‌ کوردییه‌کان بۆ سه‌ر زمانی فارسی په‌ره‌یه‌کی زۆر باشی سه‌ندووه‌ و خوێنه‌ری زمانی فارسی پێشوازی باش له‌ نووسه‌ری کورد ده‌کات.