به پێی هەواڵی هاژه به گێڕانه‌وە، جه‌لال جه‌لالی زاده دوێنێ یه‌کشه‌مه له میانه‌ی به‌شداری کردن له جه‌ژنی سه‌رکه‌وتنی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له شاری سنه، وتی: ناوه‌ڕۆکی کاری سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕکابەریە. هه‌ر لایه‌نێک لای وایه که ئه‌و باشتر ده‌توانێت وڵات به‌ڕێوه ببات، ئێمه لامان وایه که میانه‌ڕۆیی و چاکسازی باشترین ڕێگه‌یه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: گومانی تێدا نییه که یه‌کێک ده‌یباته‌وه و یه‌کێک ده‌یدۆڕێنێت، له سه‌رکه‌وتنیشدا هۆکاری زۆر هه‌یه، به‌ڵام له کۆتاییدا ئه‌وه خه‌ڵکن که هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مه جێگه‌ی خۆشحاڵی که خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگیان به دوکتور ڕۆحانی داوه و ڕێگه‌ی میانه‌ڕه‌وی و ڕیفۆرماین هه‌ڵبژارده‌وه.
ئه‌و ڕوو له سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: ئێمه بڕوامان به نوخبه‌کانی خۆمان کرد و دووباره ده‌نگمان به ئێوه دا، ئێسته نۆبه‌ی ئێوه‌یه به‌ڵێنه‌کانی خۆتان جێبەجێ بکەن.
جه‌لالی زاده جه‌ختی کرد: داواکاری ئێمه جێبه‌جێ کردنی هه‌موو بڕگەکانی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێرانه و ئه‌و ۱۰ به‌ڵێنه‌ی که سه‌رۆک کۆمار به ئێمه‌ی داوه.
ئه‌و زیادی کرد: ڕه‌خساندنی هه‌لی کار، پشتیوانی له پیشه، یارمه‌تی دانی گه‌شتیاری، چاک کردنی ڕێگا و بان، له جاده‌کانه‌وه تاکوو هێڵی شه‌مه‌نده‌فڕ و ئاسمانی و که‌ڵک بردن له کوردزمانه‌کان له ئاستی باڵای به‌ڕێوه‌به‌ری ئێران و ناوچه‌که داوای ئه‌م پارێزگایه له دوکتور ڕۆحانییه.
ئه‌و له کۆتاییدا وتی: هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو، ئێسته کاتی یه‌کگرتوویی و یارمه‌تی دانی یه‌کتره تاکوو په‌ره به کوردستان بده‌ین پێکه‌وه. ده‌وڵه‌تی دوکتور ڕۆحانی له خولی پێشوودا ده‌وڵه‌تی سه‌قامگیری بوو، ئه‌م خوله ده‌بێت ده‌وڵه‌تی گۆڕان کاری بێت.
جه‌لالی زاده له کۆتایدا جه‌ختی که کوردستان ۷۳ له سه‌د ده‌نگی به دوکتور ڕۆحانی داوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌کات که به‌ڵێنه‌کان جێبه‌جێ بکرێت.