دوایین به‌رهه‌می نووسه‌ری مه‌هابادی "ڕه‌سووڵ ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی" بڵاو بۆوه.
به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری هاژه، دوایین به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌ری مه‌هابادی ره‌سووڵ ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی ناسراو به هه‌ڵوه‌دا چاپ و بڵاو بۆوه.
"شارۆچکه‌ی شادی" کووپه‌ی دووهه‌می خه‌زێنه‌ی بزه، له خۆگری کۆمه‌ڵیک قسه خۆش و به‌سه‌رهاته که له 191 لاپه‌ڕه‌دا له چاپ دراوه. ئه‌م په‌ڕتووکه خاوه‌ن فه‌رهه‌نگۆکی زاراوه و پاشکۆیه‌که که له لایه‌ن ڕه‌سووڵ ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی نووسراوه.
ڕه‌سووڵ ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری هاژه ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه به هۆی نه‌خۆشی تا ئێستا نه‌متوانیوه ئه‌م به‌رهه‌مه به باشی بڵاو بکه‌مه‌وه و هیوادارم له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بتوانم به ده‌ستی خوێنه‌رانی بگه‌یه‌نم".
"شارۆچکه‌ی شادی" له درێژه‌ی کتێبی خه‌زێنه‌ی بزه‌ی ئه‌م نووسه‌ره‌یه و به وته‌ی خۆی ئه‌م به‌رهه‌مه له‌خۆگری 15 به‌رگه که هه‌ر جار به‌رگێک له توێی کۆمه‌ڵه‌یه‌کدا و به ناوێکی سه‌ربه‌خۆ چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه.
ڕه‌سووڵ ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی تا ئێستا چه‌ند به‌رهه‌می لێ بڵاو بۆته‌وه که "شکۆی ئه‌وین"، "خه‌زێنه‌ی بزه" و "شارۆچکه‌ی شادی" وه‌ک دوایین به‌رهه‌می ئه‌و به ئه‌ژمار دێن.