تاریخ: ۱۳۹۶/۲/۲۵
تازە لاوێکی کورد بووه پاڵەوانی ئێران
سەرۆکی لیژنەی بۆکسی شاری مەهاباد ڕایگەیاند: یاریزانی مەهابادی میدالیای زێڕی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی تازەلاوانی وڵاتی وەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر کەریم مەنسووری رایگەیاند: سیاوەش بەهاردووست بۆکسۆری مەهابادی توانی لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی تازەلاوانی وڵات ڕکابەرەکی خۆی لە پارێزگای گوڵستانشکست بدات و بگاتە پلەی یەکەمی کێبڕکێیەکان.

ناوبراو درێژەی دا: بەهاردووست لە کێشی +٨٠ کیلۆگرامدا میدالیای زێڕی کێبڕکێی تازەلاوانی وڵاتی وەدەست هێنا.

مەنسووری وتی: ئەوم کێبڕکێیانە ٢٢ی گوڵان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ و بە میوانداری ئەراک و بە بەشداری ٣٢ پارێزگا بەڕێوە چوو.