تاریخ: ۱۳۹۵/۳/۲۷
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان كاره‌ساتی به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌ جینۆساید ناساند
به‌ ڕاپۆرتی هه‌واڵده ری هاژه ، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان كاره‌ساتی به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌ جینۆساید ناساندو داوای ڕزگاركردنی 3200 كچ و ژنی ئێزیدی ده‌كات

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ڕایگه‌یاند به‌ڵگه‌ی ته‌واومان سه‌باره‌ت به‌ تاوانه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان له‌به‌رده‌سته‌.


هەر وەها نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان له‌ عێراق و سوریا، ڕایگه‌یاند؛ داعیش هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئاینی ـ ئه‌تنیكی 400 هه‌زار كه‌سی به‌ ڕێگه‌ كوشتن و كه‌نیزه‌كردنیان و تاوانه‌كانی دن داوە.


لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌ پشت به‌ستن به‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوان له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند 3200 ژن و منداڵی ئێزدی هێشتا له‌ژێر ده‌ستی ڕێكخڕاوی داعش دان و داوا ڕزگار كردنیان ده‌كات.

 

 

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 سه رچاوه: کوردستان 24