تاریخ: ۱۳۹۶/۲/۲۰
‍ دارستانه‌کان و سرووشتی ده‌وه‌ری زاگرۆس له‌ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره و کاره‌ساتێکی تڕاژیکی ژینگه‌ییدا
مه‌نسوور ڕه‌سووڵی
وه‌ک ئاگادارن هێرش هێنانی کرمێک به نێوی ﻫﻪڕیه بۆ دارستانه‌کانی زاگرۆس ئه‌وساڵیش زیاتر له ساڵان بۆته مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ ئه‌و سامانه سرووشتییه و جوانه و وه‌ک به‌ڵا و ئاگرێک که‌وتووه‌ته گیان و له‌خوپۆی دارکان و خه‌ریکه خه‌سار و زیانێکی گه‌وره وه‌به‌ر ئه‌و سامانه به‌پیته ده‌که‌وێ!
چه‌ند ساڵه به‌داخه‌وه تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسان و بواره پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه هه‌نگاوێکی زۆر خێرا و کارا بۆ ئه‌و کێشه‌یه‌ گرینگه‌ی سرووشت هه‌ڵنه‌هێنراوه و ئاوڕێکی ئه‌وتۆی بۆ له‌ناوبردنی یه‌کجاریی لێ نه‌دراوه‌ته‌وه!
ئێستاش تا له‌وه زیاتر په‌ره‌ی نه‌ستاندووه و هه‌موو دارستانه‌کانی ده‌وه‌ری باکووری ڕۆژاوا و کوردستانی نه‌گرتووه‌ته‌وه و سرووشتی جوانمانی له‌ناو نه‌بردووه، ده‌توانرێ پێشی پێ بگرێ و به شێوه‌یه‌کی گونجاو بۆ له‌ناوبردنی کارێک بکرێ.
لێره‌دا بۆ هۆشیاری به‌رپرسان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان و خه‌مخۆرانی سرووشت و ژینگه‌ ده‌که‌ین هه‌مه ‌لایه‌نه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌کی پته‌و و کارا و به‌دواداچوونی جددی و دڵسۆزانه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ئافه‌ته بگرنه‌به‌ر.
 که‌مترخه‌می و پشت گوێ خستنی ئه‌و بابه‌ته گرینگه زیانێکی گه‌وره و قه‌ره‌بوو نه‌کراو له دارستانه‌کان و سرووشت ده‌دا❗️