تاریخ: ۱۳۹۶/۲/۱۹
چین خێراترین شەمەندەفەری جیهان بەرهەم دێنێت
چین ئەیەوێت تا ساڵی ٢٠٢٠ خێراترین شەمەندەفەری جیهان بەرهەم بهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هاژە بە گێڕانەوە لە  مێهر لە چاینا دەیلی، ئەو شەمەندەفەرە لە ڕێگای ناوخۆیی بە خێرایی ٢٥٠ مایل لە کاتژمێر و لە ڕێگا نێودەوڵەتیەکانیشدا بە خێرایی ٣٧٣ مایل لە کاتژمێردا دەڕوات.

چین گەورەترین کەناڵی نەتەوەیی ڕێگای تایبەتی شەمەندەفەر( ڕەیل) ی خێرای لە ئیختیاردایە. بەم پێیە جێی سەر سووڕمان نییە کە ئەو وڵاتە دەیەوێت تا ٢٠٢٠ی زایینی خێراترین شەمەندەفەری جیهان بەرهەم بهێنێت.

قۆناغەکانی گەشە و چێ کردنی شەمەندەفەری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی خێرا هەر لە ئێستاوە دیاری کراوە. خێرایی شەمەندەفەر خێرا ناوخۆییەکان ٢٥٠ مایل لە کاتژمێر و شەمەندەفەرە نێودەوڵەتییەکان ٣٧٣ مایل لە کاتژمێردا ڕاگەیێندراوە.

کۆمپانیای CRRC لە چین ئەو شەمەندەفەرانە بە پێی نوێترین تەکنۆلۆژیاکان چێ دەکات. لە هەر حاڵدا لە ئەگەری  بەرهەم هێنانی شەمەندەفەری  ئاوەها خێراییەکەوە مەودای پەکین و شانگهای ( دوو شاری گەورەی چین) دوو کاتژمێر دەبێت. هەروەها ڕێگای شەمەندەفەری نێودەوڵەتیی نێزیک بە ٦٠ وڵات پێک دەبەستێتەوە.